قسە وتن بەكاك نەوشیروان مۆدێلێكى نوێى ماستاو
Monday, 04/05/2009, 12:00
ماوەیەكە هەندێى چڵكاو خۆرو كاسەلێس لە ترسى نان بڕانى خۆیان كەوتونەتە تانەو تەشەر بە مێژوى ڕابردوى بەڕێز نەوشیروان , ئەم كاسە لێسانە تاڕۆژێك بوو دەسكەوتەكانى كاك نەوشیروانیان بەسەروەرى و خەباتى (ى.ن.ك) دائەنا ئێستاش هاتون بە پێچەوانەى هەڵوێستى ڕابردویانەوە زۆر بە قێزەونى كەوتونەتە تانە و تەشەر مەگەر بەس لە سلوكى ئەوان بوە شێتەوە , ئاشكراشە ئەم وتارو نوسینانەى ئەم چڵكاو خۆرانە بەس لەپێناوى ئەوەیە كە خۆیان لاى بنەماڵەى تالەبانى خۆشەویست كەن , وائەزانن بەم نوسینەتان خەڵكى دڵشاد ئەكەن یان مەبەستانە بەرچاوى خەڵك ڕونكەنەوە , خەیاڵتان خاوە دەمێكە خەڵكى كوردستان فاتیحاى بۆسەر گۆرتانناردوە , ئەمەى ئێوەش ئەیكەن دواین پەلەقاژەى مەرگە,وە خەڵكى كوردستان چیتر كەسێك بەسەركردەى خۆى نازانێت دروست بونى دەوڵەتى كوردى بەخەونى شاعیرانە دانێت یان سەروەت و سامانى گەل بە هەدەر بەن و قەڵاى توندى پاراستنى دزى پێدروست كات, خەڵكى كوردستان دەمێكە چاوەڕێى گۆرانەو گۆرانى ئەوێ بۆ یە چیتر ئێوەى بە پولێك ناوێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست