کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا کورد خاوه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێت، پێویست ناکات یادی هه‌ڵه‌بجه‌ بکاته‌وه‌

Saturday, 16/03/2013, 12:00


لەوەیە ئەم ناونیشانە کەمێک ناوازە بێت بەوە هەڵگری زۆر دیدی جیاوازو زۆر ڕەهەندی ئاڵۆز بێت،بەڵام کرۆکی پرسیارەکەی من ئەوەیە بۆ یادی هەڵەبجە بکرێته‌وه‌؟ئەگەر نەکرێته‌وه‌ چی ڕوودەدات؟ ئەگەر بشکرێته‌وه‌ چی ڕوودەدات ؟
وەڵامی ئەو پرسیارانە بە درێژایی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو خۆیان دووبارە دەکەنەوە ئەمڕۆ منیش گەیشتمە سەر ئەو ڕایەی چیتر یادی هەڵەبجە نەکەمەوە وەک ئەوەی ئێستا هەیە.
کاتێک ئەمریکا هێرۆشیمای کیمیاران و خەردەل ڕێژ کرد زیاتر لە شەست هەزارکەس کوژران،سەدا شەستی دانیشتوانی ئەوکاتی هێرۆشیما یان سوتان یان مردن یان توشی نەخۆشی بوون،بەڵام یابانیەکان بە دوای کەمتر لە پانزە ساڵ هاتنە ڕیزی یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی دونیا و هەموو ساڵێکیش لە یادکردنەوەی هێرۆشیما و ناکازاگی بەڵینی بەرەوپێش بردنی وڵات و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی یابانی دوپات دەکرێتەوە،
بەڵام:
1- لە کوردستان بیست و پێنج ساڵە هەموو ساڵێک بە چەندان ملیۆن دۆلار بەناو لە هەڵەبجە دەکرێ و کەچی کۆڵانەکانی هەڵەبجە لە کۆڵانەکانی مەقدیشۆ وێرانترن،کارەبا شەقام نەخۆشخانە قوتابخانە هیچ یەکێک لەمانە لە هەڵەبجە دا وەک پێویست بونیان نییە.
2- لە کۆی دە هەزار بریندارو نەخۆشی کیمیارانی هەڵەبجە تەنها ناوی ٢٥٤ کەس تۆمارکراوەو ئەوی تر تاکو ئەکاتەش چارەسەر نەکراون.
3- تاوانبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە (سوڵتان هاشم- لەلایەن مام جەلالەوە بریاری لە سێدارەدانی ڕاگیرا لەبەر دڵی برا عەرەبەکانی سونە-- تارق ڕەمەزان-هەر لەلایەن مام جەلالەوە ئازادکرا لە کاتیکدا ئەو یەکێک بووە لەو فڕۆکەوانانەی کە کیمیابارانی هەڵەبجەی کردووەو دواتریش یەکێتی دەستگیری کرد بەڵام ئازادکرا.
4- وەک باس دەکرێ زیاتر لە پێنج سەد میلۆن دۆلار تاکو ئێستا بە ژمارە لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستانەوە بۆ هەڵەبجە سەرف کراوە کە بەم پارەیە دوو هەڵەبجە دروست دەکرێن نەوەک هەڵەبجەیەک بەڵام کاتێک حکومەتێک پڕاوپڕ بێت لە گەندەڵی و دزی و جەردەیی دەیان پارەی تریش ئاوا سەرف بکرێت کۆڵانەکانی هەڵەبجە لەمە باشتر نابن بۆیە هەڵەبجە بووە بە سەرچاوەیەکی گرنگی بازرگانی بۆ خەڵکی مەسول و شوێنێکی گرنگی پارە پەیدا کردن.
لە سەرووی هەموو ئەمانەوە بۆ یادی هەڵەبجە بەم شێوازە بکرێتەوەوبرینی ئەم خەڵکە دووبارە بریندار بکرێتەوە تاکەی مردووەکان بپەرسترێن و زیندووەکانیش زەقی زەقی ژیانیان بێت؟
بۆ کیمیارانی هەڵەبجە نەکراوە بە مەنهەجی قوتابخانە ساڵانە وەک مەنهەج بخوێندرێت نەوەک لە شاشەکانی تەلەفزیۆن بابەڕۆی خەڵک نیشان بدرێ؟ ئایا بەم جۆرە یادکردنەوەیە جگە لە زەرەر گەیاندن بە هەڵەبجەو خەڵکی کیمیاران باران کراو چیتر ئەگەیێنێت؟
بۆیە من یادی هەڵەبجە ناکەمەوە چیتر تا دەسەڵاتێکی گەندەڵ هەبێت سوکایەتی بە مردووەکانی هەڵەبجە و بازرگانی بە ژیانی خەڵکی زیندووی هەڵەبجە بکا تا خەڵکانێک هەبن هەڵەبجە وەک سەرچاوەی پارە پەیدا کردن بزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە