کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی بەنیازە ٦٦ دووبارە بکاتەوە

Monday, 19/05/2014, 12:00







دوای ئەوەی ئەمر وسەرکردایەتی یەکێتی بەتەواوی کەوتە دەستی ئێران، خەریکە یەکێتی لە یەکڕیزی نیشتمانی دووردەکەوێتەوە. ئەمەش زۆر سەیر نییە چونکە ئێران وەکوو لە زمانی قونسولەکەیەوە لە سلێمانی ئاشکرای کردووە کە زمانی کوردی هەر زمان نییە. کەواتە میللەتێکیش بە ناوی میللەتی کوردەوە لە ئارادا نییە. ئێران ڕاستدەکات ئەگەر میللەتێکی زیندوو بە ناوی کوردەوە وجوودی هەبوایە نەک تەنها قونسولەکە دەبوایە بە زووترین کات دەربکرایە ولێرە نەمایە بەڵکوو دەبوایە قونسولخانەکەشی خاپوور وسەرەوژێر بکردایە. بەڵام دیارە لە لایەن یەکێتییەوە وهێز وجوبەخانەکەیەوە پارێزراوە وکەس بۆی نییە کابرا نیگەران بکات.

یەکێتی لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق وپارێزگاکان دەبوایە زۆر کەمتر دەنگی بهێنایە لە هەڵبژاردنەکەی پێشوو چونکە هیچ هۆکارێک لە ئارادا نەبوو بۆ زیادکردنی دەنگەکانی بێجگە لە تەزویری مارکەی ئێرانی وساختەکاری وهەڕەشە وترساندنی خەڵک وکامیرای تەلەفۆن بەکارهێنان، شوکر ئاژاوە وململانێکانی سێ باڵەکە بەردەوامبوو تا ناچار کورسیەکەی تاڵەبانی وەکوو سکرتێری گشتی تەسلیم بە ئاغای سلێمانی کرا. نە بۆ بەرهەم نەبۆ کۆسرەت ونەبۆ هێرۆ مایەوە. سەرەڕای ئەمەش هەوڵەکانی بێسوود وبێئاکامبوو شەرمەزار، خۆشبەختانە لە سلێمانی ناکامی هێنا وتووشی دۆڕان وشۆک وشکستێکی گەورە بوو.

مالیکی وبەهێزکردنی مالیکی ئەولەویەتی ئێرانە نەک کورد ونەک کوردستان، بۆیە ئێران دەیەوێت کورد بکاتە دار دەست وقوربانی مالیکی، یەکڕیزی ماڵی کورد زیاتر تێکبدات ویەکێتی نیشتمانی بەتەنها لە گەڵ مالیکیدا ڕێکبخات. ئەم سیاسەتە نوێیە، ئەم هەنگاوە هەڵە وناتەواوە لە هەڵوێستی یەکێتیدا ئاشکرابووە لە کۆبوونەوەی لایەنە کوردیەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پەیوەندییەکانی ئایندە لە گەڵ بەغدادا. لەم کۆبوونەوەیە یەکێتی دژایەتی خۆی بۆ دەستەواژەی (دەرچوون لە ئیجماعی نیشتمانی هێڵی سوورە) دەربڕیوە وڕازی نەبووە بنووسرێت. کەواتە ئیجماعی نیشتمانی لای یەکێتی بێبایەخ وبێبەهایە. ئەمەش هەنگاوە وبڕیارە وڕێخۆشکردنە بۆ جاشایەتییەکی نوێ.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت یەکێتی لە دوای دۆڕان وشکستەکانی لە کوردستان پشت بە بەغدا دەبەستێت وپشت لە کورد دەکات ئەمەش ساڵە ڕەشەکە وژمارەی ٦٦ی شووم ونەفرەت لێکراوەکە وجاشایەتییەکە دێنێتە بیر وئەو هەڵە کوشندەیە دووبارە وزیندوو دەکاتەوە. ئەو هەڵەیەی سکرتێرە گشتییەکەی تا هۆشی لە سەر مابوو پەنجەی پەشیمانی دەگەست وهەستی بەشەرمەزاری بێسنووری دەکرد. ئەمە زەنگێکی ترسناکە، ئەم بڕیارە لە بڕیاری پەیمانی ئیستراتیجی هەڵەترە، ئەمە یەکێتی بەهێز ناکات بەڵکوو بە پێچەوانەوە بەتەواوی لە کوردستان پەراوێزی دەخات وڕسوا ولاوازی دەکات ولەناوی دەبات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە