بەرەو دەنگدان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا
Thursday, 15/05/2014, 12:00
(هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ٥ سال جارێکە لەنیوان ٤٠٠ ملیۆن مرۆڤدا ، ٧٩١ ئەندام پەرلەمانی دەبێت و بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکە هەر ولاتەی ئەندام پەرلەمانی دەبێت بەنمونە ئەلمانیا گەورەترین ولاتە ٩٦ ئەندام ، فەرەنسا ٧٤ .... بچوکترن ژمارە دانیشتوانی ولاتیش مالتا و لوکسمبورگ و قوبرس و ئیسلاندە کەهەریەکەی ٦ کورسیان دەبێت ولاتی سوید مافی ٢٠ ئەندام پەرلەمانی دەبێت .. لەبەیانیەوە بۆ ٢٥ مانگ مافی دەنگدانت لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی هەیە)
ئەمرۆ ژمارەیەکی بەرچاوی کورد لەئەورپا خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپیین ، ئەوروپیەکان لێکدانەوە و سەنگی سیاسی بۆ ئەو دەنگانە دادەنین بەڵام ئێمە لەمامەڵەکردن لەگەل ئەو سوپا دەنگدەرە نازانین بۆ قازانجی گەلەکەمان یان هاریکاری دۆستەکانمان لەپەرلەمانە ئەورپیەکان ئەو سوودە بگەیەنین، مەبەست لەو سوودە، بەکارهێنانی عەقڵی وەک جولەکەیە، کە هەرچی جولەکە هەیە لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا بوونیان لە خزمەتی جولەکە و تبەتایبەتی دەوڵەتی ئیسڕایلدایە، ئێمەی کورد کەی دەگەیەن بەو بیرکردنەوە و عەقڵە سیاسییە، هەڵبەت ئەمەش ڤەستراوە بەو حیزبا و سایسییانەی کوردەوە کە چەند نوێرەایەتی کورد دەکەن، ئەمە بەسێکی ترە و لێرەدا لەوە زیاتر قسەکردن لەسەری جیگای نابێتەوە و لەباسەکە دوورمان دەخاتەوە.
لەهەلبژاردنی ٢٠٠٦ سوید دا رەوەندی کورد کەمترینی بەشداری دەنگدانی کردوە لەکاتيکدا لەو کاتدا کورد لە سوید لەسەرو ١٠٥ هەزار بووە، .کەچی بۆ ٣٠ کاندیدی کورد لەناو حزبە سویدیەکان ٩٠٠٠ دەنگ کۆنە نەکرایەوە، ئەو ژمارەیە لە سالی ٢٠١٠ بەرەو لوتکە کشا، بەلام هیشتا جيگای هوشیاری و بەرپرسیارێتی نەبوو، لەکاتێکدا ئەمرۆ ئیمەی کورد لە هەندەران دەتوانین جێ پەنجەکان لەسەر یاسای ئەو ولاتانە هەبێت، نەوەک لە هی حکومەتی هەرێم، بۆیە بچوکترین گۆرانکاری کاریگەری لەسەر ژیانمان دەکات. وەک گەشەکردنی هیزی دژە بێگانەکان زیانی پلە یەکی لەئیمەی باکگراوندی پەناهەندە دەبینیتەوە، هەروەها وەک بچوکترین وەفا و هوشیاری نەتەوەیی گرنگە لەم کاتەدا بەهانای ئەو پارت و کەسایەتیانەوە بچین، کە لە٤ سالی رابردو خزمەتی دۆسییەکانای کوردیان کردووە، یان ئەوەتا کوردن لەنزیک سەرکەوتندان بۆ ئەو پیگە گرنگە سیاسییەی یەک دۆستیش بکەويتە ناو ئەو پەرلەمانەوە.
لەم هەلبژاردنەدا نەساختە، نەدەنگی مردووی وەک هەڵبژاردەنەکانی هەرێمی کوردستان بوونیان نییە، ترساندن و نان برینی تێدا نییە ، بۆیە بەهیوام هەموو کوردێک لەو ولاتانەی تیایدا دەژی بەشداری بکات و دەنگ بداتە ئەو پارت و کەسایەتیانەی کە بەتایبەت خزمەتیان بە خەڵکی کوردستان و پەناهەندە و بەرنامەی سیاسی باشترکردنی گوزەرانئ ژیانمان کردووە، ئەمە وەک مەسەلەیەکی ئەخلاقی و زانین و وەفاش بەرامبەر ئەو دەنگانەی لەماوەی رابردودا داکۆکیان لێکردوین، هەروەها ئازارەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بۆ هەڵگرتوین، با بەدەنگەکانمان پاداشتیان بدەینەوە
من لێرەوە دەتوانم بە تایبەتی بۆ پەرلەمانی ئەورپا لە سوید کەسێکی وەکو (بودیل سەبەلۆس) کاندید بکەم، ئەم بەرپرسە سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و پارتی ژینگەی سویدیە، موڕاڵی خۆم رێگام پێنادات و ناتوانم باس لەو پاڵپشتیانەی نەکەم، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە دەیناسم ، ئەو کات هیچ کورديک لەپەرلەمان نەبوو ، ئەو لەگەل چەندین پەرلەمانی تردا ئازارەکانی کوردیان وەک نوێنەری کوردان لە کۆل خۆی کردبوو لە چەوساندنەوەی کورد بەدەستی داگیرکەران لەتاوانەکانی تورکیا و سیدارەدان و دۆسیەی ئەنفال و هەڵەبجەیان دەکردە گفتوگۆی پەرلەمان. بۆیە ئەنفال ناسین بە جینۆساید لە ولاتی سوید بە شەو رۆژێک نەبوو، بەلکو بە حەوت سال لە سێ قۆناغی هیرش بردندا سەرکەوت و جاری سێیەم توانرا دانی پێدا بنرێ ، ئەوکاتەی دەستمان پێکرد هیچ کورديک لە پەرلەمان نەبوو یەکی لەمانەی دۆسیەکەی دەجوڵاند و لە بریاردانی سیاسی ئەو دۆسیە بوو ئەو ژنە تێکۆشەرە بوو، بەلام بۆ میژوو بڵێم ئەو ئافرەتە لە هەرسێ جاری جوڵاندنی دۆسیەی ئەنفال لەناو گفتوگۆکان بوو، لەجاری کۆتاییدا هەوڵیان دابوو، وەک جارەکانی پێشوو دانی پیا نەنێن ، بۆدیل لەکۆبۆنەوەکە وەک پرۆتستۆ چووبوە دەرەوە، دواتر بانگهیشتیان کردبوە و دواتر ريکەوتن لەسەر ئەو شیوە دارشتنەی، کە راگەیەنرا . واتا ئەوەی هەموو لایەک دەمان کرد تەسلیم بەو نوێنەرانەمان دەکر. دەبێت بلێم نوێنەری پارتی چەپ و ژینگە بەردەوام وەک نوێنەری کورد داکۆکیکەری سەرسەختی ئەو دۆسیە بوونە، ئەمە جگە لەوەی ئەو ئافرەتە تێکۆشەرە بۆ هەموو دۆسیەکانی تری پێشیلکاریت مافی مرۆڤی دەسەلاتی کوردی بۆ شەهیدانی ١٧ شوبات، تیرۆرە سیاسییەکان ، دانانەوەی بارزانی بەزۆرەملێ، تادەگاتە تیرۆرکردنی لەقلەقەکەی هەولێر لەگەلماندا بووە
لە هەموو ئەوانەی جوانتر لەگەل ئەوەی پکک لەسوید وەک هێزێکی "تیرۆریست "ناسراو بووە، بەلام چەندین جار سیمنار و کۆری بۆ ئەو ریکخراوانەی لەوان نزیکن لە پەرلەمان سازکردوە، واتا ئەو لەدەرگا یاساغبووەکان کە داخرابوو، بەلام ئەم کەسە لە پەنجەرە هیناوینەتە ژورەوە
بەکورتی ئەوەی سەیری کەی ئین ئینی کردبێت لەسەر هەواڵەکانی سوید بە وێنەوە لێدوانەکانی بینیووە.
جەبار ئەمین:
ئەوەی من ئاگاداری بم لەسالی ٢٠١٠ کەوتە پەرلەمانی سوید بەلام لەو کات بەدواوە بەردەوام لەهەموو ئازارەکانی خەلکی کوردستان رۆلی خۆی هەبووە، لەدوای هاتنە ناو پەرلەمان، تەکانی بە چەندین دۆسیەی کورد لەپەرلەمان داوە، بۆ رەخنەگرتن لەپێشیلکاریەکانی دەسەلاتی کوردی لەگەل ئامینە کاکەباوە بەیەکەوە و بە جیا چەندین کارو چالاکی باشیان کردووە، جەبار ئەمین کەسایەتییەکی ورد بین و هیمنە لەکاتی کێشە و کارکردندا، لەدوای هاتنە ناوپەرلەمانی و لەدواین هەنگاوی ناسینی ئەنفال بەجینۆسایدا زۆر بەزیرەکانە کاری لەسەر دەکرد، بۆ ئیمە بووە کۆديکی گرنگ لە رێنماییکردن لە مامەلە و فشار لەسەر وەستانی ئەو لایەنانەی، کە پێویستە لەسەریان بوەستین. من دلنیام ئەگەر جەبار ئەمین بگاتە پەرلەمانی ئەوروپا دەرگایەکی بچوک دەکاتەوە لەخزمەتکردنی گەلەکەی، بۆیە دەنگیان پێ بدەن و برون بۆ دەنگدان وەک بچوکترین پاداشت و وەفاداری بۆ هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەی ئیمەیان لە ژیانیکی دۆزەخی لەناو ئەو هەموو خۆشگوزەرانیە دەگوزەرینن
بۆ زانیاری لەسەر ئەم کەسایەتییانە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.facebook.comتێبینی: بۆ زانیاریی لەسەر ئەو ژنە پەرلەمەنتارە و کاندید بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کەڵکم لە پەیجی ئیحسان ئەمین وەرگرتووە، بەتایبەتی یهكهم لێدوانی راگهیاندنی ناساندنی ئهنفال بهجینۆسایده كهئهو ژنه ئهندازیارو داكۆكیكهری سهرسهختی بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست