کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامى ئه‌تروشى: له‌ بانگهێشتى كۆمسیۆن بۆ په‌رله‌مانى عێراق داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ كرا له‌ فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى و هه‌لوه‌شاندنه�

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


 ابراهیم مراد

دانیشتنى 5/10/2009 ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌تایبه‌ت بوو بانگهێشت كردنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان

سامى ته‌تروشى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنرانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند كه‌

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تایبه‌ت بوو به‌بانگهێشت كردنى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌رچه‌نده‌ نوێنه‌ره‌كه‌ى به‌ئیعتیبار فه‌ره‌ج حیده‌رى سه‌رۆكى كۆمسیۆنه‌و حازر بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى ترى كۆمسیۆن و كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاڕاسته‌ كران كه‌پێشتر نێردرابوو بۆكۆمسیۆن تاوه‌لامى بداته‌وه‌ .

وه‌له‌لایه‌ن كه‌ریم یه‌عقوبى كه‌ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌ له‌حزبى فه‌زیله‌ یه‌ وئه‌و بۆى هه‌بوو پرسیارى ئاڕاسته‌ بكا، به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان كه‌لێپرسینه‌وه‌ى لێده‌كرێ ته‌نها بۆئه‌و كه‌سه‌ هه‌یه‌ كه‌داواى لێپرسینه‌وه‌ى كردوه‌ بۆئه‌و هه‌یه‌ پرسیارو داواى وه‌ڵامه‌كان بكات وبۆئه‌ندامانى تر نیه‌ پرسیاره‌كان ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆن بكه‌ن، له‌كاتى گفتو گۆكاندا له‌لایه‌ن هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ پرسیار ئاڕاسته‌كران كه‌به‌ڕاستى وه‌لامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ئیقناع كه‌ر نه‌بوون ، وه‌له‌لایه‌ن كاك كه‌ریم یه‌عقوبى یه‌وه‌ داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆن به‌گشتى بكرێ نه‌ك ته‌نها شه‌خسى فه‌ره‌ج حیده‌رى وه‌ك سه‌رۆك به‌ته‌نها ، به‌ڵام دیسان به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێویسته‌ دواى هه‌فته‌یه‌ك ئه‌بێ ئه‌و داواكاریه‌ پێشكه‌ش بكرێ بۆیه‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى كرد كه‌ مه‌سه‌له‌ى سه‌حبى سیقه‌ دوابخرێ بۆهه‌فته‌یه‌كى ترودوباره‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان .

به‌بۆچوونى من ئه‌و هه‌فته‌یه‌ هه‌فته‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌به‌رده‌م كۆمسیۆندا ومه‌جموعه‌یه‌ك له‌كوتله‌كان ڕازین به‌ئیلغاكردنى كۆمسیۆن هه‌رچه‌نده‌كاته‌كه‌ى نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن چونكه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌دا دامه‌زراندنى كۆمسیۆن ئاسان نیه‌و زۆرقورسه‌، به‌بۆچونى من باوه‌ڕناكه‌م كۆمسیۆن ئیلغا بكرێ له‌م ماوه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆسه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2010

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمسیۆن یش به‌ده‌ردى وه‌زیرى بازرگانى عێراق ناچێت

ئه‌تروشى ووتى مه‌وزوعه‌كه‌ زرۆجیاواره‌ كۆمسیۆن شه‌خسێك نیه‌ هه‌موویه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ جیاوازى زۆره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى عێراق و ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى كه‌بۆى دیارى كراوه‌ یه‌كلا ى ده‌كرێته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە