پارانەوە بۆ پیکهینانی حکومەت یان نارەزایەتی بۆ سەپاندنی خواستەکانمان...!
Thursday, 13/02/2014, 12:00
سەرنجێک لەسەر دوو شێوازی ناڕەزایەتی لە کوردستان
دوای نزیک بە پینج مانگ لە تیپەر بونی سیناریۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەدەستهینانی براوەی یەکەم لە لایەن پارتی و پاشان گۆران و یەکیتی یەوە تا ئیستا نەیانتوانیوە دەسەلات، چ وەک تاقی کردنەوەکانی سالانی پێشو پەنجا بە پەنجا پیک بینن، یاخود هەر شیوازیکی تر تا بۆ چەند سالی تر لایەنە باشدار بوەکان سەروەتو سامانی کوردستان بە دزی و گەندەلی لە نیوان خۆیان دابەش بکەن.
هەڵبەت دوا کەوتنی پێکهینانی حکومەت لە کاتێکدایە کە بە پیی یاسای خۆیان دەبیت لە ماوەی ٣٠ رۆژ تیپەر بوون بەسەر ئاکامی هەڵبژاردندا لایەنی براوە هەستێت بە پێکهینانی حکومەت.
جا لەبارەی دوا کەوتنی ئەم حکومەتەوە تا ئیستا ئاماژە بە زۆر هۆکار و ریگری جۆراوجۆر دەکریت لە لایەن سەرانی هەردوو حزب و لایەنەکانی تریشەوە کە مرخی خۆیان لە بەشداری دەسەڵات خۆش کردوە.هەر لایەکیش چ پارتی و چ لیستەکانی تر خۆیان بە بی بەری لەو دواکەوتنە لە قەڵەم دەدەن و لایەنی بەرامبەر توماتبار دەکەن.
لە هەمان کاتدا هەمو لایەنەکان بە شیوازی جۆراجۆر هانی جەماوەری خۆیان دەدەن تا نارەزایەتی دەربرن لە دژی دوا کەوتنی پێکهینانی حکومەت. لەم هەفتەیەشدا بەناوی ریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی یەکانیانەوە کۆمەڵێ نارەزایەتی یان لەبەردەم نوسینگەکانی پەرلەمان لە شارەکانی کوردستان لەوانە هەولیرو سلیمانی و دهۆک ...هتد ریکخستوەو لە پەرلەمانەکەیان پاراونەتەوە تا پەلە بکەن لە پیکهینانی حکومەت وەک ئەوەی پەرلەمانەکەیان خاوەنی هەمو دەسەلڵاتیک بیت و هۆکارەکەی دریغی پەرلەمان بیت .
هەڵبەت هاوکاتی ئەم نارەزایەتی یانەی کە لە دژی دوا کەوتنی حکومەت پیک دیت و لە پەرلەمان دەپارینەوە تا دەستوبرد بکات لە پیکهینانی حکومەت دەبینین دەیان نارەزایەتی تر لە لایەن جەماوەرەوە ساز دراوە لە دژی دەسەڵات لە بواری جۆراوجۆر بە بێگوێ دانە ئەوەی پێکهینانی حکومەت دوا کەوتوە یان نا..!!
بۆ نمونە نارەزایەتی فەرمانبەران و مامۆستایان و پاریزەران و خویندکاران و ژنان و لاوان و کریکارانی کارەبا و چەندین کارگەو ...چەندین بواری تری خزمەتگوزاری تر کە کریکاران پیی هەستاون هەموی لە دژی دوا کەوتنی کرێ و موچەو نەبونی ئاو و کارەبا لە دژی بی مافی و کوشتنی ژنان و ..هتد
بۆیە گەر لیرەوە سەرنجی ئەم دوو جۆرە نارەزایەتی یە بدەین کە لە چەند مانگی رابردوو بەریخراوە لەبەرامبەر دەسەڵات بەو ئاکامە دەگەین کە ئەو نارەزایەتی یانەی کە لە دژی دوا کەوتنی پیکهینانی حکومەتی هاوبەشی ئەم حزبانە بەریخراوە زۆر بە ئاشکرا دەچیتە خانەی پارانەوە لە حزبە دەسەڵاتدارەکان و جەماوەری نارازی لە چاوەروانیدا دەهیڵیتەوەو دەستەوەستانیان دەکات تا نارەزایەتی دەرنەبردریت لە دژی دەسەڵات بەبەهانەی ئەوەی بی مافی یەکان لە ئاکامی پێکنەهینانی حکومەتەوەیە.
بەڵام نارەزایەتی یەکانی تر کە بۆ بەدی هینانی خواستە ئابوری و سیاسی یەکان بەریخراوە بی گویدانە دواکەوتنی پیکهینانی حکومە نارەزیەتی یەکی راستەقینەی خەڵکن و زیاتر جەماوەر دینە مەیدانەوەو خواستو داواکانیان قەتیس ناکاتەوە بە پێکهینان و نەهێنانی حکومەتەوە.
هەر لەم روانگەیەشەوە پێویستە جەماوەری ئازادیخواز و کۆرو کۆمەڵەو گروپەکان و ریکخراوەکانیان هەرگیز پەیوەست نەبن بەو شیوە نارەزایەتی یەوە کە لەبەردم نوسینگەکانی پەرلەمان ساز دەدریت کە زیاتر پارانەوەیە لە دەسەڵات تا دەستوبرد بکریت لە پیکهینانی حکومەت ،و بەمەش هۆکاری نەدانی موچەو کرێ و جیبەجی نەکردنی خواستەکانی جەماوەر گری دەداتەوە بە پیکهینان و نەهینانی حکومەتەوە.
لە راستیدا ئەم شیوازە نارەزایەتی یە پارانەوەیە بە دەر لە ئامانجو نیەتی هەر کەسو ریکخراویک، کە بە رواڵەت لە پیناوی خواستەکانی جەماوەر هەیانە، بەڵام هیچ کات ناچیتە خزمەتی بەدی هینانی ئەو خواستانەو رێگا خۆش ناکات بۆ پەرەگرتن و رادیکالبونەوەی نارەزایەتی یەکانی جەماوەر. بۆیە دەبیت هەر هەڵسوراو و بەرگریکارێک و کۆرو کۆمەڵیک کە بە شوێن سەپاندنی خواستەکانی جەماوەرەوەیە دوور کەویتەوە لەمانەو پەیوست بیت بەو نارەزایەتی یانەوە کە هەر ئیستا بە بێگوی دانە دواکەوتنی حکومەت بەریخراوە.
هەروەک وتمان نارەزایەتی یەکانی گروپی ژیانی ژنان و خویندکاران و مامۆستایان و کریکارانی کارەباو زۆریک لە گەرەکی شارو شارۆچکەکان لەوانە خەلکی سەید سادق و کەڵەکو ...هتد لەو نارەزایەتیانەن کە پیویستە پەرەیان پی بدریت و سەراسەری و زیاتر جەماوەری بیتەوە لە پیناوی سەپاندنی خواستە رەواکانیان.
خاڵیکی زۆر گرینگ لیرەدا کە پیویستە جەختی لێ بکەینەوە ئەوەیە کە دوا کەوتنی پیکهینانی حکومەت هۆکارەکەی هەرچی یەک بیت: جا چ ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان بیت لە دابەش کردنی سەرمایەو پلەوپایەو دزی گەندەڵی، چ هۆکاری ناوچەیی و جیهانی بیت لە هیز هاوسەنگی و ململانیی نیوانیان و بون بە بەشیکی ئەو کیشەو ململانی یە لە لایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانەوە نابیت بکریت بە بەهانەیەک بۆ خاوکردنەوەی نارەزایەتی یەکان ڕوو بە دەسەڵاتداران .
ئەو لایەن و کۆرو گروپانەی کە دەیانەی نارەزایەتی جەماوەر بەرەو پارانەوە روو بە دەسەڵات بینن بۆ پیکهینانی حکومەت یان دەستی دەسەڵاتی لە پشتەوەیە یاخود نیشانەی ئاسۆی هاوبەش و خۆش خەیاڵیانە بەوەی کە هێشتا ئەم دەسەڵاتە بە نوینەری جەماوەری دەنگدەر دەزانن . لە کاتیکدا ویرای ئەوەی هەمو بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە وەرگرتنی دەنگی خەڵک تەنها بۆ بەرهەق نیشانی دەسەڵاتی سەرو جەماوەری ئەم لایەنە میلیشیایی یانەیە هاوکات خودی پێکنەهینانی حکومەت بەڵگەیەکەی ترە کە ئەمانە دەنگو رای خەڵکی هیچ بەهایەکی نی یە لایانو سەوداو مامەڵە کردن لەسەرو دەنگی خەلکی دەنگدەرەوە سیاسەتی هەمیشەیی و سەرەکی یانە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست