پاراستن له پشت سكاڵاكه‌ی مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندیيه‌وه‌یە
Monday, 12/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ١ی هه‌ولێردوای يه‌ك رۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دلشاد گه‌رميانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی كۆمه‌ڵی ئيسلامی له تارانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندی كاديری ڕاگه‌ياندنی پارتی و نزيك له پاراستن، له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندن، رايگه‌ياند سكاڵايه‌كی ياسايی له دژی دلشاد گه‌رميانی تۆمارده‌كه‌ن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له شيواندنی مه‌زاری شێخانی نه‌قشبه‌ندی له سنوری هه‌ورامان.
ئه‌مرش سه‌رچاوه‌يەكی نزيك له پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندی لە سەر رێنمایی و داوای پاراستن ئه‌و كاره‌ی كردووه، تا زياتر فشار بخه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵی ئيسلامی!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه مه‌ريوان وه‌ك كادرێكی پاراستن ده‌سته‌ڵاتی هه‌يه، نمونه‌شيان بۆ ئه‌وه هێنايه وه، كاتيك كاميل حاجی عه‌لی وه‌زيری ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاينی، به ماوه‌يه‌ك دوای ده‌ست به‌كاربوونی له مه‌ريوان توڕه ده‌بێت به‌وه‌ی حسابی بۆ ناكات وه‌ك به‌رپرسی ڕاگه‌ياندنی وه‌زاره‌ت و وه‌زيری ئه‌وقافيش برياری لادانی داوه، پاش ماوه‌يه‌ك به فشاری پاراستن گه‌ڕانیانەوە شوێنی خۆيی.
ئه‌وه‌ش زانراوه پاراستن زۆرجار بۆ دژايه‌تی ئيسلاميه‌كانی كوردستان، مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندی بەکار دەهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست