من و باڵنده
Saturday, 23/02/2013, 12:00
باڵنده‌ی ده‌نگ خۆش له‌چی داماوی
که‌ی تۆ غه‌ریبی که‌ی دابڕاوی
ده‌نگت خۆشتره له‌شیعری(((ناڵی)))
شیعری من تاڵی هی تۆ زوڵاڵی
جێی و مه‌سکه‌نی تۆ دار و گوڵانه
که‌ی وه‌کو شاعیر ماڵت وێرانه
نه‌غمه‌ت که‌مانه ساز و سه‌متوره
به ئاوازی خۆش دڵت مه‌یسوره
له ناو په‌لکی دار له‌ناو گوڵانی
خه‌م دڵی گه‌وره‌ی تۆ پێ نازانی
بۆیه ده‌خوێنی هه‌رده‌م تۆ شادی
نه‌ت دیوه له‌ژین قه‌ت ناموڕادی
ده‌فڕی له‌ئاسمان تۆ به‌ئازادی
گه‌ر تۆش وه‌کو من دیل بای ده‌ربه‌ده‌ر
ناڵه‌و فرمێسکت ده‌یدڕاند ده‌فته‌ر
جارێکیش نه‌تکرد تۆ شه‌ونخونی
نازانی چیه ناڵه‌ی زه‌بونی
گه‌ر من وه‌کو تۆ شوێنم گوڵ ده‌بو
ده‌مچڕی وشه‌ی وا بێگه‌رد و پاک
ده‌مکرده نێرگز من سه‌راپای خاک
نه‌غمه‌ی من حوزنه هی تۆ شادیه
تخوا که‌ی دیلی وه‌ک ئازادیه !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست