کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لەسەر دوو هەواڵی گەرم

Tuesday, 23/08/2011, 12:00


بارزانی کوژرانی سەربازە تورکەکان ئیدانە دەکات.. داوا لە تورکیا دەکات، تٶڵەی خۆیان لەخەڵکی کوردستان بکەنەوە!
ئەوە جاری یەکەم و کۆتاییش نابێت کە سه‌رانی کورد دژ بە خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کورستان و بە دڵی نەیارو داگیرکەرانی کوردستان لێدوان دەدەن...هێشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر لێدوانە پڕ شەمەزاریەکەی مەسعود تێپەڕ نەبوو، کە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە هێرشێکی دڕندانەدای کەم وێنەدا خێزانێک بەتەواویی دەسوتێنن، دیمەنەکەش هێندە ترسناکە کەم کەس دەتوانێت سەیری بکات، هەرچەندە ئەم دیمەنانە بۆ ئێمەی کورد و دڕندەیی رژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان شتێکی تازە نییە، به‌ڵام دیمەنی لێدانی فڕۆکەکە بە ڕوونی دیارە کە بە دەستی ئەنقەستە .هیچ پەیوەندیی بەلێدانی بناری قەندیل و گەریلاوە نییە. دوای ئەم کارەساتە ئاخۆ بارزانی چی دەڵێت، بنکە و بارەگاو سەبازگەکانی تورکیا لە باشور وەدەر دەنێت؟ بێ گومان نا، بەڵکو بەشەرمەوە دەڵێت، داوا لە تورکیا دەکەم کاری ئاوا دووبارە نەکاتەوە، دەبێ چەند بیری لەم قسەیە کردبێتەوە تا وێراویەتی ئەم قسه‌یه‌ به‌ره‌و رووی تورکیا بکات، هەرکاتێک گەریلاکانی باکور لە بەرگری لە ژیان و کەرامەتی کورد، کردەویەکی سەربازی ئەنجام دەدەن هەریەکە لە مەسعود و نیچیر و بەرهەم و تاڵەنانی و تەنانەت هوشیار زیباریش دێنە سەرخەت و سەرکۆنەی پەکەکە و دڵنەوایی تورکیا دەکەن، کەچی ئەمجارە لەمەڕ ئەم ڕووداوە بەتەنیا بارزانی هاتە قسە، گوایە شەهید بوونی ئەو خێزانە ٧ کەسیەی بەلاوە ناخۆشە. ئەگەر ڕاست دەکەیت ، فەرموو سەربازگەکانی تورکیا لە ناوچەی بادینان وەدەر بنێ، کە بە ڕیکەوتنی خۆت و تورکیا چەندین ساڵە لەو ناوچەیەن.
کەواتە لەسەر خەڵکی پێویستە ئەمجارە، پەلاماری جاسوس خانەکانی ئێران و تورکیا بدرێن ..

.



ڕووخانی قەزافی و ئایندەی ڕێویە لەڕەکەی سوریا!
لەکاتێکدا ڕۆژ بە رۆژ مەرگی ڕژێمەکەی سوریا نزیک دەبێتەوە، کە بەخوێنی سەدان هاوڵاتی ئەم وڵاتە دێتە دی، ڕوخانی قەزافی هیندەی تر ورەی خەڵکی ڕاپەڕیوی سوریا بەرز دەکاتەوەو بە پێچەوانەشەوە
ڕیویەکەی دیمەشق و دار و دەستە و دۆستەکانی وەک تاڵەبانی و دەورو بەریان ترسی مەرگێکی ڕاستەقینەیان لێ دەنیشێ، سەیر بکەن، فەرید ئەسەسەردی ڕاوێژ کارەکەی تاڵەبانی چی لەسەر ئەسەرد چۆن له‌ رابردوو و ئیستادا کورد دەکاتە قەرزداری ئەسەد.. چەند ڕۆژێک لەمەو بەر نامەی دووەمی پشتیوانی تاڵەبانی لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا بڵاو کرایەوە، دەڵێن تاڵەبانی وەک کوندە بەبۆ وایە، نامەی پشتیوانی بۆ سەرۆکی هەر وڵاتێک بنێرێت ئەو کەسە تیادەچێت. نموونەی زیندووی موبارەک و قەزافی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە