سەركەوتن لەنیوان دەستەلات و ئۆپۆزسیۆن...؟.
Saturday, 02/04/2011, 12:00
دوابەدوای راپەرینی گەلەكەمان لەهەریمی كوردستان دژبە سیستەم و سیاسەتی دكتاتۆری و ناعەدلەتی و نادادپەروەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە 17/2/2011 وگرو كلپەی ئەو راپەرینە لەماوەیەكی زۆركورتدا سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستانی كرتەوە بەناوچە دابراوەكان و تەنانەت بەپایتەختی هەریمی كوردستانی كراو بەسەربازگەشەوە.ئەو پایتەختەی بۆئیمەی میللەتی كورد و هاونیشتمانی كوردستان بۆتە سەربازگە و بۆ دوژمنان و خوینمژانی گەل و نیشتمانیش بۆتە گكۆرەپانی وەدی هینانی ئاوات و خەونەكانیان وەك ئەردۆگان بەنموونە. دەستەلاتدارانی هەریم هەرلەیەكەم ساتەكانی راپەرینەوە كەوتنە گرتنەبەری شیوازی جۆراوجۆربە لەبەریەك هەلوەشاندنەوەی یەكریزی و یەكهەلویست و توانی جەماوەری كوردستان بەلام خۆشبەختانە هەرزوو شكستی هینا و لەبەرامبەریشدا بەشوین ریگەی نویدا گەرالەرووی راگەیاندنەكانیەوە زۆر شیوازی نەگریسانەی گرتەبەر بەر بۆ لەكەداركردنی كەسایەتیەكانی نیو ئەنجومەنی بەردەركی سەرای سلیمانی و بۆختان بۆهەلبەستن و هەروەها هەرەشەكردن و تۆقاندن و كەسایەتی ئاینی و هەلبەستنی برپاگەندەی جۆراوجۆر بۆ كەسایەتی سەركردایەتی كۆمەلی ئیسلامی كەتیایدا زۆر بی شەرمانە هیرشیان كردە سەر بەریز عەلی باپیری ئەمیری كۆمەلی ئیسلامی و هەروەها تۆمەت خستنە پالگۆران بەوەی كۆبونەی لەگەل ئیران كردووە بۆ ئاژاوەنانەوە لەهەریمی كوردستان دژی حكومەت بەدەر لەوەی هەزارەها هەرەشە و ترس و تۆقاندن و لەسەركارلابردن و گواستنەوە و داخستنی زانكۆكان و هتد ئەمانە مشتیكن لەخەرمانی كارو كردە بی شەرم و ئابروبەرانەی حكومەتی هەریم بۆلەباربردن و ئاشبەتال پیكردنی شۆرش هەروەك چۆن لەسالی 1975 ئاشبەتالیان بەشۆرش كرد ئاواش ئەیانەویت هەمان سیناریۆ بەشیواز و فۆرمیكیتر دوبارەبكەنەوە بەلام خۆشبەختانە نەیانتوانیوە بەئامانجەكانیان بگەن و خۆشیەختانە تائیستا مایەپووچ بوونە. بەلام ئەمە چەند رۆژیكە بەكۆبوونەوە ی جیاجیا لەگەل هیزە ئۆپۆزسیۆنەكان و كۆبونەوەی گۆران ,كۆمەل بەتەنیا تەنیا لەگەل دەستەلات تەنیا ئامانج لیی بۆ كەلین دروستكردنە لە ریزی جەماوەر و ئۆپۆزسیۆن و هیچیت ئەوەی ئیستا دەستەلات دەیكات تا ئاستیك كاریگەری هەبووە لەدروستكردنی كاردانەوەی جیاواز لەگۆرەپانەكە بۆنموونە لەلایەك دەستەلات و ئۆپۆزسیۆن كۆبونەوە دەكەن و ئەنجومەنی كاتیش بەشیوەی ئاسایی رۆژانی رابوردو خۆپیشاندان دەكات و كۆمەلیك لاویش زۆر تورەبوون لەم حكومەتە و بەناچاریی پەلاماری هیزەئەمنیەكانی شارەكە ئەدەن و ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ كاریگەریی سیاسەتەكانی دەستەلات و كۆبونەوەكانی لەگەل تاك بەتاكی ئۆپۆزسیۆن و كەلین خستنە نیوان ریزەكانی چونكە بەم هۆكارانەوە دەست دەكات بەزەبرو زەنگ وەشاندن هەروەها دەركردنی بریاری سزادانی و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران دەرهاویشتەیەكیتری ئەو كۆبونه وانەن كە تەنیاو تەنیا ئامانج لیی لاوازكردنی بەرەی جەماوەری راپەریو و یەكگرتوە و هیچتر...؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست