کۆنگره
Sunday, 20/06/2010, 12:00
خه‌نیمان له‌خۆ وا کۆنگره‌یه
سۆشیال دیموکرات مایه‌ی ئۆخه‌یه
پێشبینیم ئه‌کرد گه‌نج جڵه‌و بگرێ
موژده‌ی خۆشحاڵی بۆ ئه‌م جیله‌یه
نزیک بووم لێیان هۆڵ جممه‌ی ده‌هات
هه‌ر ده‌نگی کۆخه‌ی پیره پیاو ده‌هات
دیم هه‌مان چڕ‌و چاوی قێزه‌وون
کاکی فایلدار پێ‌ی ئه‌درێ خه‌ڵات
پچڕپچڕانێ بۆ پله‌و پایه
ئه‌م کوتله‌کاریه‌و جه‌ولعه‌بایه
خه‌نجه‌ر له پشتدان فڕ‌ت‌و فێڵ له یه‌ک
هه‌ره پیره پیاو ئاگری بن کایه
هه‌ر یه‌که‌و خه‌می خۆی و کوڕه‌که‌یتی
درۆ دوای درۆ به سه‌ختی‌و په‌یتی
زۆرکه‌سیان فت کرد بۆ پشووی ماڵێ
شازی پاکسازی له‌ناو یه‌کیه‌تی
کورد قڕان دێنێ ووڵات کاوول بێ
مامه هه‌ر خه‌می کورسی خۆیه‌تی
ڕووی دوژمن سپی بوو له چاو ڕه‌شیتان
گرنگ تێک نه‌چێ شه‌راب نۆشیتان
کاولی کوردوستان له‌لای ئێوه چش
ئه‌یگۆڕنه‌وه به چرکه‌ی خۆشیتان
پیرۆز کۆنگره خاڵی وه‌رچه‌رخان
له بنیات نانا به‌ره‌و داڕووخان
له دیموکراتی بۆ دیکتاتۆری
یاخوا پیرۆز بێ کورتان و که‌رتان !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست