له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌بێت
Friday, 01/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی دارایی و ژمێریاریی له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیر و وه‌رزش و لاوان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له‌كاتی ئاهه‌نگ و یادكردنه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری له هه‌ولێر(18) ده‌فته‌ر دۆلار ته‌رخان كرابوو، بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و ڤیستیڤاڵ و كۆڕ و سمینارانه كه له هه‌ولێر به‌ریوه‌چوو.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه فه‌ریدی ئیداره به راسپارده‌ی ئاریان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان، له ژماره‌ی به‌شداربووان له هۆتیل گرتن له ریستورانه‌ته‌كان له مه‌یخواردنه‌وه‌ی شه‌وان و ڕێكخستنی هۆڵه‌كان، ده‌یانفێڵ و گه‌نده‌ڵییان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر له 7 ده‌فته‌ر دۆلار به گه‌نده‌ڵی و وه‌سڵی ته‌زویر و گۆرانكاری له ژماره‌كان و داتاكان به دزیی و گه‌نده‌ڵی بۆ لیژنه‌كه‌ی ئاریان فه‌ره‌ج براوه.
چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی شاری هه‌ولێر به دواداچوونیان بۆ چۆنێتی سه‌رفیاتی ئه‌و 18 ده‌فته‌ر دۆلاره كردووه‌و" گه‌یشتونه‌ته ئه‌و رایه‌ی زیاتر له 7 ده‌فته‌ر دۆلار به گه‌نده‌ڵی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت لادراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست