تک تک ئه‌چۆڕا خوێن له برینی
که‌وته گفتۆ گۆ به ئازاره‌وه
به جه‌ماعه‌تا هاته خواره‌وه
وتی نوێنه‌رتان هه‌موو نه‌خۆشن
هه‌ریه‌ک له لایه‌ک دایان ئه‌دۆشن
ئه‌و حکومه‌ت و ئه‌و په‌رله‌مانه
هه‌ر خوا ئه‌یگێڕێ ئاشی نه‌زانه
ڕۆژ له دوای ڕۆژیش هه‌ر بێشه‌رم ئه‌بێ
پێی وایه به‌تڕ حه‌مام گه‌رم ئه‌بێ
ئه‌ڵێن حکومه‌ت باوکی میلله‌ته
ئه‌م باوکه‌ی ئێوه زۆر بێ قیمه‌ته
باوکێکی چه‌ته باوکێکی گه‌نده‌ڵ
دوو شت ئه‌زانێ باخه‌ڵ و ناوگه‌ڵ
به گیرفان قه‌پات له ئه‌خلاقا لات
باوکی نامه‌سئول باوکی تووڕه‌هات
باوکی قومارچی موعتاد به عاره‌ق
باوکێ به تڕ به‌ن له سه‌ر په‌یژه‌ی له‌ق
کاتێک ئه‌چێته ناو پیاوانه‌وه
سه‌رکز له خوارێ به قنچکانه‌وه
باوکێ حه‌ڤده ساڵ بتخه‌ڵه‌تێنێ
به خه‌و و خه‌یاڵ ژنت بۆ بێنێ
قه‌ت نابێ به پیاو وازی لێبێنه
شاربه‌ده‌ریکه سه‌ری بشکێنه
ئه‌و کاته‌ی ڕیشی خۆی دایه ده‌ست بۆش
ئیتر حسابی خرایه سه‌ر کۆش
تا ئاوڕیداوه هه‌ر هه‌مووی بۆ برد
پاک سه‌ری تاشی و سواری که‌ری کرد
ئیستاش ئه‌یگێڕن به ده‌شت و ده‌را
خۆڵ و دۆشاوی ئه‌که‌ن به سه‌را
له سه‌ر بێناموس چوختی شه‌قاوه
له خوار هه‌میشه تێهه‌ڵدراوه
لای ئێوه حیلله و ته‌ڵه‌که‌بازی
لای دوژمن خوێڕی ملکه‌چ و ڕازی
زه‌مه‌ن باشترین فرسه‌تی پێدا
گوڕڕی خوارده‌وه، یه‌ک جووته‌ی لێدا
ئه‌م توتی تورک و عه‌گال به‌سه‌ره
هه‌قه بیکه‌نه په‌ند و مه‌خسه‌ره
بۆ لای ئاغاکه‌ی گێژ گێژ ڕێ ئه‌کات
لێێ توڕه نه‌بێ دڵی شه‌ق ئه‌بات
چاوشارکێی کاکه زوو ونبونه‌که‌ی
غازی قه‌بزییه توڕه‌بوونه‌که‌ی
هه‌رکاتێ ویستی خۆی بدزێته‌وه
به توله و تانجیش نادۆزرێته‌وه
نێچیری نییه دایم له ڕاوه
مه‌سروره به‌وه‌ی تا ئێستا ماوه
مامیش خه‌ریکی پینه و په‌ڕۆیه
پێ هه‌ڵیناگرێ له سه‌ر ئه‌ژنۆیه
قه‌ل نه‌ما نه‌کرێ به زۆنی سه‌وزا
مه‌ڕ نه‌ما بۆ ئه‌و نه‌درێ به‌عه‌رزا
که‌چی له شانسی ئێمه‌ی فه‌قیرا
چۆله‌که‌یه‌کی هه‌ر بۆ نه‌گیرا
له‌ولاش په‌رله‌مان، ئاشی ئاوکه‌وتوو
نیوه‌ی غایب و نیوه‌شی نوستوو
یه‌کێ فایلدار، کۆنه جاسوسه
سه‌د پیر موگیعی گه‌نجێکی لوسه
یه‌کێ دڵێتی یه‌کێ گورچیله
یه‌کێ ڕسوایه یه‌کێ زه‌لیله
یه‌کێ به شه‌تڵ مووی سه‌ر ئه‌ڕوێنێ
یه‌کێ به ده‌سته، دان ده‌رئه‌هێنێ
یه‌کێ گدیشه، یه‌کێ چڵیته
یه‌کێ ئیتلاعات، یه‌کێکیش میته
یه‌کێ لگاوچی، یه‌کێ موعتاده
یه‌کێ فیعلچی، یه‌کێ گه‌و...ه
یه‌کێ ئاره‌زووی، ماستاو کردنه
گوڵ دانان له سه‌ر، قه‌بری دوژمنه
یه‌کێ درۆیه یه‌کێ هه‌رده‌مه
یه‌کێ به‌رازی چه‌قه‌ڵ و چه‌مه
به خۆبادان و په‌نجه‌ڕاوه‌شان
که‌رکوکیان له‌گه‌ڵ پێنجه‌که دۆڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست