ئەمشەو لەكفرییەوە هێز دەبرێت بۆ سلێمانى
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
هەر ئێستا پۆلیسێكی فەوجى چوار لە هێزى یەكەى تایبەت لەكفری پێی راگەیاندم كە ئەمشەو لە كاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی دەیانبەن بۆ نێو شاری سلێمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران.
ئەو پۆلیسە وتیشی من و هەموو هاوڕێكانم نەك روبەرووی خۆپیشاندەران نابینەوەو تەقەیان لێ ناكەین، بەڵكو بە هەموو شێوەیەك دەستخۆشیان لێدەكەین و جێگەی سەربەرزین بۆ ئێمەو هەموو گەلی كورد.
پۆلیسەكە دەڵێت ئێمە ناچار دەكرێین روبەڕوی خۆپیشاندەران ببینەوە ئەگەر نا ئەوا مووچەكەمان دەبڕن و نانبڕاومان دەكەن، بەڵام ئەگەر بێتو ئۆپۆزسیۆن بڕیاری نەهێشتنی حوكمی ئەو دوو حزبە بدات و شۆڕش هەڵبگیرسێنێت و بزانین لەدوای ئەم حكومەتە ژیانمان زامن دەبێت ئەوا دەچینە پاڵ خۆپیشاندەران و بە هەموو هێزمان روبەڕوی دەسەڵات دەبینەوەو لەناوی دەبەین.
شایەنی هێزى یەكەى تایبەت بارەگاكەى لەنێو كۆڵانەكانى كفریدایەو هەموو خەڵكى شارەكەیان بێزار كردووەو خەڵك نەفرەت لەحكومەت و حزبەكەیان و بەرپرسەكانیان دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست