کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆ كفر نابێت با ئەمجارە یەك و یەك نەكاتە دوو

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


فڕان فڕانى دەسەڵات , تاڵانى و حیزبى قائیدو خۆ بە دیكتاتۆر زان و تەنها خۆ بە شۆڕشگێر زان ئەو تاڵاوانەن كەدەمێكە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەكان بە دەستى پارتى و یەكێتى خواردویانە , لەم دوو حیزبە وایە تەنهائەمان شۆڕشیان كردوە و تەنها ئەمان سەركردەن و تەنها ئەمان بۆیان هەیە هەموو شتێك بن , كورد واتەنى تاقى كردنەوەباشترین بەڵگەیە ,هەموو كورد یەكێتى و پارتیان باش تاقى كردۆتەوە و ئەو ترسەى كە ئێستاش هەیانە لەوەوە سەرچاوەى گرتوە كە دەمێكە خەڵكانى تر بێجگە لە یەكێتى و پارتى داخ كراون و پشكۆى ئەو دوو حیزبە چزەى لێ هەستانون , ڕاستە دەیان ساڵ پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ بوون بیرتان نەچێت هەژدە ساڵیشە دزوگەندەڵ و خیانەتكاروووڵات فرۆش و بەدڕەوشتى ئەكەن ,كەواتە مۆركى شۆڕشگێریتان لەو كاتەوە لێ بۆتەوە كە تەنانەت گڵ و ووردە شوشەى ئەم ووڵاتەشتان ئاو دیو كرد , لەو كاتەوە ئێوە شۆراونەتەوە لە شۆڕشگێڕێتى , بەهێنانى سوپاى پاسداران تا كۆیە و هێنانى سوپاى تورك و بەعس ئەمانە ئێوەیان بێ بەرى كرد لە كوردبون و شۆڕشگێڕێتى , ئەمانە تاكورد پێویستى بە یەكگرتووى بوو شەڕى براكوژیان ئەكرد , تا كورد پێویستى بەیەك دەنگى هەبوو بۆ بڕینى دەنگى یەكتر سوپاى ئێران و عێراق و توركیاى دوژمنیان ئەهێنایە سەر یەكتر , میللەتێك , دۆست و ووڵاتانى دەرەوە و دۆستى كورد ئەیانوت كاكە بەسە و ببنەوە بەیەك كەچى هەر بە قسەى كەسیان نەدەكرد , ئەو كاتە لەبەر كورسى و دزى و كۆكردنەوەى داهاتى ئەم ووڵاتە كەس بیرى كوردى نەبوو ,تا خۆیان بەهێز بوون و پێویستیان بە كەسى تر نەبوو بیریان لەوە نەدەكردەوە كەسى تر ببێت بە شەریكیان , هیچ كوردێك نیە حەز بكات ماڵى كورد پارچە پارچە بێت ,هەمومان حەز بە یەك دەنگى و یەك گوتارى و یەك خستنەوەى ماڵى كورد ئەكەین, ئێمە تەنانەت حەز ناكەین دوو براو دوو هاوڕێش بەیەكەوە شەڕ بكەن , بەڵام پارتى و یەكێتى كارێكیان كردوە و ڕابوردویەكى ئەمەندە ناشیرین و قێزەونیان هەیە ,كەس ئامادە نیە توخنیان بكەوێت,ئەمان بەس ئەوەنە خەڵكیان ئەوێت تا ئیشەكەیان تەواو ئەبێت كە تەواو بون ئیتر بیرى كەسیان نامێنێ , بەو تاقى كردنەوانەى پێشودا بۆمان دەردەكەوتوە كە پارتى و یەكێتى خۆیان بوون دوبەرەكى و پەرت كردنى ماڵى كوردیان كردە نەریت ,ئەو ناكۆكى و دوو دڵى لە یەكترى و جاسوسى كردنەبەسەر یەكترەوە تەنانەت ناو ماڵەكانیشى گرتۆتەوە و برا لە برا بوە ئەوە ئیش و پیشەى پارتى و یەكێتى بو هەر ئەوان وایان پەروەردە كردین بە دوژمن سەیرى یەكتر بكەین و دوڵ بین بەرامبەر براكانى خۆشمان , كە دێتە سەر حاسڵیش ئیتر بیرى كەسیان نامێنێ و تاڵان و بڕۆى خۆیان ئەكەن و تەنانەت پێیان عەیب نەبوایە و بۆیان بلوایە موچەكەشیان نەدەداینێ , وەكو ئێستا هەزار منەت ئەكەن بە سەرماندا ,پرۆژەیەك بە پارەى خۆمان ئەكەن كەچى ئەوان دەیان جار ئەیدەنەوە بە چاوماندا , ئەوان خۆیان لە كەركوك و بغداد و موسڵ بەعقوبە ڕێك نین و تائێستاش بۆ بەڕێوەبەرێك یان فەڕاشێك ناكۆكن و بۆنمونە شوێنەكەى دكتۆر بەرهەم تائێستاش لەبەر ناكۆكى خۆیان نەیان توانیوە پڕى بكەنەوە , ئیتر چۆن لە ڕوتان دێت داوالەكوردبكەن یەك لیست بێت , ئێوە جارێ خۆتان ڕێك خەن ئینجا بیرى كەسانى ترتان بێت , سبەینێ هەموو كورد بەیەك لیست دادەبەزێ بەڵام ئێوە لە پشت پەردە ڕەش و تاریكەكانى خۆتانەوە پۆستە باڵاكان دابەش دەكەن و ئەوانى تریش هیچ بۆیە كارێكتان كردوە لە ڕابوردوداكەس ناوێرێ لاى كورەكەتانەوە دابنیشێ , لە ترسى پریشكى ئێوە , ئەمجارە لاوازن و ترسى ئەوەتان هەیە بدۆڕێن بۆیە ئەم شینى حەسەن و حسێنە ئەكەن ,چۆن مەرجى یەكێتى بون یان پارتى بون ئەوەبوو دەنگ بدەیت بە سەرۆكە دۆڕاو ولیستى هەچەكە , ئەمجارەش پارتى و یەكێتى ئەو مەرجەیان داناوە ئەوەى لە لیستى ئەوان نەبێت كورد نیە , بێزارى خەڵك واى كردوە كە پارتى ویەكێتى ترسى ئەوەیان هەبێت لە بەغداد هەیمەنەیان نەمێنێ , ترسى ئەوان بۆ كورد نیە , ترسى ئەوان بۆ ئەوەیە لەبەر چاوى عەرەبەكاندا پارتى و یەكێتى وەكو سلێمانیان لێ بێت, هەرچەندە واشیان لێ دێت یەك لیستى ئەم عەیبەیان دەشارێتەوە بۆیە شینى حەسەن و حسێن دەكەن بۆ هەریسەكە , نەك بۆ حسێن , یەك لیستى كەى كێشەیە با سەد لیست هەبێت بەڵام هەڵویستى كوردانە و مەردانە گرنگە نەك یەك لیستى هیچ نەكەرانە ,ئێوە لیستە تەزویرە دروست كراوەكانى خۆتان وازلێ بێنن , ئیتر كورد هەر دوو لیست ئەبێت یان سیان , ئەمجارەش كەكەس بە قسەتان ناكات ڕابوردوتان قێزەونە و جارەكانى تریش هەر بە ناوى مەترسى لە سەر كورد دەستى خەڵكتان بڕى كەچى كە دەرچون بیرى كەستان نەما , ئیتر ئەمجارە كەس بە دەهۆڵە دڕاوەكەى ئێوە هەڵناپەڕێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە