کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی پارتی له‌ سلێمانی 6 گروپی بۆ رفاندن و كوشتن پێكهێناوه‌

Thursday, 09/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
دوێنێ دواين زانياریی له‌لايه‌ن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پاراستنی لقی 4 (ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام)ه‌وه‌ ئاشكرا كرا، به‌وه‌ی پاراستن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌يك بۆ سه‌ر یادکردنەوە، یان خۆپیشاندانێکی دیکە لە 17 شوباتدا به‌ چه‌ندين شێوە خۆی ئاماده‌ كردووه‌.

له‌وانه‌ پێكهێنانی 6 گروپ له‌و ئاسايشی و چەکدارانە‌ی كه ‌له‌و سنورانه‌ ناسراوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێويستدا په‌لاماری هەر چالاکیی و خۆپیشاندەران بدەن، لەگەڵیاندا چەند کەسایەتییەکی هه‌ڵسوراوان و ئه‌ندامانی چالاكی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی.
به‌ پێی وته‌كانی ئه‌و كادره‌ی پاراستن، ئه‌م‌ ناوانه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌ستنيشان كراون بۆ تيرۆر و رفاندن، هەروەها شه‌وانه‌ په‌لاماری باره‌گاكانی يه‌كگرتوو، لەگەڵ مه‌كۆكانی گۆران بده‌ن:
ئه‌وانيش:
1. مه‌فره‌زه‌يه‌ك.. بەسەرپەرشتیی به‌ختياری شێخ ساڵح به‌ 8 كه‌سه‌وه‌.
2. مه‌فره‌زه‌يه‌ك .. بەسەرپەرشتیی له‌تيفه‌ سووری كانه‌به‌ردينه‌یی به‌ 25 كه‌سه‌وه‌
3. مه‌فره‌زه‌يه‌ك بەسەرپەرشتیی ڕزگاری شيخ تاهيری نزاره‌ جيگری ئاسايشی سلێمانی به‌ 50 كه‌سه‌وه‌.
4. مه‌فره‌زه‌يه‌ك بەسەرپەرشتیی نه‌وزاده‌ سوور ئامر فه‌وجی زيره‌ڤانی به‌ مه‌ده‌نيیه‌وه‌ به‌ 40 كه‌سه‌وه‌.
5. مه‌فره‌زه‌يه‌ك بەسەرپەرشتیی سيروانی به‌كر سابير به‌ 8 كه‌سه‌وه.‌
6. مه‌فره‌زه‌يه‌ك بەسەرپەرشتیی مسته‌فا ده‌مركانی به‌ 20 ئاسايشی سليمانیيه‌وه‌ دياری كراوه‌، كه‌ زۆر به‌نهينی ئه‌و كاره‌ ده‌كات.
7. هەروەها سه‌رپه‌رشتياریی گشت مه‌فره‌زه‌كانی تيرۆرستی پارتی، شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستن به‌ 200 كه‌سه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكانيان به‌ قه‌ناسه‌ و ده‌مانچه‌ی كاتم سه‌وت, بێده‌نگ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكیی و لە باره‌گاكان بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ سه‌ياره‌ و چه‌ك و ميزانيان بۆ دابينكراوه، لە ئامادەباشییدان بزانن ئایا لە 17 شوباتدا هیچ چالاکیی و خۆپیشاندانێک روو دەدات، یان نا؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە