کەچوومەوە
Tuesday, 15/04/2014, 12:00
1499 بینراوە
له
خاک و داروبه‌ردی شارەکەم
شه‌قامه‌کان دره‌خته‌کان
کوچەو کۆڵان و دوکانەکان
بناری گۆیژه،ئه‌زمه‌ڕ، گڵه‌زه‌رده‌و ده‌باشان
سه‌رچناروقلیاسان به‌کره‌جۆ وجوله‌کان
سه‌رشه‌قام ، خانه‌قا ،پیرمه‌سووروسه‌یوان
چوارباخ و مه‌ڵکه‌نی وسه‌راو برایم پاشا، ئیسکان
خانوه‌قوره‌کان سابوونکه‌ران
ئه‌سحابه‌سپی حه‌وزه‌وشکه‌ووعه‌قاری
حه‌وشی گه‌وره‌و بازاڕه‌چکۆله‌وکانی ئاسکان
مامۆستایان مه‌جیدبه‌گ و شێخان
پرسی
من نامۆم به ئیوه که دێمه‌وه
یان ئێوه‌به‌من
ووتیان:
هیچمان
ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێ دایبڕین له‌یه‌ک هه‌ردوکمان
ووتیان:
به‌ڵام شوێنی تریش هه‌ن ئه‌ڵێیت له یادتکردوون
ووتم هەرگیز
ئاسمان و خاکی شاره‌کم پێخه‌فه‌که‌مه و
بەرد وداری کوجه‌و کۆڵانه‌کان
وه‌ک و سه‌رین سه‌رئه‌نێمه سه‌ریان