با بێین به‌یه‌که‌وه ئه‌و پلانگیریی دژی پژاک شه‌رمه‌زار که‌ین .
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1689 بینراوە
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان پێی وایه ناوزه‌دكردنی پژاك به تیرۆریست له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، به‌شێكه له‌كاری ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كه‌ی عیراق و توركیا و ئه‌مریكا كه به‌م دواییه بۆ لێدانی پهكهكهپێكیانهێناوه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان به ئاژانسی دهنگوباسی راگه‌یاند: بلۆككردنی پاره‌و پولی "پژاك" و ناوزه‌دكردنی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی كارێكی نوێ نییه له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا، به‌ڵكو درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه به‌شێكه له پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"
خالید عه‌زیزی: په‌ژاك رێكخراوێكی چه‌كداره كه په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دروستی كردووه
کاکه عبداڵا مهتدی و عەزیز ئەحمەدی و جنابی اغای هیجری ده‌ڵێت (پژاک به حیزب ناناسین و وه‌ک لقێک له پ‌ک‌ک ده‌یناسین) . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌رباره‌ی په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت ("له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی ئێستا په‌یوه‌ندیمان نییه.و دهها که‌سایتی که‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات ئه‌و وهتهانهیان دووباره ده‌که‌ردوه.
بێین به‌یه‌که‌وه شه‌رمه‌زار که‌ین ئه‌و پلانگیریی دژی پژاک .
ئه‌مڕۆکه، پێویسته کوردان تاوتوێی ئه‌م قۆناخه‌ى ئێستا بکه‌ن و هه‌ر تاکێکى کورد تێبگات که خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌چوارچێوه‌ى حیزب و پارچه پارچه‌یى کوردان‌دا به‌دى نایه‌ت، به‌ڵکو ده‌بێت ستراتیژیه‌تى کورد وه‌کو نه‌ته‌وه دیارى بکرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیه‌کان نه‌بێته هۆى په‌رش و بڵاوکردنى ریزه‌کانى گه‌لى کورد وهێزه سیاسییه‌کانی. ئه‌رکى هه‌ر تاکێکى کورده که ئه‌مڕۆ به‌هه‌ستى لێپرسراوێتییه‌وه ئه‌و بێ رێزی به گه‌لی کورد بهبێنن و به‌یه‌ک ده‌نگ شه‌رمه‌زاری به‌که‌ن.ئه‌وه سیاستی ناعهدالیهتی دهرحق به کوردان،به‌ڵکو بێ رێزیشه به خه‌بات و تێکوشانی گه‌لی کورد له هه‌ر چۆار پارچه‌ی کوردستان.به‌م ههلۆیستهی ئه‌مریکا ئاشکرا بۆ که کوردی ته‌نیا بۆ بهرژهونی خۆی ده‌ویت وه‌کو باشووری کوردستان و حیزبه رۆژههلاتیکان و پژاکیش ئه‌م راستیه‌ی زیاتر پی سه‌لماندین. واته هه‌ر تاکێک پێویسته بتوانێت ده‌وروبه‌رى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوایهتییهکا
ن ئاراسته‌بکات و کۆمه‌ڵگا به ئامانجى سه‌ره‌کى بزانێت. که‌م و کورتییهکانى مێژووى کۆمه‌ڵگاى خۆمان ده‌بێت باش هه‌ڵبسه‌نگێنین که له‌مێژووى سه‌دان ساڵى ژێر ده‌ستیدا لاوازییه‌کانمان له چى دابووه بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر له‌خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى خۆمان بفکرین ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ى که گه‌ل هیچ کاتێک که‌مته‌رخه‌مى له‌خه‌بات و قوربانیدان نه‌کردووه. به‌ڵکو که‌م و کورتى ته‌نیا له نه‌بوونى سه‌رۆکایه‌تیدا بووه که بتوانێت به‌راست و دروستى رێبه‌رایه‌تى گه‌ل به‌ڕێوه‌ببات. رۆڵى رێبه‌رایه‌تى سه‌رۆک(عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) زیاتر ئه‌و راستییه‌ى سه‌لماند، گه‌لیش ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تى له باکووری کوردستان ئه‌م ڕاستییه باش ده‌بینێت. بۆیه تادوایى گرێدراوى سه‌رۆک ئاپۆ ن و ژیانى خۆیان له ژیانى به‌ڕێزیدا ده‌بینن. گه‌لى باشوور و رۆژهه‌لاتی کوردستانیش ده‌بێت ئه‌مڕۆ ده‌ستێک بده‌نه گه‌لى باکوور، به‌تایبه‌تى بۆ ئازادى سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یى به‌ڕێز ئۆجه‌لان.
گه‌لی کوردستان و ملیتانانی رێگای ئازادی، ئه‌و راستییه‌یان بۆ سه‌رانی سیسته‌می باڵاده‌ستی جیهانی سه‌لماند که ئیراده‌ی گه‌لانی ئازادیخواز به پلانگێڕی و فشار و زه‌بروزه‌نگ ناشکێنرێت .
پژاک و پ‌ک‌ک و فکرو رامانی سه‌رۆک ئاپۆ لە دژى ئەو سیستەمە خاوەن هەڵوێستەو راوەستاوە بەرامبەرى و تێکۆشانى دیموکراتیانە لەبەرامبەریدا بەڕێوەدەبات و دەیەوێت گەلى کورد لە خزمەتى ئەو سیستەمە دەربێنهت، دەیەوێت سیستەمێکى نوێ کە برایەتى خه‌لكان و یەکڕیزى و پێکەوە ژیان لە دژى سیستەمى سه‌رمایه‌داری پێشبخات، گەلى کوردیش بخاتە ناو ئەو جۆرە ژیان و ئەو سیستەمەوە. ئەو هێزانەش دەیانەوێت کورد بخەنە خزمەتى کاپیتاڵیزمەوە، تەنانەت بیکەن بە هێزى ئەو سیستەمەو بۆ بەرژەوەندى خۆیان لە دژى هێزى هەرێمیش بەکاریان بهێنن. بۆیە لەنێوان سیسته‌می پژاک و پەکەکە و ئەو هێزە بەرژەوەندپارێزانەى سه‌رمایه‌داری ناکۆکى و شەڕ هەیە،فکرو و فلسفهی رێبه‌ر ئاپۆ دەیەوێت ئەلتەرناتیڤى سیستەمى کاپیتاڵیزم پێشبخات و ئەمریکا و ئینگلیز و ئیسرائیل و تورکیا و ئەوانەى هاوکاریان دەکەن و لە دژىسهرۆک ئاپۆ و ئه‌و فکره رادەوەستن بە بەکرێگیراوانى کوردیشەوە، هەموویان لە سیستەمێکدا دەژین بەرژەوەندیان پاراستنى سیستەمە، چونکە ئەگەر سیستەم گورزى بەربکەوێت ئەوا بەرژەوەندییەکانیان دەکەوێتە خەتەرییەوە، ئەگەر ئەوان هەموویان دەبن بەیەک و لەدژى پژاک و پەکەکە خەبات دەکەن ئەوا ئامانجیان ئەوەیە. گەلى کوردیش ببێتە هێزى ئەو سیستەمە. بۆیە دەیانەوێت گورز لە سیسته‌می ئاپۆیستی بوەشێنن بۆ ئەوەى نەبێت بە هێزێکى ئەلتەرناتیڤ لە دژى ئەوان، نایانەوێت هێڵێکى کوردى ئازاد هەبێت کە ببێتە سەلمێنەرى راستینەى کوردى ئازاد کە خاوەندارێتى بکات لە نرخ و بەهاى کوردبووین و پرۆژە چارەسەریەکەى. سەرۆک ئاپۆ و پەکەکە و پژاک بۆ گەلى کورد هێڵێکى تێکۆشانى ئازادیە، هیوایەکە، رەنجێکە، ناسنامەیەکە، شەرەفە. ئەو هێزانەش دەیانەوێت پەکەکەو سەرۆک ئاپۆ دەست لەو هێڵە بەربدەن و بەشدارى هێڵى ئەوانى بەرژەوەندپارێزببن. کە ئەمە هەرگیز نەبووەو نابێت چونکە مێژووى راستینەى مرۆڤایەتى ئەو ئەرکەى بە سەرۆک ئاپۆ و پەکەکە و رۆله قاره‌مانه‌کانی پژاک داوە کە خاوەندارێتى لە راستینەى مێژوو بکەن و نەهێڵن جارێکى تر مێژووى مرۆڤایەتى لەسەر دەستى هەندێ کەسى بەکرێگیراو و بەرژەوەندپارێز دووبارە ببێتەوە. سه‌رۆک ئاپۆ و هیزی ئاپۆچی لە رۆژى دروست بوونیەوە تاوەکو ئێستا گرێدراوى گەلى خۆى بووەو برایەتى گەلان و ژیانى ئازادانەى بۆ خۆى بە بنەما گرتووە. چونکە ئاپۆچیه‌کان کەسێتییەکى ئازاد دەخوڵقێنێن، بیر‌و راى ئازاد دەئافرێنێن و ژیانێکى هاوبەش ئاوادەکهن. هەر بۆیە ئه‌م پیلانگێڕیان پێشخست. چونکە دەیانزانى پژاک وه‌کوو پ‌ک‌ک ئەخلاقێکى نوێ، کەسایەتییەکى نوێ، شۆڕشێکى زهنیەتى نوێ، ژیانێکى نوێ دەئافرێنێ له رۆژهه‌لاتی کوردستان، بۆیە هەنگاوى پیلانگێڕیان به‌م ره‌نگه ده‌ست پی کهردوه..
بۆیه بانگه‌شه‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی تێکۆشه‌ر و رۆشنبیرانی کوردستان ده‌که‌م که هه‌ر له ئێستاوه بکه‌ونه خۆ و ئاماده‌باشی شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و حهرکهتهی ئه‌مریکا بکه‌ن