کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەكى دەسەڵاتیستى كوردى بۆ چەمكى زۆرینە لێرە

Friday, 03/06/2011, 12:00






لێرە لەدواى 25 ى 7 ى 2011 ـەوە و لە چوارچێوەى هەڵبژاردنێكى پڕكەموكوڕى و تەزویر و فەوتاندنى دەنگى ئۆپۆزسیۆن و بەلۆرى كارتى نوێ دروستكردن و بەتكایەكى زۆر لە چارەنوسى خۆیان لە پەرلەمانى هەرێمدا دواى ئەملاولاكردنێكى زۆر و بەتەوافوق و ڕێككەوتن و یەكگرتنێكى بەڕووكەش پتەوى لەناوەوە و لەڕاستیدا لەرزۆكى چەندان لایەن بەگشتى و دوولایەنە بەناو سەرەكى و دوو (لەڕووى ئابورىیەوە) زل حیزبەكەى كوردستان , دەسەڵات بوونە زۆرینە , هەڵبەتە پێشتر كەمینە نەبوو بەڵام هۆكارى بەڕاستى بوونى دواى 25ى7 ئەوەبوو كە پێشتر پڕ بەپڕى پەرلەمان خۆیان بوون و دەنگێكى ڕاستەقینە و گەورەى ئۆپۆزسیۆنیش نەدەبینرا و نەبوو و لەسەر ئەرزى واقیع ڕۆڵى خۆیان نەدەگێڕا.

لێرە زۆرینە بە مەبەستى بێ دەنگ كردن و كپ كردن بەكاردەهێنرێ و هەركەس قسەیەك بكات و هەر لایەنێك دەنگێكى بەدڵى ئەوان نەبوو بەرزبكاتەوە بە هێزى (ئێمە زۆرینەین و ئێوە حەقتان نیە وابكەن!) كپى دەكەنەوە و ئەگەریش بۆیان بكرێت (كە بۆشیان ئەكرێ) بۆ هەتاهەتایە كپى ئەكەن جا بە ئابووریە زەبەلاحەكەیان بێ یان بە هێزە چەكداریە بەڕووكەش لەبن نەهاتووەكەیان و بە پشگیریە زۆرە دەرەكیەكەیان بەهۆى بەرتیل و دەم چەوركردن و كاربۆ دەرەوەكردنەكانیانەوە.

لێرە زۆرینە بەتایبەت لەدژى ئۆپۆزسیۆن و داواكانیان بەكاردێ و هەركات ئۆپۆزسیۆن داوایەك بكات كە بەدڵیان نەبێت ئەوە یەكسەر و بێ چۆن و چون دەڵێن (ئێمە زۆرینەین ,ئێوە بوونایە!) و وەك بڵێى ئەم زۆرینەییە بەخششێكى ئاسمانیە و بۆیان دابەزیوە (وەك خواردنەكەى بەنى ئیسرائیل) پێوەى دەنازن و بەو زۆرینە بە تەزویر بەدەستهاتووەیان بەرپەرچى هەموو داواكانى ئۆپۆزسیۆن ئەدەنەوە و هەركات داوایەك بكات دەڵێن (هەركات بوونە زۆرینە ئێوە ئەنجامى بدەن).

لبَرە زۆرینەى ناو پەرلەمان بۆ تێپەڕاندن (نەك پەسەندكردن) ى یاسا چارەنووسساز و فێلأ تیا كراوەكانى (وەك بودجەى گشتى) بەكاردێ و هەركات بیانەوێ پەرلەمانتارەكانى خۆیان و حزبە بچوكە هاوپەیمانەكانیان پێكەوە و بەجارێك و دواى ئەوەى سەرۆكى فراكسیۆن دەستى بەرزكردەوە یەكى دەستێكیان (هەنێ جار دوو دەستیش) بەرز ئەكەنەوە و یاساكە بەهەموو بڕگە و ماددەكانیەوە و بەكۆ تێ ئەپەڕێنن و پاشتر بەیاسایى ئەكەن و ئەڵێن پەرلەمان بە زۆرینە دەنگیان پێى داوە و بەسەر دەنگدەرەكانى ئۆپۆزسیۆنیشدا جێبەجێى ئەكەن (ئاخر كاكە هەڵبژێردراوەكەى من دەنگى پێ نەداوە.!..).

لێرە زۆرینە وەك كارتێكى تەواو نەبوو و چەندین جار بەكارهاتووى دەسەڵات لەلایەن حزبەوە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و پشتگرە گەورەكەى كە شەقامە بەكاردێ و چەندان جار ئەو كارتە هیچە (حەیابەرە) بەبێ ڕەچاوكردنى ئەوەى كە هەر هیچ نەبێ هەرێم وەك عیراق (بەناو) پرنسیپەكانى دیموكراسیەت پەیڕەو دەكات و خۆى لەچالأ و چۆڵیى كارى ناباش دەپارێزێ و فیدڕالیستە بەكاردێ .

لێرە زۆرینە لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنها بە گشتى حسابى بۆ دەكرێ و حسابى ئەوە ناكرێ كە پارێزگایەكى گەوررەى وەكو سلێمانى بە زۆرینەكەى ئەوانبێ ئۆپۆزسیۆن ویستە و ئۆپۆزسیۆن شەرعیەتى كاركردنى وەك زۆرینەى تێدا هەیە و دەنگێكى باش و زۆرى تێدا هێناوە.



* [email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە