په‌یامێکی کورت به‌و هیوایه‌ی سه‌رنج و تێبینیتان هه‌بێت
Wednesday, 23/01/2013, 12:00
به بۆچونی من له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ستیارترین حاڵه‌ت دایه، له مێژووی دروست بونییه‌وه تا ئێستا.... هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه درێژه به سیاسه‌ت بدات، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی رێکخراوه‌یی که ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ناڕازیانه ده‌بینین ئینجا له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بێت (هه‌م له‌سه‌ر خه‌له‌لی فه‌نی وه‌کو ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که باسی کرد، یان پێکهێنانی جڤاتی نیشتمانی) .
چاره‌سه‌ر بۆ به خۆداچونه‌وی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه :
وه‌کو ده‌بینین له ئێستادا ده‌نگۆی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی چاکسازی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و گرینگی دان به پرۆژه 6 خاڵیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران که له ماوه‌ی ڕابردودا پێشکه‌شی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردبوو ،ئه‌مه‌ش به‌جۆڕێک له جۆره‌کان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی بێ‌ئاگا کردووه له بارودۆخی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌که‌و کاری رێکخراوه‌یی، به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتنه جدی نیه‌و وه‌کو هه‌موو جاره‌کانی تر ته‌نها مه‌شغوڵکردنی خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆنه به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیچی تر، بۆیه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا گرنگی به خۆڕێکخستنه‌وه‌ی خۆی بدات ، چونکه به دڵنیایه‌وه ئه‌م هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نزیک بوونه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه دانیه‌و ته‌نهاو ته‌نها سود بینینه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا که گۆڕان تێیکه‌وتووه‌و هه‌روه‌ها له‌بیربردنه‌وه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباته .
به‌و هیوایه‌ی من هه‌ڵه بم و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م چاکسازییه‌وه بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست