کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود پارەکانی بۆ ئیتالیا دەگوێزێتەوە، ئیتالیاش خەڵاتی دەکات

Wednesday, 04/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
زياتر له‌ دووهه‌فته‌يه‌ به‌ دواداچوونێكی زۆر ورد و مه‌يدانيمان بۆ نهێنيه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئه‌و مه‌داليايه‌ دەکەین، كه‌ ئيتاڵیيه‌كان له‌ ماوه‌ی ١٦ مانگدا دوو جار مه‌داليای به‌ناو ئاشتی به‌‌ مه‌سعود بارزانی دەبەخشن،
لە سەرچاوەیەکی نێو پارتیی، ئەو زانیارییانەمان دەست کەوت، کە پاڕساڵ له‌كاتی خۆپيشاندانه‌كانی شه‌قام و ڕۆژانی ١٧ی شوباتدا مه‌سعود بارزانی گه‌شتيكی كوتۆپری بۆ ئيسرائيل کرد و پاشانيش لەویوە بۆ ئيتالَيا رۆیشت، له‌ مه‌راسيمێكدا به‌ناوی لێبورده‌يی و ئاشتی و ده‌رگا كردنه‌وه‌ بۆ مه‌سيحيه‌كان هيزه‌كانی ناتۆ له‌ ئيتاليا مه‌داليايان به‌خشيه‌ مه‌سعود بارزانی، ئەمساڵیش له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا جارێکی تر به‌شێك له‌ هێزه‌كانی ئيتاڵيا له‌ ناو ناتۆ گه‌يشتنه‌ هه‌ولێر و دیسان له‌ مه‌راسميكدا مه‌داليای دووه‌ميان به‌خشيه‌وە بە مه‌سعود بارزانی گوايه‌ به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ پێی دەدەن. لێرەدا خوێنەر دەبێت هەڵویستەیەک بکات و بپرسێت بۆچی ئیتالیا وا بە بایەخەوە دوو ساڵ لە سەر یەک خەلات بە مەسعود بارزانیی دەدات؟
ئيمه‌ وەک پەیامنێری كوردستانپۆست له‌ هه‌ولێر له‌ كاتی مه‌راسيمی دووه‌مدا له‌ هه‌ولێر، توانیمان لە ڕێگای سەرچاوەیەکەوە وەڵامی چه‌ند پرسيارێك لە زاری (ڕێزان ساڵح به‌گ) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئيتاليا دەست بکەوێت، كه‌ ياوه‌ری شانده‌كه‌ی ئيتاڵيا بوو. سەرجاوەکە ئەو زانیارییەی دەستکەوت، کە نهێنی به‌خشينی ئەو مه‌داليایەی به‌ناوی (ئاشتی و لێبورده‌يی) بۆ يه‌ك خاڵی زۆر گرنگ گێڕايه‌وه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی زياتر له‌ ٤ ساڵه‌ ئەو بڕە پارەیەی، کە خۆی لە (٣) سێ مليار دۆلاری ئەمەریکی دەدات، له‌ بانكه‌كانی نه‌مسا داینابوو، بە پێی یاسای حکومەتی نەمسا، لەلایەن نه‌مساویيه‌كانەوە چه‌ندين جار داوای سه‌رچاوه‌ی په‌يداكردنی ئه‌و پارانه‌يان له‌ مه‌سعود بارزانی كردووه‌، تا زانياريان بداتێ، لێ ئه‌و خۆی لێ بێ ئاگا نيشانداوه‌، دواجار نه‌ماساویيه‌كان ماوه‌ی ٣ مانگيان بۆ مه‌سعود بارزانی دياريكردبوو تا سه‌رچاوه‌ی په‌يداكردنی ئه‌و مليار دۆلارانه‌يان بۆ ئاشكرا بكات، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی فێلێكی یاسایی دۆزیوەتەوە، ئەویش به‌ هۆی بوونی قه‌يرانی دارايی زۆری ئيتاڵيه‌كان ، به‌ سه‌فقه‌يه‌كی نهێنی له‌ رێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نديكی ئيسرائيلییەوە له‌ (ته‌لئه‌بيب)‌، توانی كار ئاسانی بۆ بکرێت تا ئيتاليا ماوه‌ بدات ئه‌و ٣ ملياره‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ بانكه‌كانی ئيتاليا دابنرێت، هه‌ڵبه‌ته‌ ئيتالياكانيش به‌ هۆی قه‌يرانه‌كانيانه‌وه‌ ئه‌و داوايەیان نه‌ك قبۆڵ كردووه‌، به‌ڵكو بە خۆشحاڵییەوە وه‌ك پياوێكی ئاشتی خوازيش مه‌راسيمی پيشكه‌ش كردنی مه‌داليا ئاشتی و لێبوردنيشيان پێی دا.
به‌ پێی وته‌كانی ئەو سەرچاوەیە، مه‌سعود بارزانی ١٠٠ مليۆن دۆلاری به‌خشيوه‌ته‌ ڕێكخراوه‌ خيرخوازه‌كانی ئيتاليا وه‌ك هاوكاريه‌ك بۆ گه‌لی ئيتالیا.
ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا ژيا بێت ئه‌وە ده‌زانن له‌ دوای ڕووداوه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١، ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپيیه‌كان به‌ وردی به‌دواداچوون لەسەر خاوه‌ن پاره‌داره‌كانی جيهان ده‌كه‌ن و له‌ سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كۆڵنه‌وه‌ نه‌كا بۆ گروپه‌ ئيرهابيه‌كان و مافياكان بۆ كاتی پێويست دانرابێت.
به‌ پێی وته‌كانی ڕێزان نوينه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆمای پايته‌ختی ئيتاليا، پێده‌چێت له‌ ئه‌مه‌ريكاوه‌ بری ٤ مليار دۆلاری ديكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ ئيتاليا بگێڕنه‌وه،‌ چونكه‌ زۆر له‌وه‌ ده‌ترسن به‌ هۆی قه‌يرانه‌كانی ئيستا و داهاتوو پاره‌كانيان بلۆك بكريت.
شایانی باسە، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، هەروەها کۆمەڵێک لە بەرپرس و دەسەلاتدارە کوردەکانیش لە ماوەی ئەم ٢٠ سالەی رابردوودا، زۆربەی سامان و پارە دزراوەکانیان بۆ دەرەوەی کوردستان دەگوێزنەوە، پێیان وایە ئەو پارانە لە بانکەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ولاتانی تر باشتر بۆیان دەپاریزرێت و ناتوانریت جارێکی تر حکومەتی عێراق، یان دادگای گەل لێپرسینەوە و بەدواداچوونی لەسەر بکات، هەر ئەو سەرجاوەیە ئاماژەی بەوە دا، کە دەولەتە سەرمایەدارەکان بۆ خۆیان دیکتاتۆرەکان لەم ولاتانە دروست دەکەن، بە مەبەستی رووتانەوە و تاڵانکردنی ژێرخانی ئەو وڵاتانە، دوای ئەوە کودەتا و شۆڕشیکیان بەسەردا دەکەن، بە دوایدا دەستبەسەر پارەکانیاندا دەگرن و ئەو سیاسیی و دیکتاۆر و دزانەی وڵاتدا دەگرن، نمونەش شای ئێران و سەدام و دەیان کەسی دیکتاتۆری تر، کە دوای نەمانی دەسەڵاتییان بانکەکانی جیهان دەستی بەسەر پارەکانیاندا گرت و ئیستاشت لەگەڵدا ئەو پارانە نەدرایەوە بەو وڵاتانەی کە پارەکانی لێهاتە دەرێ، موعەمەر قەزافیش نمونەیەکی دیکەیە، کە ئەو هەموو ملیار دۆلارەی لە ئەوروپایە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ حکموەتی لیبیا، مەگەر بە رێگای فرۆشتنی کۆمەڵێک کەموپەل و چەکی کۆن و ژەنگاوی نەبێت، چارەنووسی مەسعودیش وەکو کەسێکی دیکتاتۆر، چارەنووسی لە ناوچوون و ریسوابوونە، ئەمڕۆ بێت یان سبەی، بە بیانوویەک لە ناوی دەبەن و مێژووش نەفرەت لە خۆی و بنەماڵەکەی دەکات.
-----------------------------------------
ئەم بابەتانەی خوارەوە لە ساڵی پارەوە لەسەر مەدالیا و سەردانەکانی مەسعود و پەیوەندییەکانی بە ئیتالیاوە لە کوردستانپۆستدا بخوێنەرەوە:

به‌ شانۆگه‌رییه‌کی دۆڕاو له‌ ئیتالیا، کڵاویان کرده‌ سه‌ری مه‌سعود بارزانی

مه‌سعود له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌لکی کوردستان له‌ ئیتاڵیا راده‌بویرێت!.

بنەماڵەی بارزانی پارەکانیان بۆ ئیتاڵیا دەگوازنەوە

مەسعود بارزانى كراوەتە پاپاى ڤاتیكان

ڕێکه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، خنکاندی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ره‌

نێچیر بەرزانى شەڕ دەكات و مەسرور بەرزانى هەڵدێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە