دوو تێبینیم له‌سه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌م ساڵ
Monday, 12/10/2009, 12:00
تێبینی یه‌که‌م: له‌سایته ڕوو زه‌رده‌که‌ی پارتی (په‌یامنێر) هه‌واڵێکی له‌مه‌ڕ دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب له ئاژانسێکی فارسی وه‌رگرتوه که ئاماژه به‌وه ئه‌دا خاتو(هرتا مۆلێر) ی ئه‌ڵمانی براوه‌ی ئه‌م ساڵه. دیاره ناپرۆڤێشناڵی ئه‌م سایته‌وه له‌وه‌دایه که په‌یامنێره‌که‌یان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ له سایتێکی فارسیه‌وه وه‌رگتوه‌و نه‌هاتون له شوێنێکی زیاتر باوه‌ڕپێکراوه وه‌ریبگرن ، ئه‌م له‌کاتێکدا جگه له‌مه‌ش هیچ ئاماژه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م نوسه‌ره نه‌دراوه‌و ناوی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی نه‌نوسیوه که‌وای له‌م نوسه‌ره کردوه شایه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته گه‌وره‌یه بێ.
هه‌ڵه‌ی ئه‌م سایته له‌وه ده‌رئه‌که‌وێ ، که ئه‌م نوسه‌ره به نوسه‌رێكی ئه‌ڵمانی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، که‌له ڕاستیدا وانیه‌و ئه‌م نوسه‌ره ئه‌گه‌ر چی له دایك وباوکێکی ئه‌ڵمانی هاتۆته دنیاوه، لێ له‌وڵاتێ ڕۆمانیا له‌دایك بوه. واته ئه‌بو بوترێ ئه‌م نوسه‌ره به‌ڕه‌گه‌ز رۆمانییه ونه‌ك وه‌ك ئه‌مان ئه‌ڵێن نوسه‌رێکی ئه‌ڵمانی ، چونکه له‌ڕاستیدا ئاماژه پێکردن بۆ ڕه‌گه‌ز مافێکی سه‌ره‌کیه و ناتوانرێ ئه‌و مافه پێشێلبکرێ، بۆ نمونه گه‌ر کوردێك له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌ربگرتایه، ئه‌وا ئه‌وترا نوسه‌رێکی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز کورد ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێناوه. جگه له‌وه‌ش هرتا مۆلێر نوسینه‌کانی به زمانی ڕۆمانی نوسیوه‌و بۆ یه‌که‌م جار له‌ساڵی 1982 یه‌که‌مین نۆبه‌ره‌ی نوسینی بڵاو کرده‌وه‌و هه‌ر له‌وساته‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی دیکتاتۆری شاوسیسکۆ سانسۆر کراو دواتر له‌ساڵی 1987 مافی لجوئی له‌ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت. ئه‌بو هه‌واڵنێره‌که‌ی په‌یامنێر نه‌ختێ خۆی ئه‌زێت بایه‌و هیچ نه‌بوایه نه‌ختێ به‌ووردی و به‌ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بخستایه به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد، ئه‌مه له‌کاتێکدا ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتی ویه‌کێتی که به‌پاره‌ی دزراوی میله‌ت به‌ڕێوه ئه‌چی، هه‌موو سایت و میدیا ئازاده‌کان به میدیای درۆ‌و چه‌واشه‌کاری ناوزه‌ند ئه‌که‌ن.
تێبینی دووه‌م: ئۆباما خه‌ڵاتی نۆبل له‌سه‌ر ئاشتی وه‌رئه‌گرێ. پێش هه‌موو شتێ بابزانین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئۆباما داوێتی له‌ماوه‌ی ئه‌و 9 مانگه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ووڵاته‌که‌ی ، بابزانین چه‌ند شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
1- کێشه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل که‌به‌یه‌کێك له‌دۆسیه گرنگه‌کانی جیهان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دائه‌نرێ، ته‌نها یه‌ك مه‌تر نه‌چۆته پێشه‌وه، نه‌ك هه‌رئه‌وه ،به‌ڵکه ئیسرائیلیه‌کان له‌جاران زیاتر ئۆردوگاکان دروست ئه‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌کیه بۆ کۆتایی هێنان به‌م کێشه‌یه.
2- یه‌که‌م بڕیاری سه‌رۆك ئۆباما که‌واژووی له‌سه‌ر کرد، داخستنی زیندانی(گوانتانامۆ)بو، که‌چی ئێستا و له‌ژێر فشاری کۆماریه‌کان ، ئه‌م بڕیاره‌ی که‌دابوی ئه‌بو له‌کۆتای ئه‌م ساڵدا دابخرێ، که‌چی ئێستا داوای دواخستنی ئه‌کاو ڕه‌نگه داشنه‌خرێ.
3- کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی وه‌ك(کورد، سه‌هارا،کشمیر،تبت) ئێشتا له‌ئه‌جندای ئۆباما باسیان لێوه نه‌کراوه.
4- ئه‌گه‌ری درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌عێراق له‌ئارادایه‌و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر بمێننه‌وه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بار‌و دۆخی ئاسایش له عێراقدا به‌ره‌و خراپ تر ڕۆیشتوه‌و هیوای باشه‌و چاکردنی گه‌لێ لاوازه.
5- به‌هۆی ئه‌و له‌شکر کێشیه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ ئه‌فغانستان پشێوی زیاتری نه‌ك هه‌ر له‌و وڵاته دروست کردوه،به‌ڵکه پاکستانیشی به‌خۆیه‌وه ڕاپێچی ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه کردۆته‌وه.
6- له‌ئاستی ناوخۆ، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ڕێگه به‌و قه‌یرانه ئابوریه بگرێ، هه‌ستا به دابه‌شکردنی پاره‌و دانی پاداشت بۆ بانك و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئۆتۆمۆبیل، که نه‌ك هه‌ر ژیانی هاوڵاتی ئه‌مریکیان ئاسان نه‌کردوه، به‌ڵکه له‌جاران زیاتر خه‌ڵی ئه‌ڕه‌تێننه‌وه. که‌به‌م هۆیه‌وه ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌یشتۆته ئاستی له‌سه‌دا ده. که‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێژه‌یه له‌ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی ڕابردوو.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و پلانانه‌ی نه‌خشه‌ی باشکردنی ته‌ندروستی که له‌مێژه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کا، به‌ڵام هاوڵاتی ئه‌مریکی زیاتر له‌جاران تووشی ئاسته‌نگی و کێشه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بیمه‌کان بۆته‌وه که له‌وه ناچێ بتوانێ ئه‌و 49 ملێۆن هاوڵاتیه‌ی که‌به‌بێ بیمه‌ی ته‌ندروستین ، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
7- سه‌رۆك ئۆباما وه‌ك سه‌رۆکی هه‌رێمی خۆمان وایه، چۆن مه‌سعود به‌ته‌زویر خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردا، ئه‌وا ئه‌میش ئه‌بو نه‌کرێ به‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه ، که‌ئایا له‌کوێ له‌دایك بوه. چونکه وه‌ك ئاشکرایه ئه‌م سه‌رۆکه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌دایك بوه‌و دژی ده‌ستووری ئه‌مریکایه، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌بێ له‌و وڵاته له‌دایك بوبێ، ئینجا مافی خۆ پاڵاوتنی هه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردن.
به‌بۆچوونی من ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ئۆباما وه‌ریگرت، ته‌نها کرده‌یه‌کی سیاسیه‌و جگه له‌وه‌ی کۆتێ بو کردیانه ملی هیچی تر نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه ڕێ له‌ئه‌مریکا بگرن که چی دی په‌لاماری ئێران ووڵاتانی تر نه‌ده‌ن. بۆیه وا دیاره ئه‌م لیژنه‌ی خه‌ڵات دابه‌شکردنه ئه‌بێ په‌نجه‌ی خۆیان بگه‌زن، کاتێ ئوباما ئه‌و بڕیاره هه‌ر ئه‌دا دژی ئێران .
رۆشنبیریی - خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی ئه‌مجاره‌ش بۆ ئه‌وروپییه‌كان بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست