نوێ کراوه‌ته‌وه: خه‌ڵاتی دووه‌می سۆرانی مامه حه‌مه، که درا به عیماد ئه‌حمه‌د به خۆڕایی نه‌بوو
Sunday, 09/10/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، که خه‌ڵاتی دووه‌می سۆرانی مامه حه‌مه له رۆژی 23 / 4 / 2010 که به هاوكاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئایرێكس و رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و لڤین و ئاوێنه و ساندیکای رۆژنامه‌نووسان (لقی که‌رکوک)یش له‌م گه‌مه‌یه‌دا بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی نێو ده‌سه‌ڵات، له خۆڕا نه‌دراوه پێیان، له‌وانه عیماد ئه‌حمه‌د و شێرکۆ بێکه‌س، به‌ڵکو پێشتر رێککه‌وتن و په‌یمانێکی نهێنی تێدا بووه، که ئه‌و کاته عیماد ئه‌مه‌د بۆ پرۆپاگه‌نده‌کردن و بردنه پێشه‌وه‌ی خۆی پێویستیی به وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته هه‌بوو، که پاش ئاشکراکردنی ناوه‌کان، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و گومانێکی زۆر له‌لای رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکی دیکه دروست بکات، هۆکاری به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به که‌سێکی وه‌کو عیماد ئه‌حمه‌د، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که عیماد ئه‌حمه‌د په‌یمانی به چه‌ند که‌سێکی ئه‌و لیژنه‌یه داوه له‌به‌رامبه‌ره‌وه خه‌ڵاته‌که‌یان لێبکڕێته‌وه.
کوردستانپۆست پرسیاری کرد: مه‌به‌ست له‌مه چییه؟ له وه‌ڵامدا سه‌رچاوه‌که ناوی چه‌ند که‌سێکی له‌وانه‌ی له زار هاته ده‌رێ، که‌وا عیماد ئه‌حمه‌د زه‌ویی و سه‌یاره‌ی پێداون، واته ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به عیماد ئه‌حمه‌د درا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌یاره و پارچه زه‌ویانه‌وه بوو، که چه‌ند که‌سێکی نێو لیژه‌که وه‌ریان گرت، سه‌رچاوه‌که ناوی چه‌ند که‌سێکی ئاشکرا کرد، به‌ڵام کوردستانپۆست به پێویستی نه‌زانی ناوه‌کان لێره‌دا رابگه‌یه‌نێت.
شایانی باسه ئه‌مسالیش گۆڤاری لڤین خه‌ڵاتی سێیه‌می به سه‌ر چه‌ند که‌سانێکی تردا دابه‌شکرد، به‌ڵام خەڵات و مەراسیمەکە ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وته‌وه.
تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌خرێته سه‌ر هه‌موو لایه‌ک، داوا ده‌که‌ین که ناوی هه‌موو که‌سه‌کانی ناو لیژنه‌که ئاشکرا بکرێت، کێش له پشت ئه‌و پێشنیاره‌وه بووه که عیماد ئه‌حمه‌د بخرێته ریزی ناوه‌که‌نه‌وه، تا خه‌ڵاتیان پێ بدرێت. به‌تایبه‌تیی له‌و ساڵ و مانگه‌دا و ئه‌و کاته عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c6900556 *******هه‌واڵی خه‌ڵاتی دووه‌می سۆرانی مامه حه‌مه*******
دووه‌مین خه‌ڵاتی (سۆران مامه حه‌مه)ی رۆژنامه‌وان دابه‌شكرا4/23/2010 2:00:45 PM له یادی 112 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا، به هاوكاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئایرێكس و رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و لڤین و ئاوێنه، دووه‌مین خه‌ڵاتی(سۆران مامه حه‌مه)ی رۆژنامه‌وان بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ، پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌وان كرا .له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان (دڵشاد ئه‌حمه‌د) پێیڕاگه‌یاندین:"له یادی 112 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئایرێكس به هاوكاری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه و گۆڤاری لڤین له هۆڵی یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانیدووهمین خه‌ڵاتی(سۆران مامه حه‌مه)ی، پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌وان كرد (ئه‌حمه‌د میره) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین سه‌باره‌ت به دووه‌مین خه‌ڵاته‌كه بۆ نه‌وا وتی: ئه‌م جاره جیاواز له ساڵی پار به هاوكاری رێكخراوی ئایرێكس رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه‌و گۆڤاری لڤین دووه‌مین خه‌ڵاتی(سۆران مامه حه‌مه)ی رۆژنامه‌وان بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌وان ده‌كات كه پاڵپشتی میدیای ئازاد بون له ساڵی رابردودا له كاربه‌ده‌ستانی حكومی و په‌رله‌مانتاره‌كان و رۆژنامه‌نوسانی دیار له هه‌رێم، په‌یامی ئێمه له‌م مه‌راسیمه ئه‌وه‌یه خوێنی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه هێشتا وونه له رێی ئه‌م مه‌راسیمانه‌وه به‌بیر كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی بێنینه‌و پێویسته به‌دواداچونی جدی بۆ بكه‌ن، له‌م یاده‌دا ئێمه ویستمان ئه‌و نه‌ریته ته‌قلیدییه بشكێنین كه چه‌ند ساڵێكه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ناتوانێت ئه‌م بۆنه‌یه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان كۆبكاته‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێكی ره‌مزیش بێت پێیان ببه‌خشێت، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی خه‌ڵاتی(سۆران مامه حه‌مه)یان پێشكه‌ش كرا له‌وانه عیماد ئه‌حمه‌د جێگری پێشوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم".سه‌ر نوسه‌ری گۆڤاری لڤین ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ نه‌وا ئاشكرا كرد كه خه‌ڵاته‌كانیان وه‌رگرتوه له‌وانه‌ش شێركۆ بێكه‌س، عیماد ئه‌حمه‌د، دكتور كامه‌ران مه‌نتك وه‌ك مامۆستای زانكۆ، دكتۆر زانا ره‌ئوف وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی بواره جیاجیاكان له‌بواری مێینه‌دا هه‌ردوو خاتون هه‌وار عه‌لی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی نه‌وا له رادیو نه‌وا و خاتو ئازێز محمود له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ رۆژنامه‌نوسی دیكه.(ئه‌م هه‌واڵه له‌گه‌ڵ وێنه‌که له سایتی رادیۆ نه‌وا وه‌رگیراوه.)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست