رونکردنه‌وه‌یه‌ک له(هۆشیار عه‌بدولا)ه‌وه..
Thursday, 23/02/2012, 12:00
سه‌باره‌ت به‌و هێرش و په‌لاماردانه به به‌رنامه‌یه‌ی که ده‌کرێته سه‌رمان له‌و ماوه‌یه‌دا به پیویستی ده‌زانین ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه بۆ رایگشتی خه‌لکی کورستان بلاو بکه‌ینه‌وه:
1. گوایه ئێمه به پله‌ی راوێژکار خانه نیشنین،به موچه‌ی 3000000 ملێۆن دینار ،به هه‌موو خه‌لکی کوردستانی راده‌گه‌یه‌نین که ئێمه هیچ جۆره موچه‌یه‌کمان له حکومه‌ت نیه و ته‌نها بۆ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه نه‌بێت که له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کارمان کردوه موچه‌ی حکومیمان هه‌بوه و ئه‌و‌یش به گرێبه‌ست بوه نه‌ک دامه‌زراندن و موچه‌که‌ش یه‌ک ملێۆن دینار بوه،کاتێکیش گرێبه‌سته‌که نه‌ماوه موچه‌مان نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش ته‌حه‌دایه بۆ هه‌مو دامه‌زراوه‌کانی کوردستان به حکومی و حیزبیه‌وه که جگه له موچه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌ی.ئێن ئێن که که‌متره له دوو ملێۆن دینار فلسێک موچه‌مان هه‌بێت.
2. گوایه شوقه‌مان به‌ناوه‌وه کرابێت که هی ئیداره‌ی گشتیه،ئه‌مه‌ش ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه و به‌ڵکو ئه‌و کاته‌ی له کوردسات بوین ئه‌و شوقه‌یه‌مان به کرێیه‌کی ره‌مزی پێدرا و دوای ئه‌وه‌ی گۆران دروست بوو ئیداره‌ی گشتی به ده‌یان شیواز هه‌وڵی ده‌رکردنیان داین و دواتریش پاره‌یه‌کی زۆریان له‌سه‌ر دانا تا لێان بکرینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی بیکرینه‌وه به ناچاری فرۆشتمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پاره‌ی ئیداره‌ی گشتی بده‌ین و ئێستاش له خانوی کرێداین و کرێ چین ..مایه‌ی شانازیمانه که له که‌وچکێکه‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌زانین چۆن و به چی به ده‌ستمان هێناوه.
3. ئه‌وه‌ی له دژمان ده‌کریت و له سه‌رمان ده‌نوسرێت به‌رای ئێمه هه‌وڵێکه بۆ ساردکردنه‌وه‌مان له کاری ئێستامان که هه‌مو ژیانمان بۆ ته‌رخان کردوه ..به‌و به‌ریزانه و به خه‌ڵکی کوردستانیش راده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و تۆمه‌تانه زه‌ره‌یه‌ک ساردمان ناکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی بتوانین و خوا ده‌رفه‌تمان بدات له خزمه‌تی گۆرانکاری و هه‌وڵی چاکسازی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میله‌ته‌که‌ماندا ده‌بین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
هۆشیار عه‌بدوڵا
به‌رێوه‌به‌ری گشتی که‌ی.ئێن.ئێن
22/2/2012
کوردستانپۆست سوپاسی کاک وشیار دەکات بۆ ئەو روونکردنەوەیە، هەرچەندە پەیامنێرەکەمان لە سلێمانی وای دا بە گوێماندا، کە ئەو نووسینەی سەهەند بۆ لاوازکردنی نووسینەکەی باوکی مەستانە، بۆیە ئێمە لێرەدا داوا لە کاک وشیار دەکەین وەڵامی نووسینەکەی باوکی مەستانیش بداتەوە، بەتایبەتی ئیستا لە فەیس بوکدا گفتوگۆ و قسە و کۆمێنتاری زۆری لەسەر نووسراوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست