کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنه‌ر و هه‌وادارانی پارته‌ سیاسییه‌کانی باشور ئاماده‌نین سه‌ردانی مانگرتوانی کورد بکه‌ن له‌ به‌ریتانیا

Thursday, 10/12/2009, 12:00


له‌ 4 ئه‌م مانگه‌وه‌ کوردانی به‌ریتانیا،که‌ پێک هاتبوون له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که‌) ده‌ستیان به‌ مان گرتن کرد ،له‌ به‌رده‌م پارله‌مانی به‌ریتانیادا.له‌دژی گۆشه‌گیرکردنی به‌ڕێز(عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) له‌ ئیمرالی له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌.ئه‌م مانگرتنه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و به‌ نیازه‌ هه‌تا 18 ئه‌م مانگه بخایه‌نێت.ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ‌ ژن و پیاو به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌نه‌که‌یان به‌شدارن،بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ سه‌رما بکه‌ن به‌ شه‌و ڕۆژ له‌و شوێنه‌دا ده‌مێننه‌وه،داوای ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و لابردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ری ده‌که‌ن. له‌و ڕۆژه‌وه‌ سه‌ردانی پارله‌مان و چه‌ندین شوێنی جیاوازیان کردووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.له‌ خۆپیشاندانێکدا چوونه‌ ناو بی بی سییه‌وه‌‌،هه‌ڵوێستی بی بی سییان پرۆتستۆکرد که‌ ئاماده‌ نین چالاکییه‌کانیان بگوێزێته‌وه‌ باسی کێشه‌کانی کورد به‌هیچ جۆرێک ناکه‌ن.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ تا ئێستا ته‌نیا خه‌ڵکی باکور و ڕۆژهه‌ڵات سه‌ردانی ئه‌و مانگرتووانه‌ ده‌که‌ن بێچکه‌ له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان که‌ پارتێکی باشوره‌، هیچ نوێنه‌رێکی لایه‌نه‌کانی باشور سه‌ردانی ئه‌و مانگرتوانه‌یان نه‌کردووه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی باشوریش وه‌کو پێویست نه‌بوون ته‌نیا چه‌ند که‌سێکی که‌م سه‌ردانیان کردوون که‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ خه‌ڵکی باشور له‌ به‌ریتانیاو به‌تایبه‌تی له‌له‌نده‌ن هه‌یه‌ به‌ ڕۆشنبیره‌کانیشمانه‌وه‌ تا ئێستا سه‌ردانیان نه‌کردوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێک ڕۆژنامه‌ نوسی بیانی و خه‌ڵکی بیانی دێن و سه‌ردان ده‌که‌ن و پرسیار ده‌که‌ن به‌ڵام ڕۆژنامه‌ نوسه‌کانی خۆمان له‌وێ ئاماده‌ نین.به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ دوو ڕۆژه‌ کوردستانپۆست توانیوێتی له‌وێ ئاماده‌ بێت،به‌رده‌وامیش له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵتان بۆ بگوازینه‌وه هه‌تا ئه‌و چالاکییه‌ کۆتایی پێدێت.‌

په‌یامنێری کوردستانپۆست
شۆخان فه‌ره‌ج





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە