هەرێمی باڤاریا بڕیاریان داوە هومەر مورتاح بەزۆ لە هەرێمەكەیان بهێڵنەوە.
Saturday, 21/02/2009, 12:00
1345 بینراوە
پاش ئەوەی سەرۆكی گەندەلانی كوردستان لەگەل وەفدێكی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی ئابوری چونە ووڵاتی ئەلمانیا و لە هەرێمی باڤاریا ئەو كۆنفرانسە سازدرا. كاكە هۆمەری سەركردەوە رابەى مەزنی گەلەكەمان بەهۆی ژیری و لێزانین و قسەزانی و هۆشمەندی خۆیەوە توانی سەرنجی هەموو ئامادەبوانی كۆنفرانسەكە بۆ خۆی راكێشی و لەو كۆنفرانسەدا پشكی شێری بۆ خۆی بپچڕێ,بۆیە پەرلەمانی هەرێمی باڤاریا بە پەلە كۆبونەوەیەكی نائاسییان سازداو بە تێكرای دەنكی پەرلەمان 99,99% ی ئەندامان بڕیاریاندا كە وەفدێكی بایەبەرز بنێرنە شوێنی حەوانەوەی كاكە هومەر و تكای لێبەكەن كە نەگەرێتەوە كوردستان و لە هەرێمەكەی ئەوان رەگەزنامەی ئەلمانی پێببەخشن و ببێتە ئەندامی شەرەفی پارلەمان و حكومەتی باڤاریا و ئەو هەموو عەقل و مەنتقەی كاك هۆمەر لەو هەرێمە جوانەدا وەگەڕ بخات چونكە بە پێیی شارەزایانی باری دەرونناسی و عەقل و مەنتیق,لە ماوەی پتر لە 100 ساڵی مرۆڤایەتیدا تەنها یەك كەسی بلیمەتی وەك ئەم پیاوە دیتە دنیاوە و رەنگە جیگەی ئاینشتاین بۆ گەلی ئەلمانیا بگرێتەوە . ئەو داواكاریەش لەسۆنگە ئەو تیۆرو بۆچونە مەنتقی و عاقلانەوە بوو كە كاكە هۆمەری, رۆحی شارە حەیاتەكە پێشكەش بەو ئەندامانی پەرلەمان و حكومەتی باڤاریای كرد و بوە مایەی سەرسورمان و گرنكی هەموو میدیاكانی ئەلمانیا بەگشتی.
ئەو ئامۆژگاری و پڕۆژانەی كە پێشكەش بە گەلی باڤاریای كرد دەیهێنا سەد ئەوەندی بۆ بكرێت , كاكە هۆمەری مەزن پێی راگەیاندن كە هیچ نەبێت چاویك لە كابینەی حكومەتەكەی ئەو بكەن و ئەو هەرێمە برسی و نەدارو بی ئاوو كارەبایەی باڤاریا بەجۆرێك بەرەو پێش بەرن تا 10 ساڵی تر وەكو هەریمە ئاوەدان و پر خزمەتگوزاریەكەی كوردستانی لێبێت. پاش ئەوەی كاكە هۆمەر عوزرخوایی بۆ هێنانەوە ووتی كەناتوانێت ئەو داواكاریە رەوایەیان جێبەجێبكات . دوێنی رێپێوانی جەماوەى سەرجەم شارەكانی ئەو هەرێمەی گرتەوەو زۆربەی هەرزۆری خەڵكەكە یەكی تاسێك قوری خەستیان شێلابوو و سەرو گویلاكی خۆیان تێنابوو قوڕی ئەوەیان دەپێوا بۆچی كاكە عومەر ئەوەندە دڵرەقەو بەجییان دێڵی , ئاخر لەكوێ و كەی كەسایەتیەكی مەزن و هۆشمەندو بیرتیژو عەبقەری وایان چنگ دەكەوێت .!
ئێمەش لێرەوە لە كوردستانی ئازیزەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو خەڵكە داوماوەی هەرێمی باڤاریا و تكا لە كاك هۆمەر دەكەین كە بەزەیی بەو خەڵكە رەشوروتەدا بێتەوە و هیچ نەبێت چەند مانگێگ لەوێ بمێنێتەوە تا بە راوێژو نەسیحەت و پرۆژە گرنگەكانی ئەو دەڤەرەیان بۆ ئاوەدان بكاتەوە هەروەك چۆن سلێمانی لە گوندێكی دواكەتوەوە كرد بە دوبەی و لۆس انجلس, ئاواش باڤاریای نەگبەت و داماو لەو میحنەتە دەرباز بكات .
بۆیە هەموو بەیەك دەنگ بلێن : هۆ كاكە هۆمەر بۆخاتری خوا تۆزێك رەحم وبەزەییت بەو هەموو برسی و رەشو روتانەی باڤاریادا بێتەوەو بەجێیان مەهێلە . ئاخر لە تۆوە بۆیان درەدەكەوێت كە مرۆڤ لە بنەڕەتدا مەیمونێكی گێل و قەشمەر بوە .