کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یادی ...... ڕاپەڕین

Thursday, 06/03/2014, 12:00

3083 بینراوە







ساڵێکی نوێیە
یادی ... ڕاپەڕین
ئەو یادەی بەخوێن
نەخشی کرد زەمین
ستەم ڕاماڵی
لەگشت کوردستان
چرایەکی نوێ
هەڵگیرسا لامان
هەرپێشمەرگە بوو
خوێنی بەخت کرد
بووە سووتوی گڕ
چرای یادی کورد
پەپولەی خەمە
رۆحی شەهیدان
ئەسوڕێنەوە
لەدەوری ژیان
یادی پیروزتان
پیرۆزەی یادە
ناوی پیروزتان
پیرۆزەی خاکە
بەلام داخەکەم
میلەت هەر داماو
وینەی گولێکە
ژاکاو... لەباخە
یان بولبولێکە
بۆنەغمەی ژیان
هەر رۆژێک بستێک
ئەچێتە ناخە
چی دەکەن.. میلەت
هەروەک خۆیەتی
تەنها چینی بەخت
وەکوخۆیەتی
هەر دایکی شەهید
ریسواو عەوداڵە
بی کەس... پەککەوتە
لەقوژبن شارە
کوا تارای وەتەن
کوا ماف و دراو
لەبەر گەندەڵی
خاک بریندارە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)