من له‌شفرۆش نه‌بووم .... حاکم قادر، وای لێکردم!
Tuesday, 23/01/2007, 12:00
سه‌رنجی کوردستانپۆست:ئه‌م نووسینه‌ی د. جه‌زا چنگیانی له ساڵی 2007دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له سه‌ر داواکارییه‌کی زۆر به پێویستمانزانی جارێکی دیکه بڵاوی بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیی ئه‌و کاته‌ی که ئه‌م نووسینه له سه‌ر حالم قادر نووسرا، ئه‌و سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی بوو، ئه‌و نووسینه ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه، له ڕووی سایکۆلۆژیی و باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کاری کرده سه‌ر حاکم قادر، که ده‌بوو له سه‌ر ئه‌و هه‌موو کارانه دادگایی بکرایه‌وه و پۆستێکی هه‌ستیاری تری پێنه‌درایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و هێرۆی ژنی خه‌ڵاتییان کرد و کردیان به به‌رپرسی ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌تری وه‌ک ئاسایش، ئیتر خودا و حاکم قادر بۆ خۆیان ده‌زانن، ئه‌مڕۆ چه‌ند کاره‌سات و تاوانی دیکه‌ی له‌پاڵ ده‌زگای ئاسایش‌دا ئه‌نجام ده‌دات. (تکایه با ئه‌وانه‌ی منداله‌کانیان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه نه‌هێڵن ئه‌مه بخوێننه‌وه)********************************
ئه‌مه بڕوای منه: هه‌موو کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تیی له هه‌ر شوێن و کاتێکدا بێت سه‌رچاوه‌که‌ی له گرفت و کیشمه‌کێشی (کار و سه‌رمایه‌وه) دروست ده‌بێت. لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕاڤاکردن له مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیی و بۆچوونی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له گرفتی کار و سه‌رمایه‌دا نییه. مه‌به‌ست گریدانی گرفتی خانمێکی داماوی کوردی خانه‌قینی بێکاره له ته‌ک سه‌رمایه‌داریی گه‌وج و بازرگانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکی له باشووری کوردستان و عیراقدا. فه‌رموون خوینه‌ری هیژا. فه‌رموون خاوه‌ن ویژدان و مۆڕڵه جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگای گه‌وجی کورد فه‌رموون .... فه‌رموون :
من کچێکی کوردی شاری خانه‌قینم. دوای ته‌وابوونی زانکۆ. وه‌ک هه‌موو که‌سێک بۆ ژیانی خۆم و که‌س و کارم پیویستم به‌کار هه‌بوو .
کات: کاتی ئابڵوقهبوو له سه‌ر عیراق شاری خانه‌قینیش له سنوری ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی عیراقی‌دا بوو. ئێمه‌ی کوردی خانه‌قینیش له‌و ڕۆژه‌وه‌ی زانرا ناخی خاکه‌مان به پتڕۆڵ چه‌وربووه له هه‌موو سه‌رده‌م و کاتێکدا چه‌وساوه و بهشخوراوبووین . له شاره‌که‌مدا کارم چنگ نه‌که‌ت . ناچار به‌نیازی کاریک ڕِووم کرده به‌غداد زۆر هه‌وڵمدا که‌ڵکی نه‌بوو ئه‌و ده‌مه شاری به‌غدا له بێ‌کاری و به‌ره‌ڵاییدا داوهشابوو .دوای هه‌وڵدانێکی زۆر بیرم کردوه من کوردم و ئیستا به‌شێکی کوردستان ئازاده و ده‌چم بۆ یه‌کی له شاره‌کانی کوردستان و هوڵی کاریک ده‌ده‌م. زۆر جار بیستبووم سلێمانی (شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیی و کورده‌واریی و سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیرییه) بۆیه بڕیارمدا بچم بۆ سلێمانی .
گه‌یشتمه سلێمانی: دوای پرسیار و هه‌وڵێکی زۆر ئه‌نجامه‌که‌ی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکان ده‌یانگووت (گه‌ر به‌دوای کاردا بگه‌ڕێی باشترین که‌س که بتوانێ یارمه‌تیت بدا به‌ڕیوه‌به‌ریی شاره‌وانی سلێمانییه) ناوی (حاکم قادره) که ناوی حاکم قادر و سه‌رۆکی شاره‌وانیم بیست زۆر دڵمخۆش بوو له شاریکی وا گرنگدا حاکمێک حوکمداره. وه‌ڵامی هیوای خۆمم به‌وه دایه‌وه ڕاسته خه‌ڵکی سلێمانی هوشیارن بۆیه حاکمێکیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌که‌یان هه‌ڵبژاردووه. هه‌رچۆنێک بێ به‌نیازی چاوپێکه‌وتن خۆم گه‌یانده شاره‌وانی سلێمانی. سه‌یرمکرد ته‌نیا من نیم که چاوه‌ڕێی بینینی حاکم قادر ده‌که‌م، که‌سانێکی زۆر ڕیزیانگرتبوو. بیرمکرده‌وه له ناو ئه‌م هه‌موو چاوهڕوانکهرانهدا که‌ڵکی نییه. گه‌ڕامه‌وه بۆ ناو شار بڕیارمدا ناونیشانی ماڵه‌که‌ی حاکم قادر په‌یدا بکه‌م. به‌پێ تێگهیشتنیشم له کولتوری کوردیی پیموابوو، ئه‌گه‌ر بچیته ماڵی هه‌ر که‌سێکه‌وه داویهکت هه‌بێ. خاوه‌ن ماڵ تا بۆی بکرێت داواکه‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌کات. بۆم به میوانی ماڵی حاکم قادر. به‌ڕاستی با ویژدان ئارام بێ. حاکم قادر و هاوسه‌ره‌که‌ی میواندارییه‌کی زۆر جوان و به‌ڕێزیان لێکردم . دوای چه‌ند قووم چا هوی سه‌ردانه‌که‌م پێوتن. من کچێکی خانه‌قینی کوردم هاتووم بۆ سلێمانی به دوای کاردا ده‌گه‌ڕیم. حاکم قادر زۆرستایشی کردم که من وه‌ک کچه کوردێک نامه‌وێت له سایه‌ی به‌عسدا کاربکه‌م و هاتوومه‌ته سلێمانی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌م. به‌ڵینی پێدام به زووترین کات کارم بۆ په‌یدا بکات. ناونیشانی دووکانی که‌سێکی پێدام به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه که‌سانێکی زۆر دین بۆ ئۆڤیسهکهی پێویست ناکات تۆ بێیت بۆ لام ئه‌و که‌سه ده‌بیته پردی په‌یوه‌ندییمان . بۆ به‌یانی به دڵێکی خۆشه‌وه چووم بۆ لای کابری پرد (گه‌واد) کابرا زۆر به‌ڕێزه‌وه پێشوازی لێکردم (له‌وه ده‌چوو پێش من ئاگادار کرابێته‌وه) ووتی: ئێره دوکانه و خه‌ڵکێکی زۆر ڕوویتدهکات باشتر وایه بچین بۆ ماڵه‌وه له‌وێش پشوویه‌ک ده‌ده‌ین و به ئاره‌زووی خۆمان قسان ده‌که‌ین بزانم چ جۆره کارێت پیویسته. منی ساویلکه و بێکار و بێ پاره دوای کابرا که‌وتم بۆ ماڵه‌وه. که گه‌یشتینه ماڵه‌که دوای که‌مێک. کابرا ڕوویتیکردم ووتی :
- تۆ گه‌رکته کاربکه‌یت؟- به‌ڵێ کابرا که‌مێک بێده‌نگ بوو ... دوایی ڕویتیکردم ووتی:
- گویبگره با کات نه‌کوژین .... به‌بێ حاکم قادر تۆ له‌م شاره‌دا کارت ده‌ست ناکه‌وێت .. بۆیه ده‌بێ هه‌رچی ئه‌و به‌ڕێز له تۆی گه‌رکه ده‌بێ! بیکه‌یت .- مه‌به‌ستت چییه ؟ - مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تۆ کاتێک ده‌توانی له‌م شاره‌دا کار بکه‌یت که ببی به ئافره‌تی حاکم قادر.- یانی چی؟- یانی حاکم قادر حه‌زی له تۆیه.- ئه‌و ژنی هه‌یه! - ئه‌وه گرفت نییه ... ئاماده‌ی یان نا؟- من له‌شفرۆش نیم ... ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کم بوایه ئه‌و کاره بکه‌م، به‌غدا باشترین شوینه من هاتووم بۆ سلێمانی وه‌ک شارێکی شه‌ریفی کوردی بۆ کارکردن، نه‌ک بۆ له‌شفرۆشیی .- وه‌ختی ئه‌م شتانه نه‌ماوه ... ئاماده‌ی یان نه؟- نه‌خیر به هیچ شێوه‌یه‌ک.کابرا زۆر به هێمنییه‌وه ووتی: فه‌رموو بۆ ده‌ره‌وه ..
هه‌موو گیانم له تاواندا له شه‌رما له بهزیهاتنهوه به‌خۆدا له تاوانی بێ‌کاری له نه‌گبه‌تی ته‌مه‌ن . له‌په‌شیمانی له چاره‌ڕه‌شی خۆم خۆم ده‌خوارده‌وه ، بڕیارمدا به هیچ شێوه‌یه‌ک نابی ڕۆحم بفرۆشم. چانتهکهم هه‌ڵگرت و به‌نیازی ڕۆیشتن .. کابرا ووتی تۆ شاره‌زای سلێمانی نیت . من به ئۆتۆمۆبیل ده‌تگه‌یه‌نمه ناو شار. منی ناهوشیار ووتم باشه . سۆاری ئۆتۆمۆبیلێک بووین بۆ ناو شار. پاش که‌مێک ڕۆیشتن کۆمه‌ڵی چه‌کدار له سه‌ر شه‌قامێک وه‌ستا بوون ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان به نیازی پشکنین ڕاگرتین پیاوه‌که به چه‌کداره‌کانی ووت: ئه‌م ئۆتۆمۆبیله هی حاکم قادره بۆتان نییه بیپشکنین. چه‌کداره‌کان وتیان: (هی مام جه‌لالیش بێ دهپپشکنین) که ماشینه‌که‌یان پشکنی کۆمه‌ڵی پاره‌ی قه‌لپ (تزویر)یان دۆزییه‌وه ووتیان ئه‌م پارانه هی کییه. کابرا ووتی: هی ئه‌و ئافره‌ته‌یه. پیمووتن: بڕوابکه‌ن من خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه نییم ئاگام لێی نییه. هه‌رچۆنێک بێ چه‌کداره‌کان من و کابرا و ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان برد بۆ زیندانی تایبه‌تی که دوای بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و زیندانه ماڵی تایبه‌تی حاکم قادره (بۆ ئافره‌ت) ماوه‌یه‌ک گلیاندامهوه ... ووتم : چێم لێده‌که‌ن . ووتیان ده‌بێ چاوهرێِی دادگا و یاسا بیـت یان به که‌فاله‌ت. ئێ من خه‌ڵکی شاری سلێمانی نییم که‌س ناناسم و له ماڵکی ته‌نیادا ده‌ستم ناگاته خواش.
کابرای (گه ....) هات بۆ لام ووتی:
- گۆیگره خواش ڕزگارت ناکات، ته‌نیا حاکم قادر نه‌بێت .- بۆ ؟ چیمکروه ؟- هیچ حاکم قادر حه‌زی لێته، یان ده‌بێ لێره بی یان ده‌بێ ئاماده‌بی له ته‌ک حاکم قادردا سێکس بکه‌یت .گریان و خه‌فه‌ت و خۆخۆاردنهوه هیچ دادیکم نادا. بیرمکرده و ووتم : با ژه‌مێک له‌گه‌ڵم راکشێ و له‌م خانووه زیندانیه ڕزگارم بێت، ئیتر سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم و به ژیانم ناڵێم کوردم.
به ناچاریی و نه‌گبه‌تییه‌کی رۆحییه‌وه ووتم: باشه .
پاش که‌مێک حاکم قادر په‌یدابوو .... ناوگه‌ڵی سوور کردم (ئاخر من کچ بووم) ئای که ناخۆش بوو.. وامده‌زانی به ژه‌مێک وازم لێده‌هێنن . به‌ڵام وا نه‌بوو ... هێشتمیانه‌وه به هه‌ره‌شه و به زیندانیی چه‌ند ژه‌مێکی تر حاکم قادر سیکسی له ته‌کدا کردم. حاکم قادر به خۆیه‌وه نه‌وه‌ستا هه‌ندێ شه‌و ده‌یبردم بۆ شه‌وی خواردنه‌وه و ڕووتی خۆی و مسئووله گه‌وره‌کانی تری سلێمانی . له‌ویش وه‌ک دیاریی ده‌ست و هاوڕێتی پێشکه‌شی کردم به چه‌ند مه‌سئولێک. ئیتر شه‌رمم شکا ئابڕووم تکا ویژدان سووتا و نه‌متوانی له سنوریی مهسئوولهکانی سلێمانی ده‌ربازببم، هه‌رچییه‌کم بوویستایه پاره‌ی زۆر به ماشینی تایبه‌تی و به پارێزگاری کۆمه‌ڵی پیشمه‌رگه (چونکه له سلێمانی به‌و چه‌کدارانه‌ی پاریزگاری مسئوولهکان ده‌که‌ن ده‌ڵێن پیشمه‌رگه) چیرۆکێکی پیسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه باسی لێوه بکه‌م. زۆر له‌و مه‌سئوولانه که ژن و ماڵیشیان هه‌یه (هموسکسویلن) له کاتی سیکسدا داوایان لێده‌کردم په‌نچه بکه‌م به (....) که ئه‌م کاره‌م ده‌کرد پاداشت و دیاریی زۆریان بۆ دههانیم هه‌رچه‌نده مسئوولهکان ئافره‌تیان له کورد و له عه‌ره‌ب زۆر بوو، به‌ڵام ئه‌و مه‌سئوولانه‌ی به (به‌زمی په‌نچه) ڕه‌حه‌ت ده‌بوون زوو زوو ده‌هاتن بۆ لام، ... که من گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته نزمه‌ی ببم به له‌شفرۆش و مسئووله کورده‌کان هه‌ر کاتێک گه‌ره‌کیان بێ بێنه پاڵم ... خۆم به قوربانی بارودۆخێک دادانه که به ویستی من نه‌خوڵقاوه .. ئه‌وه‌ی زیاتر له خۆم ئازاریی ده‌دام .... گه‌وجی خه‌ڵکی سلێمانییه که دوای کۆمه‌ڵه سه‌رکرده‌یه‌ک که‌وتوون به ڕۆژ حوکمی دانیشتوانی شار ده‌که‌ن، به شه‌وانیش به جه‌سته و په‌نجه‌ی من خۆیان ڕه‌حه‌ت ده‌که‌ن .. دانیشتوانی شارێک ئه‌م که‌سانه په‌سه‌ند بکه‌ن . بۆیه ئایندهی ئه‌و شاره‌م وه‌ک ئایندهی خۆم ده‌بینی. دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مسئوولهکان بوون به ئاشنای جه‌سته‌ی من و پاره‌یه‌کی باشم کۆکرده‌وه . ههلیکم بۆ هه‌ڵکه‌وت و کوردستان و عیراقم تفلیکرد و هه‌ڵهاتم. ئیستاش نازانم چاره‌نووسم به‌ره‌و کۆیم ده‌بات.
ڕێزی ئه‌م خانمه به‌ڕێزه له‌وه‌دایه له دوای ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیی و نامرۆڤییهی که به‌رامبه‌ری کراوه . به ووتنی ڕاستییه‌کان خزمه‌تێک به گه‌لێک بکات تا ویژدانی پیس په‌سه‌ندی بکات سوکایه‌تی پێده‌کرێت. ئه‌م خانمه یه‌که‌م و دوا ئافره‌تی کورد نییه، که ببێته قوربانی ده‌ستی مافیای جه‌لالییه‌کان. بۆیه بۆ قوتارکردنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردیی له ده‌سه‌ڵاتی مافیا تڕۆکردنی جه‌لال و تاقمه مافیاکهیهتی.
سۆپاس و ڕێزم بۆ ئازایه‌تیی ئه‌و خانمه و ئه‌و مرۆڤه به‌ڕێزه (پێشمه‌رگه‌ی دێرین)ێک که چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نی لاویکرد به قوربانی کیشه‌یه‌ک که پێده‌ڵین کیشه چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤی کورد و ئیستا وه‌ک پیشمه‌رگه‌یه‌کی دیرینی خاوه‌ن ویژدان که‌نار خراوه زۆر جار یارمهتیمدهدا. له‌م ڕیپۆرتاجه کۆمه‌کی زۆری پێکردم. له‌سه‌ر داخوازی خۆی ناوی ناهینم. سوپاسی ئه‌و پیشمه‌رگه دێرینه‌ش ده‌که‌م که هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمه‌ڵێ زانستیی بۆ ناردووم بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سه به‌ڕێزانه‌ی نهێنی ده‌سه‌ڵاتی پیسی کوردی‌یان لایه ده‌رگای کۆمپیویتهرهکهم واڵایه. من خزمه‌تکاریی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو کوردێکی دڵسۆز .
سان بیترسبۆرگ 21/01/2007
کوردستانپۆست: له بری ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، کاک جه‌زا ناونیشانێکی تری هه‌ڵبژاردبوو، پاش ڕاوێژ و قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌و ناونیشانه ئێمه به ناچاریی و به باشترمان زانیی بيگۆڕین به (من له‌شفرۆش نه‌بووم .... حاکم قادر، وای لێکردم .... !) ، داوای لێبووردن له کاک جه‌زا ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست