کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" پێشمه‌رگه‌ له‌ دژم مه‌وه‌سته‌، له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ بۆسته‌"

Monday, 21/02/2011, 12:00



ئه‌م دروشمه‌ جوانه‌ ئه‌مڕۆ دروشمی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی بوو!
په‌یامێکی ئاشتیانه‌ی برایانه‌بوو بۆ گشت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ وپۆلیش و ئاسایش و..هتد.
تا پێ یان بڵێن که‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌ یه‌ک پاپۆڕداین و یه‌ک چاره‌نوس چاوه‌ڕوانمانه‌و ئه‌رکی هه‌موومانه‌ که‌ ئه‌و که‌شتی یه‌ به‌ بێ زیان بگه‌یه‌نینه‌ که‌ناری ئارامی تا هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م که‌شتیه‌ بێ زیان بگه‌نه‌ ئه‌و که‌ناری ئارامی یه.ی ژیان..!!
ئێوه‌ چه‌کی شه‌ره‌ف و ئازایه‌تی تان بۆ به‌رگری کردنی نیشتمان و مافه‌کانی کوردو کۆردستان کردۆته‌ شان و په‌یمانێکه‌ و به‌ خۆتان و گه‌لتان داوه‌!
ئێوه‌ چه‌کی شه‌ره‌فتان بۆڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی ناڕازی و گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه‌ نه‌کردۆته‌ شان! چونکه‌ ێێوه‌ خۆشتان به‌شێکن له‌و خه‌ڵکه‌ ناڕازی یه‌و خوازیاری ژیانێکی باشترن و داخوازی خه‌ڵکی ناڕازی داخوازی ئێوه‌شه‌، ئیتر بۆچی دژیان ده‌وه‌ستن!!
ئێوه‌ زۆربه‌تان گه‌نجن و له‌به‌ر نه‌بوونی و بێکاری و نه‌بوونی هه‌ل و مه‌رجی ژیان و خۆێندن چه‌کتان کردۆته‌ شان! ئێوه‌ ده‌کرا و ده‌بوایه‌ فرسه‌تی خوێندن و کارو ژیانێکی شیاوی مرۆڤانه‌تان بۆ دابین بکرایه‌، نه‌ک ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر گه‌نجانی ناڕازی شارو ووڵاته‌که‌ی خۆتان و که‌س و کارتان بتان وه‌ستێنن و ته‌قه‌یان لێ بکه‌ن و بیان کوژن بۆ قازانجی گه‌نده‌ڵکاران و بنه‌ماڵه‌!
ئه‌و گه‌نج و خه‌ڵکه‌ ناڕازی یه‌ قسه‌ی دڵی ئێوه‌ ده‌که‌ن و بۆ داواکان و مافه‌کانی ئێوه‌ش هاتوونه‌ته‌سه‌ر شه‌قام!! بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئێوه‌شه‌ که‌ چه‌کی شه‌رفتان نه‌که‌نه‌ چه‌کی بێ شه‌رفی و خیانه‌ت به‌ خۆتان وبه‌ کورد..!
هۆشیار بن و چیتر مه‌یه‌ڵن ببنه‌ خۆراک و قوربانی بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ چاره‌نوسی خۆیان به‌وانه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌...!!
ئه‌ی که‌س و کاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کان، باوک و مێر د و کوڕه‌جوانه‌کانتان خه‌باتیان کرد دژی دوژمن و خۆیان نه‌کرده‌ قوربانی بۆپارێزگاری کردنی دووبنه‌ماڵه‌ له‌ کوردستان، به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان به‌خت کرد تانه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌م کوردستانه‌ وێران کراوه‌ ئاسووده‌و‌ به‌ختیار بژین و چیتر بێ ماف نه‌کرێن...!!
ئێوه‌ش ده‌توانن ئه‌مڕۆ به‌ هه‌ڵوێستی درلێرانه‌ و ئازایه‌نه‌تان درێژه‌ به‌ خه‌بات و ڕێبازی
شه‌ هیده‌کان بده‌ن و ئه‌و چه‌که‌ بۆ شه‌ڕی دۆژمنان به‌کاربهێنن نه‌ ک دژی کورد..!!
هه‌ر بژین و سه‌رفرازو سه‌ر به‌رزبن بۆپارستن و به‌ر گری له‌ گه‌ل و مافه‌کانیان...!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە