فه‌رهاد سه‌نگاوی هه‌ر زۆر زوو که‌وییان کرد
Friday, 29/01/2010, 12:00
پێشینان گوتویانه سه‌رکه‌وتن عه‌یب، دابه‌زینش عه‌یبێکی دیکه، هه‌ڵبه‌ت مرۆڤ ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه یا نا، ڕێده‌که‌وێت هه‌رگیز که‌سێکت نه‌دیتبێ، به‌ڵام له ڕێگای گوتاره‌کانیه‌وه یا گۆرانیه‌کانیه‌وه یا هه‌ر شێوازێکی دیکه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی، ده‌توانیت،پێوه‌رێکی بۆ دروست بکه‌یت و هه‌ڵیبسه‌نگێنیت ، هه‌روه‌ها ڕێشدهکهوێت، که بتواندرێت له ژێر داهۆڵدا خۆت په‌نهان بده‌ی، به‌ڵام نا‌توانیت بۆ هه‌تا هه‌تایه، بتوانیت به‌و ده‌مامکه‌وه ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ت له خه‌ڵک بشاریته‌وه.
چونکه ڕۆژێک هه‌ردێت، یا ئه‌وه‌تا له داهۆڵکهت بێزار ده‌بیت، یا داهۆڵه‌که لێت بێزار ده‌بێت، یا ئه‌وه‌تا، ڕۆژێک دێت له بیرت ده‌چێت که ده‌مامکت کردوه و خۆت ئاشکرا ده‌که‌یت.
له ڕاستیدا فه‌رهاد سه‌نگاوی کاریگه‌ی هه‌بووه له بێدارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا، چونکه به‌داخه‌وه هێشتا مرۆڤ نه‌گه‌یشتوه به‌و ئاسته‌ی که چاویش بنوقێنێ و به ڕێگادا بڕوا، هه‌رچه‌ند هێشتا به چاوی دروستیشه‌وه، ڕێگای خۆی نادۆزێته‌وه، ئه‌گینا کورد پێویستی نه به فه‌رهاد سه‌نگا و نه به نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌بوو.
بۆیه فه‌رهاد گۆڕان پێویسته.
بێمهڵامهت نییه گه‌ڕانه‌وه له نیوه‌ی ڕێگا، کورد واته‌نی ئه‌م ماسته بێموو نیه!
حه‌ز ده‌که‌م به هه‌موو فهرهادییهکان بێژم که گۆڕان که‌وتۆته ڕێ هه‌موو فهرهادهکانی گه‌ردوون نایان به‌زێنێ.
فه‌رهاد پیرباڵیش هه‌میشه هاواری ده‌کرد و دهیقیڕان و گه‌نجانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی هانده‌دا بۆ ڕاپڕین، که‌چی له کاتی ته‌نگانه‌دا پشتی گه‌نجانی چۆڵکرد داوای له‌گه‌نجان کرد، که ده‌نگ بده‌ن به‌و ڕێخراوه که خۆی هاواری ده‌کرد که ئه‌و ڕێخراوه دز و گه‌نده‌ڵه.
بۆ ئه‌وه‌ی ساناتر له خه‌ڵک تێبگه‌یت، خه‌ڵک ده‌زانێت سه‌رده‌مێک خۆت کرده پێشڕه‌و، که‌چی کاتێک که له لووتکه نزیک بۆته‌وه ده‌ته‌وێت، به خه‌ڵک بڵێت نا ئه‌م ڕێگا نامانباته سه‌رکه‌ل!
تازه خه‌ڵک به ئێوه‌و مانان فریو ناخوات، دڵنیاش به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ده‌گاته دوا وێستگای خۆی.
گۆڕان ئافهرێندراوی ئێوه نییه، ئێوه ته‌نها میوانێکی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوون له وێسته‌گه‌ی ناوه‌ڕستدا دابه‌زین و خه‌ڵکتان به‌جێ هێشت.
ئه‌گه‌ر چی باوه‌ڕم وایه ده‌بێت گه‌لی کورد، وه‌ک شۆڕشی فه‌ڕانسه ته‌خت تهراج به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا بڕۆخێنی و به‌زه‌یی به هیچ لایه‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا نه‌یه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ئێوه بوون باوه‌ڕتان وابوو، که هاوارتان بۆ ده‌کرد، گه‌ل بگه‌یه‌نن به ئاواتی خۆی، به‌ڵام له‌پڕ ده‌ته‌وێت هاتن و له خشته‌تان بردن.
پێمخۆشه فهرهادیهکان ئه‌و ڕاستییه بزانن، که گۆڕان دروست کراوی نه خۆی و نه‌وشیروانیش نیه، گۆڕان به بێ نه‌وشیراون که‌وته گاگۆڵکێ و گاره‌گار، به بێ ئه‌ویش ده‌بێته مرۆڤێکی دروست، به‌ڵام هه‌یه جێگای ده‌ستخۆشیه.
گۆڕان ئاه ناڵه‌ی گه‌له له ده‌ست خه‌لیفه‌کانی به‌عس.
گۆڕان ئازار و ژانی گه‌لێکه.
گۆڕان هاواری نه‌ته‌وه‌یه‌که.
گۆڕان ئازاری برینداره‌کانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌یه که هێشتا تیمار نه‌کراون.
گۆڕان هاواری که‌س کاری ئه‌نفالکراوه‌کانه
گڕڕان چریکه‌ی منداڵه شه‌هیده‌کانه
گۆڕان هاواری بێکه‌سی و که‌ساسی سه‌وزه و گژو گیای شاره‌زووره
گۆڕان ئاه و ناڵه‌ی چه‌می سیروانی ژه‌هرای کراوه، 35 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس که‌س گله‌یی نه‌بوو له ئاوی ده‌ربه‌ندیخان، ئێستا به پێی ڕاپۆرتی پزیشکی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان.
گۆڕان ئازاری خنکاوه‌کانی ده‌رییای ئێجهیه
گۆڕان ئاه ناڵه و کڕوزانه‌وه‌ی کورده ئاواره‌کانی کۆڵانه‌کانی ئه‌وروپایه
گۆڕان هاواری ناوچه‌دابڕاوه‌کانی که‌رکوک و خانه‌قین شه‌نگاله
گۆڕان ناڵه‌ی گه‌نجانی کورده به‌ده‌ست پیرێژهنهکانی ئه‌ورپاوه
قوڕتان به‌سه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ژاری بیر بن وا تێبگه‌ن که گه‌ل ناتوانێت ملتان له لوله‌ی زۆپاکانتهنهوه بێنێته ده‌ر.
ده‌با فه‌رهاده‌کان دڵنیا بن ئه‌مانه به وازهێنانی نهوشیووان مسته‌فاش بێده‌نگ نابن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست