کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامەى ئەهلى وەك جاسوس كاردەكات، یان جاسوسەكان خۆیان كردوەتە ڕۆژنامەنوس؟

Saturday, 25/04/2009, 12:00


ڕاگەیاندن لەفۆرمەكانى (بینراو و بیستراو) دا یان لەفۆرمى بڵاوكراوەیى نوسراودا جگە لەوەى مومارەسەكردنى شێوەیەكە لەشێوەكانى دەسەڵات , بەهەمان شێوەش لەكردارە پراكتیكیى یەكانى خۆیدا تەواوى دەسەڵاتەكان دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەكات , بەم پێوەرش ناوزەندكردنى ڕاگەیاندن بە (دەسەڵاتى چوارەم) لەكۆمەڵگە دیموكراسیە یەكاندا ناوزەندكردنێكى تەندروستانەیە و لەسیستەمى (دیكتاتۆر) یشدا دوا دەسەڵات , دەسەڵاتى ڕاگەیاندنە یان ئەوەى لەهیچ كایەیەكدا جێگەیەكى نییە بۆ خۆ فەرزكردن خودى (ڕاگەیاندن) ە , بەومانایەى ڕاگەیاندن كاتێك دەتوانیێت مومارەسەى دەسەڵاتى خۆیى بكات و بەردەوام بێت لە ڕوماڵكردن و بەشێوەیەكى پراكتیكى كار بۆ دروستكردنى بیروبۆچونى جیاوازبكات و شەقامێكى زیندو دروست بكات , كە لە پانتاییەكدا هەناسەبدات كۆمەڵگاگەى هوشیارانە بەشدارى كاریگەربكەن لە چاودیرى كردنى دەسڵاتداو ئەوسیستەمى حوكمیان دەكات مل كەچى یاساكانى دیموكراسیەتێكى كامڵ بێت .
كارى ڕاگایاندن یان كاركردن لەڕاگەیاندندا وەك ئەوە وایە لەنێو جەنگێكى بێ كۆتادابیت و دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەى (گوللە) یەك بتپێكێت ؟! ئەوەش بەو مانایەى نا كە كاركردن لەهەموو ڕاگەیاندنێكدا ماناى بەشدارى كردنبێت لەجەنگدا ؟ چونكە كاركردن لەڕاگەیاندنى حیزبى و ڕاگەیاندنى پاشكۆدا ساناترین كارى ڕۆتیناتى ئەو سەربازگە ئیعلامییە كەناوى لەخۆى ناوە ڕۆژنامەنوس ؟! بەڵام بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەى ئەهلى جەنگێكیى بێ كۆتایە و ڕۆژنامەنوس یان ڕۆژنامەى ئەهلى كاتێك دەجەنگى كە ڕاگەیاندنەكەى هى خەڵك و دەنگى خەڵك و سەكۆى ئەو كەسانەبێـت كە هیچ سەكۆیەكیان نییە دەنگى تێدا هەڵببڕن , كەسێك بخوازێت بەمانا هەڵگرى شوناسى ڕۆژنامەونوسیى بیـَت , دەبێت بەرلەهەموو شتێك بەرگى دوفاقیەت ڕاماڵێت و تەنها بەئیتیكى كارى ڕۆژنامەنوسیى لەمەیدانەكەدا بەردەوام بێت , نەك وەك ئەوەى لەم دوایانەدا چەندین ڕوخسارى دەمامكدارى ڕۆژنامەنوسمان بینى كە تەنها بۆ دەركەوتنێكى كاتى و لەسەر شاشەكان و دەسكەوتێكى مەعنەوى لەلایەن دەسەڵاتەوە سەنگەریان لە ڕۆژنامەئەهلیەكان گرت و دورلەئیتیكى زمانى كەسێكى ڕۆژنامەنوسى بێلایەن و بەهەگبەیەكى خاڵى خاڵى لەبەڵگەو دیكۆمێنتەوە هەرچى دەزگاى ڕاگەیاندنى ئەهلى هەیە بەجاسوس و فەوزەویى ناساندنیان ؟! ڕۆژنامەنوسى سەربەخۆ دەبێت هەمیشە لەگەڵ هەڵگرتنى پەیامەكەیدا ئامادەیى هەبێـت بۆ هەڵگرتنى ئەو هەموو ڕێگرییەى كە دێتە ڕێگایى و ڕۆژانە دەكەوێتە بەردەم هەڕەشەى ئەو هەمو بەرپرسە گرگن و نابەرپرسانەوە كەژیانى كۆمەڵایەتى و مەدەنیان شێواندوە و (گەندەڵى) یان لە دیاردەوە كردوە وەتە پرۆژەیەك و ڕۆژانە كار بۆ بەهێزتركردنى دەكەن .
كاركردنى ڕۆژنامە ئەهلى و ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆكان لەم پانتایە بێسەروبەریەى كوردستاندا لەنێوان سیستەمێكى دیكتاتۆرى ناكامڵ و دیموكراسیەتێكى ناتەندروستانەدا , گەلێك سەختەو دەسەڵاتى كوردیش چەندین جار لەڕێگەى میدیا كانى خۆیەوە و لەڕیگەى ڕاگەیاندنەكانى حیزبەوە هێرشى بێ بەڵگەیانە دەكاتە سەر ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلیەكان و بەجاسوس پێناسەیان دەكات و لەڕێگەى چەند قەڵەم بەدەستێكى (ستۆك) ەوە دەیەوێت هەیمەنەى خۆى زیاتر فەرزیكات بەسەر سەرجەم كایە جیاجیاكانى كۆمەڵگاداو وێنەیكى ناشرین بەو قەڵەمانەبدات كەخاوەنەكانیان بە (خوێن) ى خۆیان لەدژى گەنەدڵى و ناعەدالتیەكانیان دەنگ هەڵدەبڕن و لەنائامادەبونى حیزبێكى ئۆپۆزسێونى ڕاستەقینەدا هەمان ڕۆڵیش دەگێرن, یەكێك لەهۆكارەكانیش تەنها ئەوەیە كە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆكان هەمیشە بونەوەرگەلێكى ناشرین و نەفرەتیبن لە دیدەى (حیزب و دەسەڵات)ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەى كارى مەیدانى ئەنجام ئەدەن و خەڵك هوشیاردەكەنەوە كەزیاتر چاودیرى دەسەڵاتەكان بكەن و تەواى دەنگە پەرتەوازەكانیان لەكۆدەنگیى یەكدا یەك بخەن بۆملكەچكردنى دەسەڵات تابۆئەوەى شەفافانە كاربكات و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسى مرۆڤەكان و بۆ هەر بڕیاردانێك لەسەر پرس و ئاریشە قورسەكان , بگڕێتەوە بۆلاى خەڵك و بیروبۆچونى خەڵكى بەهەند وەربگرێت .
// لەیادى 111 ساڵەى ڕۆژنامەگەرى كوردیدا :
سڵاو بۆ ئەوقەڵەمانەى خوێن یان لێدەچۆڕێت
سڵاو بۆ ئەو نوسەرانەى بەخوێن دەنووسنەوە
// لەیادى 111 ساڵەى ڕۆژنامەى گەرى كوردیدا :
نەفرەت لەو قەڵەمانەى ملى شۆِردەكات بۆ گیرفانى خاوەنەكەى
نەفرەت لەو پەنجانەى قەڵەمێكى خۆفرۆش ڕادەموسێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە