باڵێکى هەولێرییەکان بەم زووانە لەیەکگرتووى ئیسلامى جیادەبنەوە .
Sunday, 30/01/2011, 12:00
بەهۆى دەستبەسەرداگرتنى سەرجەم ئۆرگانەکانى یەکگرتووى ئیسلامى لەلایەن سەڵاحەدین بەهائەدین و خۆئامادەکردن بۆکۆنگرەى داهاتووى حیزبەکەى و مانەوەى لەپۆستەکەى بۆهەمیشەیى، و گەڕان و بەسەرکردنەوەى بارەگاکانى حیزبەکەى لەشاروشارۆچکەکان هەروەها دوورخستنەوەى هادى عەلى لەپۆستى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى و سڕکردنى رۆڵى جارانى و دوورخستنەوەى دیندار نەجمەدین دۆسکى بۆبەغدا و لێسەندنەوەى پۆستەکەى و سپاردنى پۆستەکەى بەباڵێکى هەڵەبجەییەکان کەپۆستى سەرۆکى ئەنجومەتى سەرکردایەتیە و بەرزبوونەوەى رێژەى گەندەڵى لەریزەکانى یەکگرتووى ئیسلامى، ناکۆکى و سەرهەڵدانى ناڕەزایى لەنێو باڵى هەولێریەکان سکرتێرى یەکگرتووى ئیسلامى نیگەران و بێزار کردووە .
سەرچاوەیەک لەمەڵبەندى 12 ى یەکگرتووى ئیسلامى وتى: بەم زووانە باڵێکى هەولێریەکان کە زیاتر لەکۆنە ئیخوانەکان پێکهاتوون لەریزەکانى یەکگرتووى ئیسلامى دەکشێنەوە و هۆکارەکەشى بۆئەوە گێڕایەوە کە ئەو باڵە بەوەزعى ئێستاى حیزب و سکرتێرەکەیان ناڕازین و دەپرسن کەبۆچى سەڵاحەدین بەهائەدین لەوەتەى سەرەتاى دامەزراندنى یەکگرتووى ئیسلامى لەسەرکورسییەکەى ماوەتەوە و نایدات بە ئەندامێکى خوار خۆى، ئەوسەرچاوەیە بەبێ ئەوەى ناوى هیچ کام لەئەندامانى باڵى هەولێرییەکان بهێنێت وتى: سەڵاحەدین بەهائەدین بەم جۆرە ناڕەزاییانە ئاگادارە و بۆیە دەستبەجێ رۆژى هەینى لەنێو مەڵبەندى یەکگرتوو کۆنفرانسێکى بەست کەژمارەیەکى زۆر لەئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى ئامادەبوون .
لەبەشێکى وتارەکەیدا لەنێو مەڵبەندى یەکگرتووى ئیسلامى سەڵاحەدین بەهائەدین ناڕاستەوخۆ سەرزەنشتى هەولێریەکانى کردووە کە بۆچى لەرووى پەیوەندییەوە لاوازن و لەزۆربەى هەڵبژاردنەکانیش لەچاو دەڤەرى سلێمانى رێژەى دەنگیان کەمترە، ئەوەى زانراوە ئەگەرى زۆر لەئارادایە لێپرسراوى مەڵبەندى هەولێرى یەکگرتووى ئیسلامى لەپۆستەکەى دوور بخرێتەوە و کەسێکى ترى سەرکردایەتى لەشوێنى ئەو دابنرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست