کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دارا حەسەن فەرەجی كەشناسیەكەی سلێمانی

Wednesday, 11/07/2012, 12:00


زۆرن ئەو كەسانەی كە پۆستێكی گەورە و گرنگیان داگیركردووە بە پاڵپشتی بەرپرسێكی حیزبی باڵادەست و هیچ شارەزایی و شەهادەیەكیشیان لەو بوارەدا نیە، دارا حەسەن فەرەج كە بەرێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانیە بەشی سەناعەی تەواو كردووە و هیچ شارەزایی و ئاگاداریەكی لەو بوارەدا نیە كە بەرێوبەریتی، لە كاتێكدا دەیان كارمەند لەو فەرمانگەیە كاردەكەن هەڵگری بروانامەی بەكالیۆریۆسن لە بواری جوگرافیا و كەشناسیدا، ئەمە سەرەرای ئەوەی خانوو و تەلەفۆن و ئۆتۆمبیل و ئینتەرنێت و ئاوو كارەبای ئەو فەرمانگەیە بەكار دەهێنێت بەبێ بەرامبەر ، تەنها لەبەر ئەوەی كاكە دارا ماستاو و مامەحەمەیی بۆ بەرپرسان دەكات و لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی یەكێتیەوە پشتگیری دەكرێت، لە كاتێكدا ئەو فەرمانگەیە لە هەموو دوونیادا لەلایەن كەسانی پسپۆر و شارەزای بواری كەش ناسیەوە بەرێوەدەبرێت، كاكە دارا بەیانیان زانیارەكان لە فەرمانبەرەكانی وەردەگرێت و دەیخاتە گیرفانیەوە كاتێك راگەیەندنەكان تەلەفۆنی بۆ دەكەن ئەگەر لە بازاریشدا بێت وەڵام دەداتەوە و وەرقەكەیان بۆ دەخوێنێتەوە بەڵام ماوەیەكە فێڵێكی تری دۆزیوەتەوە هەموو زانیاریەكان لەبەر دەكات و تۆش وادەزانی زانیاری خۆیەتی، بۆیە ئەگەر شەوێك لە 10 تەلەفزیۆن و رادیۆوە قسە بكات هەمان وشە و رستە دووبارە دەكاتەوە..
لێرەدا نامەنەوێت تەنها قسە لەسەر كاكە دارا بكەین بەڵكوو كاك دارا نمونەیە بۆ دەیان بەرپرس و بەرێوەبەری دیكە كە بەهۆی پاڵپشتی حیزبی و بەرپرسی حیزبیەوە پشتیوانی دەكرێت و دەیان ساڵە ئەو پۆستەی قۆرخ كردووە، ئەمەش لە ئەزموونی حوكمرانی كوردا نمونەی زۆرە بۆ نمونە جەبار فەرمان وەزیری پەروەردە بوو عیماد ئەحمەد وەزیری تەندروستی بوو ، كە هیچ شارەزایی پسپۆریەكان بەیەكەوە نەبوو، ئەمە خاڵێكی رەشی گەندەلی و دانانی كەسی نەشیاوە بۆ شوێنی شیاو ، ئەمە نمونە هەرە دیارەكانی حوكمرانی حیزبی كوردیە لە هەرێمی كوردستان ئێستاش دەیانەوێت بەم مرۆڤانە رووبەرووبووی گەندەلی ببنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە