پرۆفایلی بنەماڵەی بارزانی لە فەیسبوکدا
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک به یه‌کێک له قه‌ره‌باڵغترین ماڵپه‌ره‌کانی جیهان هه‌ژمار ئه‌کرێت و ڕۆژانه ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌ندی به‌م ماڵپه‌ره‌وه ئه‌که‌ن ، جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ماڵپه‌ره توانیوێتی به‌سه‌رجه‌م جومگه‌کانی ژیاندا بلاوبێته‌وه و ببێته پێگه‌یه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕا چ له ڕووی (سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری و ئایینی ....هتد) ، وه‌ک هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین که له ساڵی ڕابردوودا فه‌یسبوک ببووه مینبه‌رێک بۆ هه‌ڵگیرساندنی خۆپشاندانه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و کرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی ڕووداوه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ به هه‌موو جیهاندا ، له لای خۆشمان هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ ئه‌نجامدانی خۆپشاندانه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر .
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک مینبه‌رێکه بۆ هه‌موو که‌سێک به‌بێ جیاوازی و له ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسیی ناسراو و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و گۆڤار و رۆژنامه‌ی جیهانی به‌دی ئه‌کرێت و به نسبه‌ت لای خۆشمانه‌وه هه‌ر به هه‌مان شێوه، به جۆرێک ئه‌م فه‌یسبوکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ژیاندا داوه‌ته‌وه که منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای له دایک بوونیه‌وه فه‌یسبوکێکی له لایه‌ن خانه‌واده‌که‌یه‌وه بۆ داده‌نرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها پێشه‌کییه‌ک بێت بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌که ،
لە مانگی مایسی ٢٠١١دا واتە بە ماوەیەکی کەم بەر لە خۆپێشاندانەکانی شاری سلێمانی و سەرای ئازادی لە ١٧ی شوباتدا، مەسعود بارزانی هاتە سەر تەلەفیزیۆن و ئەوەی جێگای تازی ناوی فەیسبوکی بیستبوو، کەچی ئەوەی جێگای سەرنجە ناوەیەکی زۆر بە شیوەیەکی کۆمیدیی لە زاری هاتە دەرێ و وتی فیییس بووک، کەچی ئیستا وا دەبینین زۆربەی ئەندامانی بنەمالاەی بارزانیی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و دیار له ناو تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکدا بوونیان هەیە ، که رۆژانه په‌یج (لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌کی) و پرۆفایله‌کانیان دێنه به‌رچاو و ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندام له ده‌وری خۆیان گلداوه‌ته‌وه، ئه‌و په‌یجانه‌ی، که په‌یوه‌ندیان به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه هه‌یه و له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێت دیار ترینیان ئه‌مانه‌ن: (په‌یجی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی، په‌یجی لایه‌نگرانی پارتی و بارزانی له فه‌یس بووک ، مه‌سرور بارزانی ، نێچیرڤان بارزانی ، ئه‌دهه‌م بارزانی و ناسڕ بارزانی ... هتد) ، ئه‌گه‌ر چی سه‌رجه‌م په‌یجه‌کان سپۆنسه‌رن واته به پاره ڕیکلامیان بۆ ئه‌کرێت له فه‌یس بووکدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێکیان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانیان له نێوان 5500 بۆ 9500 ئه‌ندامدایه بگره که‌متریشن به‌ڵام هه‌شیانه زیاتر له 60000 ئه‌ندامیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه که خاوه‌نی چه‌ندی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره و خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی زه‌به‌لاحن، بۆیە دەپرسین ئاخۆ کاریان چ بێت له‌م فه‌یس بووکه‌دا ؟ ئایا ئه‌وان بە قسەی خۆیان که زۆرترین ده‌نگی هه‌ڵبژاردنیان به ده‌ست هێناوه، تۆ بڵێی پێویستیان به ده‌نگ هه‌بێت له ناو فه‌یسبوکدا تا به‌م جۆره ریکلام بۆ په‌یجه‌کانیان ئه‌که‌ن؟ یاخود ئه‌وانیش له ڕاستی ئه‌وه گه‌یشتوون که فه‌یسبوک هۆکارێکی سه‌ره‌کی گڕ و تینی جه‌ماوه‌ره و له‌وه تێگه‌یشتوون، که چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و چه‌ندین دۆکۆمێنت له‌م ماڵپه‌ره‌وه دزه ئه‌کات و بڵاو ئه‌بێته‌وه؟ یان له‌وه ئه‌چێت ئه‌وان بیانه‌وێت له ڕیگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه چاودێری بارودۆخی کادیره‌کانی خۆیان بکه‌ن و بزانن له عه‌رزی واقعی ئه‌م بارودۆخه‌ی کوردستاندا چی ئه‌گوزه‌رێت !
نابێت هیچ لامان سه‌یر بێت که فه‌یسبوک شه‌وله‌بانی منداڵترسێنی ده‌سه‌ڵات بێت و سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان له‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه بترسن، چه‌نکه ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی وتنی هه‌موو راستییه‌که، له‌وه‌ش ئه‌چێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه بڵێن که ئێمه ئه‌مانه‌وێت له رێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ره‌کانمان و خه‌ڵکی کوردستاندا بوونمان به‌رده‌وام بێت و هه‌موو کات ئاماده‌بین گوێیان لیبگرین، به‌ڵام تۆ بلێی ئه‌وان که هێنده دلسۆزبن و خه‌مخۆری خه‌ڵک بن، لەبەر ئەم هۆکارە بێت کە لە ناو فەیسبوکدا خۆیان نمایش دەکەن؟ ئەوەی جێگای سەرنجە چەند جارێکیش له فه‌یسبوکدا بینراوە کە قسه و جنێوی ناشرین به خه‌ڵکیش دەدەن! هه‌روه‌ک چۆن مه‌نسور بارزانی له به‌رواری 19/12/2011 له کاتژمێر 9:32 شه‌و قسه‌ی ناشرین به‌کار ئه‌هێنێت و چه‌ندین که‌س به کرێگیراو و بێ ئه‌خلاق له قه‌ڵه‌م ئه‌دات! که‌واته ئه‌وان بۆ ئه‌وه نه هاتوونه‌ته فه‌یسبوک که ئاگاداری بارودۆخی خه‌ڵک بن و گوێ له خه‌ڵک بگرن به‌ڵکو بۆ مه‌به‌ستێکی تری سیاسی و خۆ بەتاڵکردنەوە له‌وێن.
بۆ بینینی پرۆفایلەکانی بنەماڵەی بارزانی کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:کوردستانپۆست لینکی پەیجی بارزانییەکانی لابرد، وەکو ئاگادارکراینەوە کەوا ئەم نووسینە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆتە ریکلامکردن ئەو بۆپەیجەکانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست