کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ئەم زستانە بکەین بە بەهاری کوردی

Wednesday, 12/10/2011, 12:00







باهۆزێک هەڵی کردووە دیکتاتۆرەکان گەندەڵکاران عەقڵ داخراوەکان ڕاپێچی زبڵخانەی مێژوو دەکات ئەم باهۆزو زرایان وگەردەلوولە‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ئە وەندەکاریگەرو تووندە ‌هێزێک نییە لە بەردەمیداخۆی ڕابگرێت یان بەر گری بکات یان بیەوێت ئاراسەکەی بگۆڕێت پێویستە ئێمەی کورد ئەمە بەردەفەت بزانین و دەستی خۆمان بوەشێنین گرنگە کات بە فیڕۆ نەدەین وەك و دەڵێن (کات وەك و شمشێر وایە ئەگەر نەیبڕیت ئەوا ئەو تۆ دەبرێت) ئێستە کاتەکە بۆئێمە گونجاوە هەلومەر‌جی نێو خۆی و نێودەوڵەتی لە بارە. ڕ‌ژێمی ساختەچی و دیکتاتۆری ئێران یەك لەودەوڵەتانەیە کە ئەم گەردەلولە خۆی لێ دەدات (خۆدەزانن مەبەستی من لەم گەردەلولە هە ر هەمان گەردەلولە کە ڕژێمی تونس ولیبیاو میسری ڕاماڵی) هەرئەو زریانەیە ڕۆژانە سوریا دەهەژێنێت بەڵام من قسەم لە سەر ئێرانیشە پێویستە لەگەڵ ئاڕاستەو هێزی گەردەلولەکە بەرەو ئێران هەموو کودێکی دڵسۆز خۆی بە پێشمەرگەیەکی (پژاك) بزانێت پێویستە چەکەکانمان ئامادە بکەین و مەغزەنەکانمان پڕفیشەك بکەین و بڕۆین بۆ ڕزگاری نیشتیمان ، ڕژێمی دکتاتۆرو سەرکوتکاری ئێران ئیتر ئەوەی لە چارەکی کۆتای سەدەی بیستەم و سەرەتای ئەم سەدە تازەیە پێ ی دەکرا لە ئایندەدا پێ ی ناکرێت کە ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیو نەتەوەیی ئێمەی پاکتاو کردبوو. ئیتر ڕقەکانمان بەرامبەر بەم ڕژێمە پڕبووە(جامیش کە پڕبوودەبێت لێ ی بڕژێت) پێم وانییە ‌‌‌‌‌‌هیچ فاکتەرێک هەبێت وامان لێ بکات کە بێ دەنگ بین ،، مافمان ، ژیا نمان ، ئازادیمان، ووڵاتمان لێ زەوت کراوە دەبێت بیگەڕێنینەوە، ئاشکراشە مافی زەوت کراو دەبێت وەربگیرێتەوە ناکرێت چاوەڕووانی ئەوەبکەین ڕژێمی ئێران مافمان بۆبگەڕێنێتەوە بەڵکو دەبێت بازوومانی لێ هەڵبماڵین بۆئەوەی مافی خۆمانی لێ بسێنین. دەوڵەتی ئێران ڕوویەکی ناشیرین وبێزاوی هەیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە نێوخۆشدا ترووسکاییەك نەماوە بۆ ژیان بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد، هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕستە یە یە کە ئێران ناتوانێ بەشێوەیە بەردەوام بێت ، ئەم جۆرە فەرمانرەواییە کە ئێران بەڕێوەی دەبات گیانی مرۆڤ ومافی مرۆڤی تێدا پارێزراونییە ، بۆیە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤایەتیە کە بەدەنگ بێن و ئەرکی سەرشانی ئێمەی کوریشە کە ئیتر خۆمان بکەینە قوربانی لە پێناو دابین کردنی پاشە ڕۆژێکی گەش و ڕووناك بۆ منداڵەکانمان، پێشمەرگەکان (پژاك) ماوەیەکە لە چالاکی پاڵەوانانەدان دژبە سوپای داگیرکەری ئێران ،کاتی ئەوە هاتووە بە ئێران بڵێین ((ڕاوەستە هەموومان پژاکین دژ بە تۆ) بڵێین (پژك تەنها ئەوانەی سەر سنورەکان و نێو چیاکان نین ، بەڵکوهەموودانیشتوانی کوردستان پێشمەرگەی پژاکن)) دەبێت ئەوڕستەباوەی کە براکانمان لە کوردستانی باشور دەیڵێن: (ئتر تەنها چیاکان دۆستمان نین بەڵکو هەموو دیموکرات خوازان وئازادی خوازان ومرۆڤ دۆستانی جیهان هاوسەنگەرن لەگەڵماندان.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە