کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەک لە کوردستانپۆستەوە: ئێمە ریکلام بۆ هیچ کاندیدێک ناکەین

Sunday, 20/04/2014, 12:00


لەلایەن چەند کادیدێکەوە نامەمان بۆ هاتووە و داوادەکەن ریکلامیان لە کوردستانپۆستدا بۆ بکەین، هەروەکو سایت و کەناڵە تەلفیزیۆنەکانی دەسەڵات و حیزب و ئەهلییەکان پارەمان پێدەدەن. لێرەوە ئێمە ئاگاداری ئەو کەسانە و هەموو خوێنەرەکانیش دەکەین، کە ریکڵامکردن بۆ بانگەشەی دەنگدان و هەڵبژاردنی پەرلەمان لەگەڵ پرەنسیپی ئێمەدا ناگونجێت، ئێمە دژی هەموو جۆرە ریکلامێکی لەو جۆرەین.
ئێمە و نووسەرانی کوردستانپۆستیش بڕوامان بە دەنگدان و خۆهەلبژاردن نییە، دەنگدان بەو واتایەی، کە ئەوانەی ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراقدا دەسەڵاتیان هەیە، دیموکراتیین و بە دەنگدان هاتوونەتە سەر حوکم، لەسەرەنجامی کۆی دەنگەکاندا ئەمانە مافی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایان پێسپێردراوە، ئەو کاندیدانەش جێگای متمانەی خەڵکیین. دیسان ئێمە لێرەدا جەخت لەسەر ئەوەش دەکەینەوە، کە نە حکومەتی عێراق و نە ئەوەی لە کوردستانی باشووردا هەیە دوو دەسەڵاتی دیموکراتیی نیین، بەڵکو دیکتاۆریین.
جگە لەو خاڵەی سەرەوە ئێمە وەکو کوردیش عێراقیی نیین، دەنگدان بە ناڕاستەوخۆیی مانای عێراقییبوون و بەستنەوەی باشووری کوردستان بە عێراق دەگەیەنێت، هیچ کام لە کاندیدەکانیش ناتوانن پەیامی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیان  لە ناو عێراقێکدا بگەیەنن کە زۆربەی شیعە و سونە و توندڕەوە عەرەبەکانن، حیزبە کوردییەکانیش ئەوانەی هاوبەشی هەڵبژاردنەکان دەکەن و گەمە بە هەستی خەڵکییەوە دەکەن، لە ژێر چەتری کوردستانبوونیاندا و بە بیانویی دەنگدانەوە ماڵی کوردیان جارێکی تر گواستۆتەوە بۆ ناو عێراق، کە دەتوانرا و فرسەت بوو  لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ کار بۆ سەربەخۆیی کوردستانیان بکرایە، هەربۆیە ئێمە ئەو دروشمەمان هەڵگرتووە و بڕوامان بە دەنگدان نییە، ئەگەر ریکلام بۆ هەر کاندیدێک بکەین ئەوا لە پرەنسیپی خۆمان لا دەدەین، جارێکی دیکە لێرەوە دروشمەکەمان هەڵدەگرینەوە و دەڵێین:
بۆ ده‌نگدان مه‌چۆ، ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ! ره‌وادانه‌ به‌ خیانه‌ت و فه‌سادیی و ناپاکیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە