کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوبانێ، دواى سەد ساڵى تر.......

Sunday, 12/10/2014, 12:00

1865 بینراوە


شاری كوبانێ ئەكەوێتە رۆژئاواى كوردستان، شارێكى بچوكى 70-80 هەزار كەسیی بوو. ساڵى 2014 مانگى 9-10، رێكخراوێكى درندە كەناوى داعشبوو، بەهەموو هێزێكیەوە پەلامارى ئەو شارەى دا، داعش رێكخراوێكى تیرۆریستى جیهانى بوو، نیوەى خاكى عێراق و سوریاى داگیركردبوو، لەو سەرەمەدا كەم هێزهەبوو خۆى لەبەردەم ئەو رێكخراوەدا رابگرێ. ئەون هیزێكى دڕندەو پڕ چەك و تەقەمەنى بوون، پەلاماری هەر شوێنێكیان بدایە رایاندەماڵى، بۆ نمونە سێ پارێزگاى عیًراقیان بەكەمترین هیزەوە داگیركرد, لەپارێزگاى موسڵ بەچەند سەد كەسێكەوە دەیان هەزار سەربازى عێراقیان راوناو ئەو پارێزگایەیان داگیركرد..ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بە چەكى قورس و هیزى زۆرەوە، بەهەزاران چەكدارى بیانى و دڵرەق و شارەزا لەشەڕو مرۆڤ كوشتنەوە، بەهاوكارى و پاڵپشتى دەوڵەتێك بەناوى (توركیا) كەئەندامى ناتۆیش بوو، پەلامارى شارى كوبانێ-یاندا لە رۆژئاواى كوردستان، هێرش لەدواى هێرش, پەلامار لەدواى پەلامار، وەكو سەگى برسى دەیانوویست شارەكە داگیربكەن، بەڵام خەڵكى شارەكە، شەرڤانانى كورد، هەموو جارێك بەتووندى وەڵامى هێرشبەرانیان ئەدایەوەو تێكیانئەشكاندن، سەدانیان لێئەكوشتن و بریندارئەكردن..
جگە لە سەدان شەرڤانى لاوو پیر، سەدان شەرڤانى ژن و كچیش لەشارەكەدابوون، داستانى قارەمانێتیان تۆمار ئەكرد، كچە شەرڤانێك دواى ئەوەى لەداستانێكدا، هەموو هاورێكانى شەهیدئەبن، فیشەكى پێنامێنى، بۆ ئەوەى نەكەوێتە دەستى تیرۆریستان، بەفیشەكێك كۆتایی بەژیانى خۆى دێنێ.. كچە شەرڤانێكى تر چالاكییەكى خۆ تەقاندنەوەى ئەنجامداو دەیان تیرۆریستى كوشت، بەمەیش بووە هۆكارى ئەوەى داعش بەشێكى كوبانێ داگیرنەكات..شەرڤانانى كورد لەهەر چوار لاوە گەمارۆدرابوون، نە چەك و فیشەكیان بۆ ئەرۆیی، نە ئاوو خواردن، چەندین جار داواى كۆمەك و هاوكاریان لە ولاتان ئەكرد، بەڵام كەس بەهانایەوە نەئەچوو.. ئەوان بەورەیەكى بەرزەوە دەجەنگان و شەڕیان ئەكرد.. بەچەكى سوكەوە پەلامارى تانك و تۆیانئەدا..نەك هەر شەرڤانان، بەڵكو هاوسەرۆكان و سەركردەكان و سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانى ئەو شارەیش، چەكیان لەشانبوو، بەرگرییان ئەكرد، نەك هەرئەوانە، بەڵكو (كورو باوك و باپیرە) پێكەوە ، (دایك و كچ) پێكەوە، (ژن و پیاو) پێكەوە، لەیەك سەنگەردابوون.. ئەوان هەموویان بڕیاریاندابوو، سوێندیان خواردبوو، پەڵێنیاندابوو، كە شارەكە چۆلأ نەكەن، بریاریندابوو، شەڕى مان و نەمان بكەن و تا دوا فیشەك و دوا دڵۆپەى خوێنیان، شەڕبكەن و بجەنگن..
((دواى 100 ساڵى دیكە ئەمە ئەبێتە داستان و چیرۆك و رۆمان، ئەبێتە فیلم و دراماو شانۆ.. نەك تەنها بۆ كورد، بەڵكو بۆ هەموو جیهان، كوبانێ، ناسنامەى خۆراگرى و قارەمانێتى لە ستالینگرد ئەسەنێتەوە، وڵاتانى جیهان ئیتر باسى خۆراگرى ئەو شارە ئەكەن لەبەرامبەر رێكخراوێكى دڕندەى جبهانیدا..)) دایكان و باوكانى كوردیش، بەشانازییەوە داستان و خۆراگرى كوبانێ، بۆ نەوەكانیان ئەگێڕنەوە, منداڵى كورد لە پرۆگرامەكانى خوێندندا، داستان و خۆراگرى و قارەمانێتى و ورەبەرزى و ئازایەتى و گیانفیدایی و لەخۆبردوویی كچان و كوڕانى كوبانێ ئەخوێنن..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)