کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی به‌عس له کوردستانن و مه‌سعود بارزانی داڵده‌ی داون!

Tuesday, 11/09/2012, 12:00


له سایتی عراق القانون وه‌رگیراوه‌


به پێی ڕاپۆرته هه‌واڵێكی سایتی عراق القانون ، زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی به‌عس که له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه په‌نایان بردوه به‌ر خۆحه‌شاردان له سوریا، ئێستا پۆل پۆل ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ڕوو ده‌که‌نه کوردستان و له هه‌ولێر و ناوچه‌ی زه‌رد له لایه‌ن پارتیه‌وه داڵده ده‌درێن، به پێی ئه‌م ڕاپۆرته که‌سێك به ناوی غه‌زوان ئه‌لکوبه‌یسی که پێشتر جێگری ئه‌مینداری گشتی به‌عس باڵی محه‌مه‌د یونس بوه و پاشان جیا بوه‌ته‌وه و چۆته ناو باڵه‌که‌ی عیزه‌ت ئه‌ل دوریه‌وه له‌گه‌ڵ په‌نجا که‌سی که‌ی سه‌ر به هه‌مان باڵی به‌عس ئێستا له کوردستانن ، به حسابی مه‌سعود له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانی 31 ی ئابی ڕێك که‌وتوه‌ته‌وه:

1- غه‌زوان کوبه‌یسی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان جێگای نیشته‌جێبون و موچه و پاسه‌وانیان پێئه‌درێت و له لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌پارێزرێن !
2- غه‌زوان کوبه‌یسی به‌ڵێن ئه‌دات به مه‌سعود به‌رزانی که له‌ حاڵی حازردا هیچ چالاکیه‌ك نه‌که‌ن تا ئه‌و کاته‌ی له کاتی گونجاودا له‌گه‌ڵ به‌رزانی له‌سه‌ر ئه‌و کاره ڕێك ئه‌که‌ون.
3- به‌رزانی (به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه) به‌ڵێنی پێداون که هه‌ر که‌سێ ‌غه‌زوان که‌فاله‌تی بکات به هیچ جۆرێك ته‌سلیم به به‌غدا نه‌کرێت و ته‌نانه‌ت موچه‌ی خانه‌نشینیشی بۆ بڕیونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بوجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان !
4- له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به پێی ئه‌و سایته غه‌زوان به‌ڵێنی داوه که ڕێز له مافه‌کانی گه‌لی کورد و داواکانی بگرێت به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به شاری که‌رکوکه‌وه هه‌یه!

به‌ڵام هه‌ر هه‌مان ڕاپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌کات که غه‌زوان کوبه‌یسی پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی ڕێك که‌وتنه‌که خێرا سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ڕای گه‌یاندوه که ئه‌و ته‌نها به هۆی هه‌ندێ کاری خۆیه‌وه که په‌یوه‌ندی به باری ته‌ندروستی که‌سێکی ناو خێزانه‌که‌یه‌وه هه‌بوه سه‌ردانی هه‌ولێری کردوه و ئه‌ڵێت که ته‌نها وه‌ك شارێکی هێمنی عێراق له هه‌ولێر بوه ، به پێی ڕاپۆرته‌که ئه‌م به‌عسیانه به هاوکاری سعودیه و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی تری ناوچه‌که خه‌ریکی دروستکردنی سوپایه‌کن به ناوی سوپاری عێراقی ئازاد ، هاوشێوه‌ی سوپای سوریای به ناو ئازاد ! و به‌رزانیش له‌م کاره‌دا هاوکاریانه .

ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌یه که مه‌سعود نه‌ك په‌شیمان نیه له 31 ی ئاب ! و هێنانی به‌عس بۆ کوردستان ، ئه‌وه‌تا له 2012 دا دیسان به‌عس دێنێته‌وه و ڕێگای کار کردنیان پێئه‌دات که ئه‌مه ده‌بێته هۆکار و به‌هانه‌یه‌کی جددی به‌ده‌ست حکومه‌تی عێراق و شه‌قامی شیعی و ئێرانیش بۆ جوڵان دژی هه‌رێمی کوردستان ! واتا شه‌ڕێك بۆ خۆمان دروست ده‌که‌ین که دوور یان نزیك پێویستمان پێی نیه ! بۆچی ؟ چونکه جه‌نابی به‌رزانی دیسان تامه‌زرۆی هاوپه‌یمانێتیه له‌گه‌ڵ به‌عس.

ئه‌مه‌ش لینکی ڕاپۆرته‌که به دوور و درێژی

http://qanon302.net/news/news.php?action=view&id=21724

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە