نەوەكانى بارزانى بە پارەى دزراوى میللەت خەریكى بازرگانین
Friday, 25/09/2009, 12:00
ئەو نەوەیەیەى بارزانى بۆى بەجێ هێشتین لە دوایى خۆى بونەتە نەوەیەكى زیان بەخش بۆ ئەم میللەتە و لەوەتى هەن بێجگە لە زیان گەیاندن بە كورد هیچى تریان بۆ كورد نەكردوە , دیارە كورد واتەنى گەورە ئاو دەڕێژێ و بچوك پێى تێ دەخات , ئەم نەوەیەش پەروەردەى ئەو مامۆستایەن لە قوتابخانەكەیدا پەروەردە بوون , ئەو كاتانەى باوك دەبێتەكاراكتەرێكى شەڕانى و هیوا و ئاواتى میللەتێك زیندە بە چاڵ ئەكات و ئاشبەتاڵ بە شۆڕشێكى گەورەى ئەم میللەتە ئەكات و هەرچى سەروەت و سامانى ئەم شۆڕشە هەیە دەخرێتە جانتاكانەوە و پێش هەموو سەروەریەكانى شۆڕشەكە ڕەوانەى بانكەكانى ئەمریكا دەكرێت و كاراكتەرە سەرەكیەكەش جاڕى ئاشبەتاڵمان بۆ لێ دەدات و لەبەر دەم شاى دوژمنە سەرسەختەكەى كوردا ئەنوشتێتەوەو بەو دوژمنەدەڵێ ((كارى من تمام شود)) ئیتر ئەو شۆڕشە زیندە بەچاڵ دەكرێ و هیوا و ئاواتى وژمنان دێتەدى و هیوا و ئاواتى میللەتەكەش زیندە بە چاڵ ئەكرێ , ئەم نەوەیە لەو باوكەوە پەروەردە بوون و لەناو ئەو هەموو خیانەت و كوشتنى كوردانى پارچەكانى تر و تەسلیم كردنەوەیان بە حكومەتى ووڵاتـەكەیان بۆیە ئەمانیش هەروا دەردەچن , نەوەیەك دەستیان بە خوێنى هەزاران لاوى ئەم میللەتە سورە و یەكەم فیشەكى شەڕى براكوژى ئەمان تەقاندیان , نەوەیەك كە بە دەستى خۆیان جارێكى ترسوپاى داگیر كەرى بەعسیان هێنایەوە ناو هەولێرو ئەو ترسەیان خستە دڵى خەڵكەوە كە هەركاتێك ئەم نەوەیە ترسیان هەبوو هانا بۆ دوژمنەكانى كورد ئەبەن و پەلى دەگرن و پێشى دەكەون و بست بە بستى ئەم ووڵاتەى پێ ئاشنا دەكەن ,نەوەیەك كە بە قسەى نێچیرو مەسعود 3500 جاش چەكدارى خۆیان لە دژى پەكەكە و بەرز ڕاگرتنى ئاڵاى توركیا بە كوشت داوە تا شۆڕشى كورد لە باكور تێك بشكێنن , نەوەیەك لە ساڵى 1991 وە هەتا ئێستا دزى لە سامانى ئەم میللەتە ئەكەن و ئاودیو ى بانكەكانى ئەوروپا و ئەمریكاى ئەكەن , نەوەیەك كە بە پارەى دزراو بونەتە خاوەنى سەدان كۆمپانیا لە دەرەوەى كوردستان بێجگە لە ناوەوەى كوردستان ,ئەو پارەیەى دەیان ساڵە نەوەكانى بارزانى و ئەو پارەیەشى لە شۆڕشى ئەیلولدا دزیتان ئێستا ئەیدەن بە كۆمپانیا و بازرگانى پێوە ئەكەن , ئێستاش لە ناوەوەى كوردستان لە هەمو كارە بازرگانیەكانى كوردستاندا لە بچوك تا گەورەى نەوەكانى بارزانى بەشداریان هەیە و بێ ئەوان هیچ شتێك ناكرێ و ڕێگەى كاسبیان لە خەڵكى تر گرتوە و ئەوەى بۆ خۆیان نەبێت یان سەهمیان نەبێت ناهێڵن بكرێ و سەربگرێ , لەبەرو بومى ئەم ووڵاتە سەرزەوى و ژێر زەویدا بەشدارن و ئەبێت پاروە چەورەكان بۆ نەوەكانى بارزانى بێت , ئەمانە ئەو نەوەیەن كە بونەتە سەرەتانى ئەم میللەتە و لەوەتى ئەمان هەن كورد خێرى لە خۆى نەبینیوە , ئەوەتا كارە دزێوەكانى ئاشتى هەورامى و كڕینەوەى سەهمى كۆمپانیا نەوتیەكانى نەرویج و توركیا یەكێكیترن لەو كارە ئابڕو بەرانەیەى نەوەكانى بارزانى كە ئەیسەلمێنێ ئەمانە بە پارەى دزراوى ئەو میللەتە وە بازرگانى دەكەن , ئەمە سەرەتاى ئاشكرا بونى كارەقێزەونەكانى ئەو بنەماڵەیە , ئەگینا ئەگەر پارەى دزراوى ئەم میللەتە نەبێت و بەكار هێنانى دەسەڵات نەبێت ئەمانە بەچى بونەتە خاوەنى ئەو هەمو داهاتە , سیاسیەكانى ووڵاتان خەریكى پێش خستنى ووڵاتەكەیانن ئەمانەى ئێمەش بێجگە لە خیانەت و دزیەكانیان خەریكى بازرگانى و خۆ دەوڵەمەند كردنن , ئەمانە بۆیە دەستیان لەم حكومەتە بەرنابێت , ئەمانە هەیە , بۆیە كەركوكیان گۆڕیوە بە گرێ بە ستیە نەوتیەكان ئەم پاروە چەورەى تیایە ,كە سەیرى كاربەدستانى ووڵاتانى تر ئەكەیت و بەراوردى ئەكەیت بە مانەى لاى خۆمان قێزمان لە خۆمان ئەبێتەوە , ئەمەى ئێستا دەیبیستین ئەگەر لە هەرچى ووڵاتێكى تر بونایە سەد جار بانگ دەكرانە بەردەمى دادگا و سزا ئەدران , كەچى لێرە خەڵك ئەم هەموو شتە ئەزانێ , بەبەر چاویەوە سوپاى بەعس و توركیائەهێنێ , دزى لێ ئەكات , ئەتكى ئەكات كەچى هەر بە سەرۆك قبوڵیانە , ئەوەتا ئەوانیش ئاوا پاداشتى دەنگدەرى كورد ئەدەنەوە و بە پارەى ئێمە سەهمى كۆمپانیا ئەكڕن بە ملێونان دۆلار و خۆیانى پێً خرپن ئەكەن , كێ بینیویەتى و بیستویەتى سەرۆك خەریكى كارى بازرگانى بێت ؟ ئەمە یەك سەرۆك ئەو كاتەى سەرۆك دەبێت بازرگانى بكات و بەپارەى میللەتیش خوا پەنامان بدات و شتى خراپتریش ئەبینین لە سایەى ئەم نەوەیەى بارزانى بۆى بەجێ هێشتوین , باوك ئاوا بێت كوڕیش لە باوك باشتر نابێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست