کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حكومەت و کۆمەڵگا بەڕێوەبردن پیاوى خۆى ئەوێ!

Saturday, 22/02/2014, 12:00

1622 بینراوە


ئەگەر ئیدارەدانى وڵات و بوونە سەرۆكى هەرێم، تەشكیل كردنى حكومەت ،وەكو ئەوەى لەمەڕ خۆمان بێت، ئەوا سوێنتان لەسەرم نییە عەینەن فیرقەى فوتبۆڵینى لاكۆڵان،ئەتوانم رۆژى سێ چوار حكومەتى وا تەشكیل بكەم و باقیشى بمێنێتەوە، زۆر بەجەسورى و سەربەرزیش لاف و گەزاف بەسەر رەعیەتەكەمدا لێ بەم ومنەتى ئەوە بكەم بەسەربانا كە رەئیسى دەوڵەتەكەیانم.
ئاخر حكومەتێك نەتوانێت سەرەتاترین خواست و داواكارى میللەت دابین بكات،نەتوانێت وەكوپێویست ئاو و كارەبا و سوتەمەنى و خزمەتگوزارییە سەرەتایىیەكانى بۆ دابین بكات، شیاوى چیە؟ هەقى ئەوە نیە نەك تەماتە ،بگرە پێڵاو بارانیشى بكەیت؟
تۆ بنواڕە كۆمەڵێك كەسى دز و گەندەڵ وتاڵانچى ، داماڵراو لەهەموو بەهاى رەوشتى و مرۆڤایەتی، وڵاتیان بەرەو چ قەیران و ماڵوێرانییەك بردوە، هەرچى سەوزایى و كشتوكاڵ و باخدارى یە، هەموویان بەدۆنم فرۆشت و ،كردیان بەڤێلا و ئاپارتمان و سەیرانگاى تایبەت، بەشێوازێكى دیكە و مۆدێرن لەرێگەى ئەم كارە چەپەڵەوە، ئەنفالێكى سپیان خوڵقاند، ئەوەتا دەبینین بستێك زەوى نەماوەتەوە بۆ كشتوكاڵ، تەماتە و خەیارو میوە بەربوومى سپیایى سەوزەوات سەرلەبەریان توركى سورى و ئێرانى ودەرەكین، هەرچى كارگە هەیە لەناویان برد، شارێكى وەكو سلێمانى كە سى ساڵ لەمەو پێش خاوەنى چەندین كارگەى وەك(چیمەنتۆ، ئارد، شەكر، جگەرە،جل وبەرگ، سپیایى وشیرینى و كلینكیس) بوو كەچى ئێستا لەگەڵ ئەو هەموو داهات و پێشكەوتنەدا هیچیان نەماون هەمویان بونەتە قوربانى پیلان و دزى و فزى بەرپرسان.
لەهەموشى خۆشتر بەئەندازەى ژاپۆن وئەڵمانیا ئابوریناس و سەرمایەدار وخاوەن كارو وەبەرهێنمان هەیە، دەمى هەركامێكیان ئەكەیتەوە،باسى بوژاندنەوەى ژێرخانى ئابورى كوردستان و پەرەپێدانى كەرتى پیشەسازى و كشتوكاڵى ئەكەن، كەچى بەداخەوە، هەموو بەرهەم داهاتێكمان یان سوپر ماركێت یان كۆمپانیا یان پڕۆژەى خانوو بەرەیە. لەوە بترازێت لەهیچ شتێكى تردا بەقەدەر تاڵە موویەك شارەزانین.
حكومەتى نەفام وساویلكەش تەواوى میللەتى كردوە بەموچە خۆر، بەجورێك ماڵ نیە دوو فەرمانبەر كەمترى نەبێت، ئەوا باسى پۆلیس وئاسایش و پێشمەرگە ناكەم،كەنیوەى بودجە ومووچە بۆئەوانە. بەوەشەوە ناوەستێت ساڵانە بەبێ هیچ بەرنامە و پلان و حسابێك بەدەیان هەزار لەدەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێنێت. لەكاتێكدا حكومەتەكە جگەلەوەى حكومەتێكى حزبى وتەسكبین و كاڵ فامە، هیچ حاسبێك بۆئیدارەدان و دابینكردنى مووچەى ئەو فەرمانبەرانە ناكەن، تا لەكاتى روودانى هەر گرژى و ناكۆكیەكدا بتوانێت لانى كەم بۆماوەى یەك دوومانگ بژێوى یان مەیسەر بكات.
تا دوێنى تەواو دژى ئەو قسەیەى تاڵەبانى بووم،كەدەیوت دروست بوونى دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە، تومەس تاڵەبانى كلكى خۆى و دەورەبەرەكەى چاك پێواوە و ئەزانێت كە چ ماڵێكن، وڵات وحكومەت بەوان بەڕێوە ناچێت. كەسانى دز و گەندەڵ وخائین و پیاو كوژ و ئابڕو تكاو هەرگیزناتوانن ببنە رابەر و پێشڕەو سەركردەى میللەت، بۆیە منیش هێندە دەڵێم كە ئەو شتە نەك خەونى شاعیرانە،بگرە خەونى حوشتریە، تەمەناش دەكەم،هەرچى زووترە، مەسعود ودارو دەستەكەى ئاڵاى تسلیم بوون هەڵكەن و لەسەر حسابى قووتى خەڵك موزایدە بە نیشتمان پەروەرى و كوردایەتیەوە نەكەن، لەبرى ئەوە بیر لەگیرفانى خاڵى مووچەخۆران بكەنەوە. ئەوشەڕەى كە دەكرێت شەرەِ لەسەر دزینى داهات و خێرو بێرى سامانێك كە ئێمەو مانان ساڵى یەك بەرمیل بە نرخێكى گرانیش نەبێت نایبینین. بۆیە تكا دەكەم باچیتر بەقسە و درۆ فیشاڵەكانى كورتە بنەى سەرسور و غولامەكانى فریو نەخۆین. چونكە ئەگەر ئەوە بە كوردایەتى و پاراستنى كەرامەتى نەتەوە ئەزانن، ئەوا شتێكى گاڵتە ئامێزە،لەبەر ئەوەى هەرگیزاو هەرگیز نەبووە ونەبینراوە خائین و نۆكەرى بێگانە باسى وڵاتپارێزى وسیادەى نیشتمانى بكات. ئەگەریش حكومەتى كوردى وابێت،بەناو سەركردەو بەرپرسانى خاوەنى هەموو شتێك بن و ئێمەش بەچل پەنجا رۆژ چاوەڕێى موچەیەك بكەین،ئەوا هەرگیزاو هەرگیز ناچمە ژێر بارى حكومەتێكى وا كە بناغەكەى لەسەر دزى و راوەروت و ناعەدالەتى و پاوانخوازى و بنیات نرابێت. من وەكو خۆم سەد خوزگە بەدوژمن دەخوازم. چونكە هەردولایان چەشنى یەكترى تەگەرەن لەبەردەم ئازادى و سەربەستى ژیان. رەنگبێت دوژمن وبێگانە تۆزێك رەحم و عەتفى بجوڵێت ،بەشێوەیەك لەشێوەكان بیرێكمان لێ بكاتەو لەبەر خاترى بەرژەوەندى خۆى بۆت پەرۆش بێت،، بەڵام ئەوا سى و دوو ساڵە حكومەتە سەوز و زەردەكەى ئەم دەڤەرە، چ كارێكى دلخۆشكەر و ئومێد بەخشیان پێ بووە؟!. هیوادارم كە ئەم میحنەت و بارگرانیەى بەسەرمانەوەیە وازوو لەبیرى نەكەین، بیكەینە توێشوو تا رۆژى 30/4


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)