کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای سەردانەكەی د. بەرهەم بۆ كۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی سنوردار كرا

Sunday, 21/02/2010, 12:00


دوێنی دكتۆر بەرهەم بەناوی دەستخۆشی لە كۆمسیونی بالاێ هەڵبژاردنەكان و دوای كۆبونەوەیەك لەگەڵیاندا بانگەشەى هەڵبژاردن لە شاری سلێمانی لە 9 ی شەوەوە بۆ 6 ی بەیانی سنور دار كرا... ئەمە یەك ببیستم لە هەموو جیهاندا بانگەشەى هەڵبژاردن سانسۆری بخرێتە سەر ... پاشان ئەمە چ جۆرە سانسۆرێكە كە نابێ بانگەشەی هەڵبژاردن بكرێ ئەی هەڵبژاردن مانای چی؟ كە هاوڵاتیان نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بە كەیف خۆشی و ئازادانە پشتیوانی لەو لیستە بكەن كە بە رێبەری خۆیانی تێدەگەن ئیتر ئازادی مانی چی؟ دكتۆر بەرهەم بەناوی دەستخۆشی لە كارمەندانی كۆمسیۆن دوێنێ سەردانی كۆمسیۆنی كردوە و پێكەوە ئەم سنورداركردنەی هەڵبژاردنیان داناوە.. سەرۆك وەزیران سەردانی گوندە وێرانەكان ناكات و بەسەریان ناكاتەوە بەڵام هاوڵاتیان بێبەش دەكات لە خۆشی هەڵبژاردن . هەڵبژاردنی 7 _ 3 جیاوازی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردنی 25_7 دا هەیە چونكە شەری ئەمجارە لەگەڵ لیستە عەرەبەكان دایە بەڵام حیزبەكانی كوردستان لە پێناو منافەسەی سەرجادە و شەرە پەرۆ بونە نمونەی عیراق و پاشان دكتۆر بەرهەم لەگەڵ كۆمسیۆن بریاری سنورداركردنی بانگەشەی هەڵبژاردن سنوور داربكەن پاشان ئەو كێشەیە كەی كێشەی سەرۆك وەزیرانە بەڵكو دەبێ كۆمسیۆن بێلایەنانەو تاك لایەنانە بڕیار بدات بەڵام ئەمە كوردستانەو هەموو شتێكی تێدا ڕوودەدات... ئاخیری خێربێ.... دوای ئەوەش دكتۆر بەرهەم دەستخۆشی لە هێزی پۆلیس و ناوخۆ دەكات بە هۆی ئەوەی تەقەی چاكیان لە هاوڵاتیانی سڤیل كردوە .. لە هەر ووڵاتێكی یاساودیموكراسی دا بوایە نەدەبوو ئەم پێشێلكاریە بچوایەتە قاڵبی بیر چونەوە بەڵام ئەمە كوردستانە و هەموو شتێك ئاساییە... ماوەتەوە بڵیم پێدەچێت هەتا 7_3 زۆر كێشەى تر رووبدات و كۆمسیۆنیش بریاری حكومەت جێ بەجێ بكات و دواتریش بڵێ ئێمە بێلایەن بووین.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە