کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر پاره‌ شاباش ئه‌كات

Sunday, 17/11/2013, 12:00

1319 بینراوە


كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر كه‌ قه‌رار بوو له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ كۆنگره‌ بكات به‌لام ده‌سته‌ی كارگیری ئیستا كیشه‌ی تیخست و نه‌یهیشت كۆنگره‌ بكریت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیی خۆیان بمیننه‌وه‌، چونكه‌ 10 رۆژ پیشتر ده‌ستیان كرد به‌ به‌شینه‌وه‌ی پاره‌ و دابه‌شكردنی جل و به‌رگ و هه‌رچی پاره‌ی كۆمه‌له‌ هه‌بوو كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ریكخراوه‌كان وه‌ریانگرتبوو هه‌موویان خه‌رج كرد.
رۆژی 4ی مانگ نزیكه‌ی 20 دایك و باوكی ناسیاویان بانگ ده‌كه‌ن و جل وبه‌رگی منالانه‌یان ده‌ده‌نی و داوایان لیده‌كه‌ن ك ده‌نگیان پیبده‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها رۆژی 12ی ئه‌م مانگه واته‌ 1 رۆژ به‌رله‌ به‌ستنی كۆنگره‌ دیسانه‌وه‌ كۆمه‌لیك دایك و باوكی نزیك له‌خۆیان ده‌عوه‌ت ده‌كه‌ن و یه‌كی 50 هه‌زار دیناریان ده‌ده‌نی به‌ناوی ریكلام و ئیدیعا بۆ خۆیان.
به‌لام له‌ 13ی مانگ كۆنگره‌ شكست دینی و دواده‌خری.
دیسانه‌وه‌ له‌ 17ی مانگ كۆمه‌لیك له‌ دایك و باوكانی كه‌ سه‌ربه‌خۆیانن ده‌عوه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و داوایان لیده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ ماجد نوری، هه‌روه‌ها هه‌رشه‌ له‌و دایك و باوكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جل و به‌رگی منالان و پاره‌یان وه‌رگرتووه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری كۆنگره‌كه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا ناویان بلاوده‌كه‌نه‌وه.
به‌شداربویه‌كی كۆبوونه‌وه‌كان كه‌ لیجنه‌ی مشته‌ریشه‌ باسی لیوه‌كرد به‌ناوی كرینی قوماش و دوورینی جل و به‌رگ بۆ 40 منال نزیكه‌ی 3 ملیۆن دیناریان خه‌رج كردووه‌.
هه‌روه‌ها به‌ناوی پاره‌ به‌خشین بۆ خیزانه‌ هه‌ژاره‌كان 2 ملیۆن دیناریان به‌شیته‌وه
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌ و كۆمه‌ك و كه‌ل و په‌لانه‌ی كه‌ له‌ریكخراوه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و كۆمپانیاكان وه‌ریانگرتووه‌ هه‌موویان بۆ ریلكلام و ئیدیعا كردن خه‌رج كردووه‌و داویان به‌ لاینگری خۆیان.‌

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)