لقى دووپیلانى كوشتنى من جێ بەجێ بكەن،من ڕۆڵەى ڕاستەقینەى ئەم شارەم بۆئێوەى چۆڵ ناكەم!!!
Friday, 25/12/2009, 12:00
بەشى یەكەم
لەمەڕ ئەوبابەتەى(خێڵان بەختیار)لەسەرمن و(پشتیوان ێادق)ى بەرپرسى لقى دووبڵاوكراوە،بەقسەى خێڵان بەفیتى بەختیارسعید واى كردووە،بەرلەوەى خێڵان داواى لێبوردن لەمن وبنەماڵەكەم بكات من ڕێگایی یاسایم گرتەبەرتاكویاسابەكارى خۆى هەستێت وڕاستیەكان بۆڕاى گشتى وخوێنەرانى كوردستان پۆست ڕوون بێتەوە،ئێوارەیەك پشتیوان ێادقى بەرپرسى لقى دووتەلەفۆنى بۆكردم بێ ئەوەى سەلام بكات هەرچى جوێنى ناشیرینەئاراستەى كردم وهەرەشەى لێكردم وگووتى(ئەگەردەست لەوداوایەیاساییەهەڵنەگرى ئەوابەدەستى خۆم ئاگرلەخۆت وكۆمەڵگایەكەت بەردەدەم!!)تائێرەبۆمن جیگاى قبوڵ بووچونكەمن دوورلەڕووى خوێنەران ئەوكات لەسەردەمى نەزانى دابووم پلەى كادیریم هەبوولەلاى،دواتربەردەوام بووگووتى(هیچ وپوچى وەك تۆچى یە تاكولەسەرتۆقسەبەمن بڵێن،من هەمووكوردستان دەمناسێ تۆچى تاكوناوت لەگەڵ ناوى من بێت!!!)منیش نەمتوانى بەرامبەربەسوكایەتیەكانى بێدەنگبم ئەگەرچى زۆربەباشیش دەمزانى چارەنووسى خۆم ودەزگاكەم بەرەونەمان دەچێت گووتم(هیچ وپوچیەكەم تەنهالەبەرئەوەیە،كەكادیرم لاى تۆ)بەڵێنم بەشەڕەفم داتاكومن ماوم پارتایەتى نەكەم،چونكەمن لەتەمەنى(11)ساڵی یەوەلەخزمەت ڕێكخستنەكانى پارتى دابووم،هەزاران كارم بۆئەوحزبەكردووە،كەپێم سپێردراوە،من دامەزرێنەرى(15)دەزگایی مەدەنیم لەهەولێروئەندامى كۆنگرەى(7)مى یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان وكۆمەڵێك شتى تر،پاداشتەكەم بەسوكایەتى پێكردن دەدەنەوە!!!ئەوەبووڕۆژێك پاش ئەمەدەست لەكاركێشانەوەكەم پێشكەشى مەكتەبى جەماوەریەكان كرد،هەردوواى دەست لەكاركێشانەوەكەم كەووتنەدژایەتى كردنى خۆم و(كۆمەڵگەى لاوانى هەولێر)لەلایەن كارگێرێكى لقى دووهەڕەشەلەستافى كۆمەڵگەكرابووئەگەرلقى دووبەمەرجەع ئەزانن ئەوا ڕۆژانەهەزاركێشەتان بۆدرووست دەكەین،كەواشیان كرد،تاكوئەم كاتەى خەریكى نووسینى ئەم بابەتەم ئەوان لەڕێگاى بەڕێوەبەرێكى دارایی،كەلەبەشى دووەمى بابەتەكەم باسى دەكەم كێشەیان بۆمان دروست دەكەرد،بەڵام من لەم كاتەوەدەست لەكاركێشانەوەى خۆم لەسەرۆكى (كۆمەڵگەى لاوانى هەولێر)ڕادەگەینم وبەڵن دەدەم لەبەرپیلانەكانى ئێوەچۆك دانادەم لەلاى خەڵكانێكیش مەڵێن كارەساتەسەفین نەكوژرێت وبەمردنى خۆى بمرێت!!!!یاخودبڵێن دەبێت زۆرترین كێشەى بۆدرووست بكەین،چونكەسەفین بۆتە(گۆڕان ـ یەكێتى)،من ئەوالەئێوەتێگەیشتووم نەوەك جارێكى تربیرلەحزبى بوون ناكەمەوە بەڵكوئەوەى حزبیش بێت بەگومانەوەسەیرى دەكەم،ئێوەدژایەتى منێك بكەن كەهەزاران كەم وكوڕیتان دەزانم ودەزانم چۆن خەریكى كۆكردنەوەى سەروەت وسامانن بەڕێگاى ناشەرعى !!!گەندەڵى هەندێكتان وەك مانگى ئاسمان دیارە،لەگەڵ ڕێزم بۆهەندێك لەبڕادەران ئێستاش بەكەسانى دڵسۆزیان ئەزانم،ئێوەلاى برادەرەكەى دارایی فەرمووتانەبەئەمرى پاراستن میزانیەى كۆمەڵگەى لاوانى هەولێرڕاگیراوە،چونكەسەفین شكا یەتى لاى ئەندام پەرلەمانانى گۆڕان كردووە،من ڕۆژێك لەدەزگاى پاراستن پرسیارئەكەم ئەگەرئەوانیش هەمان قسەكانى ئێوەیان كردەوە،ئەوادڵنیابن من دژى ئەوانیش ئەوەستم،ئەگەرپاراستن كارەكانى ئێوەنەبینێت،كەچۆن ڕۆژانەسەدان گەنج لەپارتى دەكەن،ئەگەرپاراستن نەزانێت بارەگاى ناوچەكانى لقى دووبۆتەجێگاى گلەیی لەبەرپرسەكانى پارتى،چۆن پاراستن ئەزانێ من ودەزگاكەم بووینەتەگۆڕان؟بۆیەمن نەموویست(كۆمەڵگەى لاوانى هەولێروڕادیۆوتەلەفزیۆنى پایتەخت)قوربانى پیلانەكانى ئێوەبێت من دەستم لەكاركێشایەوە،تاكوبەدواى تاوان وقورخ كارییەكانى ئێوەبكەوم،پەنابەخوالەبەشى دووەمى بابەتەكەم باس لە ڕفتارى بەرپرسەكەى دارایی دەكەم،كەچۆن بەمنى گووت لەدەسەڵاتى من نى یەراگیرانى بەخشینى كۆمەڵگەى لاوانى هەولێر،ئەگەربەرپرسێكى لقى دووتەلەفۆن بكات یاخودلەبەردەمم تەلەفۆن لەگەڵ پشتیوان ێادق بكەى بۆتان سەرف دەكەم،وەباس لەوخەڵكانەش دەكەم لەلایان لقى دووبانگهێشت كراون تاكولەدژى ئێمەبەكاریان بهێنن،لەكۆتایدابەوكەسانەى باس لەكوشتنى من دەكەن دەڵێم من ناترسێم لەپیلانى كوشتنم،چونكەئەوكاتەى بەرامبەربەكەرامەتى خۆم دەنگم هەڵبڕى خۆم بەنەبووەداناوە،من ڕۆڵەى ئەم شارەم بۆهیچ كەسێكى چۆڵ ناكەم.ئەگەربشكوژرێم لەسەرئەوخاكە گیانم دەرچێت ئەوپەڕى ئاسوودەیی منە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست