کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چٶن سكاڵامان لەسەر تالەبانی و هاشمی لەسەر سوڵتان هاشم تۆمار کرد

Saturday, 23/11/2013, 12:00

2020 بینراوە


پێشەکیەک
ئەوەی لەئیستادا هەوڵی ئازادکردنی سوڵتان هاشم دەدرێ ، دەرەنجامی داکۆکیە بەردەوامەکانی بارزانی و تالەبانیە ، چونکەلەگەرمەی بریاری دادگا لەبەر دڵ ڕاگرتنی عەرە بە سونەکان ، هاوکات بەهۆی ئەوەی سولتان هاشم خۆی تەسلیم بەپارتی دیموکراتی کوردستان کردبووە ، بۆیە بارزانی و تاڵەبانی سڵیان نەکردەوە لەداکۆکی کردن لێی.
ئەو نوسینەم ئیستا دۆسیەکەی جولاوەتەوە هاوکات لەپێناوی دۆکۆمێنت کردن و تۆمارکردنی هەلویستی هەموو لایەکە ، کەمرۆڤ وریا بێ ، ئەوەی ئەمرۆ بێدەنگی ، هەلوێستێکی نێگەتیف ، لەرزۆکانە وەردەگرێ، باهەر مرۆڤیکی جوان و پاکیش بیت ، بەلام دەبێتە پۆینگێک لەسەر لاوازی کەسایەتیت ، پێچەوانەکەشی راستە . دەمێکیشە گەیشتومەتە ئەو باوەرەی نوسین و هەلویستەکانم ئەمرۆ چۆن لێک دەدرێتەوە و ئەوانەی بەتوندرەو لێکی دەدەنەوە گرنگ نیە .گرنگ ویژدانی خۆم ونەوەکانی داهاتوش بزانن چۆن کار بۆئەودۆسیانە کراوە . وەلەناو چاک ئەزمونێک سەلمێندرا ، کەمرۆڤ یان رێکخراو ئەگەر بەگیان و کاری مەیدانی شۆرشگیرانە کار بکات، باهەر پیلان یان بەتاک و کۆ چواردەورت جێت بهێڵن ،هەر گەشە دەکەی . بەلام کەپێچەوانەکەت پەیرەو کرد دەبیتە ژمارە یەکی تری ناوی ڕێکخراو
چۆن سکاڵاکە تۆمارکرا
دوای بریاری دادگای عێراق بەلەسیدارەدانی ٧ تاوانباری گەورەی ئەنفال ، دەنگۆی ئەوە بلاو بۆوە ، هەندێ هێزو کەسایەتی لەسونە و کورد ، دژ بەو سزایەن بەتایبەتی بۆ سولتان هاشم . دوایین وادە ش بۆجێبەجێکردنی سزاکە ٤/١٠ /٢٠٠٧ بوو . بۆیە لەناوەندی چاک هەلساین بەجولاندنی کەیسەکە ، سەرەتا لە ٢٨/٠٩ کەمپینێکمان دژ بەو هەوڵە دەست پێکرد (١). دواتر تالەبانی لەمیدیا عەرەبیەکان هاتە سەرخەت و رای گەیاند ئەو دژی ئەو لەسیدارەدانەیە بەتایبەتی بەرامبەر سولتان هاشم . تەنانەت لەرۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەر لەکەنالی عەرەبیەدا بەئاشکرا گوتی ((من و کاک مەسعود نەوەک ئیستا بەلکو لەکۆنیشدا رێگربوین لەدادگایی کردنی نزار خەزرەجی بۆیە هەموو هەولێکیش دەدەین کەئەو سزایە لەسەر سوڵتان هاشم جێبەجێ نەکرێ)) بۆیە ئیمە سەرلەنوێ بەیانامەیەکی توندترمان لەرۆژی ٢١/١٠ دژ بەتالەبانی دەرکرد و ئیدانەمان کرد ، کەئەوە ی ئەو دەیکات ،پێشیلی مافی دەستوری عیراق و سوکایەتیە بەبنەمالەی قوربانیان (٢). بەلام هەیهۆ کەی تالەبانی گوێی لەرەخنەی خەلک و کۆتایی هێنان بەسوکایەتی بەکورد هێناوە .
رۆژێک بەدیار هەوالەکانی کوردسات بووم ، تالەبانی لە بەغداوە بەفرۆکە دەهاتەوە سلێمانی لەفرۆکەخانەی سلێمانی پرسیاری سولتان هاشمیان لێ کرد . باشم لەبیرە گوتی ((لەسەر لەسیدارەدانی سەدام واژوو ناکەم ، بەلام بۆ لەسیدارەدانی سولتان هاشم ، رێگریش دەکەم چونکە ئەفسەرێکی نایابە)) ئەم گوتەیەی دواتر لەمالپەری پیوکەی ئۆنلاینی ئەورپاشیان بلاوکرایەوە . بەبیستنی ئەو گوتەیە ، ئارەقەی شەرمەزاریم لەسویدەوە هەڵرشت و بیرم دەکردەوە ، ئەمە چ مەخلوقێکە وابەبەردەوامی سوکایەتی بەگەل و هەستی قوربانیان بەئاشکرا لەداکۆکی لەرەمزەکانی گەورەترین تاوان بەرامبەر گەلەکەی دەکات !؟ هاوکات بیرکردنەوەم بۆ دۆسیەی خەزرەجی ڕۆیەوە ، کاتێ بۆ ڕزگاربونی لەژیر دەستی دادگای دانیمارک گوتی ((ئەوانەی سکالایان تۆمار لەسەر کردوە پیاوی بەعسن))((ئامادەم بێمە دادگای دانیمارک و داکۆکی لەو ئەفسەرەنیشتمان پەروەرە بکەم (خەزەرجی) ))... ئاخر یەک سال زیاتر لەساڵی ٢٠٠١/٢٠٠٢ ئیمە بەناوی کەمپین هەلەبجە وئەنفال لەململانێ لەگەل تالەبانی و بارزانی دابوین ، چونکە بەئاشکرا داکۆکیان لێ دەکرد ، تاسەرەنجام توانیان بەهاریکاری ئەمەریکا و ئەیاد عەلاوی ڕزگاری بکەن و گەورەترین دۆسیە لەدادگای دانیمارک لەدەست کورد بدەن ، کەهەموو ئەگەرەکان بۆئەوەدەچوو، دادگا سزای خەزرەجی بدات و دان بەئەنفالیش بنێ کەجینۆسایدە. بەمەش دەبوە گەورەترین دەستکەوتی نەتەوەیی و بونی بەلگەیەکی دادگا بۆهەموو ولاتانی ئەورپا کەدان بەو تاوانە بنێن . بۆیە ئەوەی تالەبانی و بارزانی لەسەر دۆسیەی خەزرەجی کردیان هیچی لە٣١ی ئاب کەمتر نیە . ئەمەجگە لەبەراویژکردنی دارێژەری بیری ئەنفال (وەفیق سامەرائی) و داکۆکی خۆی و بارزانی لەسەدان سەرۆک جاشی بەشداربوی ئەنفال ، داواکردنی لەبنەمالەی سەدام و هەموو فرۆکەوانەکانی رژیمی بەعس بفەرمون لەسلێمانی بژین
کۆی ئەمانە بیرکردنەوەی بەرەو ئەوەبردم، چۆن ، کارێک بکەین تالەبانی بهەژینێ و دۆسیەکەی لێ لەئیستادا لێ گەورەبکەین ، وەبۆ میژووش لاپەرەیەکی رەشی قەترانی تری بۆزیاد بکەین . ئەوەبوو بیری سکالا تۆمارکردنم هاتە خەیالەوە ، زەنگم بۆ هیشام ئاکرەیی لێدا ، کەئەوکات سەرۆکی ئەنجومەنی چاک بوو ، چونکە ئەو کەسایەتیەکی دەناسی ئاگاداری ئەو بوارە یاسایانەبوو . دوای باسکردنی بەو پێشنیازە ئەویش بەگەرمیەوە هاتە پشتی و پەیوەندی بەو کەسایەتیە کرد ،دواتر وەلامی دامەوە بەلێ دەکرێ لەڕوی یاسایەوە سکالای لە سەر تۆمار بکرێ . ئیتر دەستمان لەناو چاک بەتێپەراندنی ئەو مەسەلەیە کرد . چونکە بەردەوام بەشیک لەئەندامانی دەستەی کارگێری چاک ،هەولیان دەدا ململانێ و رەخنە لەگەل دەسەلاتی کوردی بەهێمنی یان ئەوەتا بەس خەریکی یادەکان و ناسینیان بین لەئەورپا .
هاوکات پەیوەندیم بە پاڕیزەر (گۆڤەند بابان) کرد کەئەو کات وەکالەتێکی ناوەندی چاکمان وەک پاریزەری ئەوریکخراوە بۆکردبوو ، کەدەبێ بلێم کارەکانی لەگەل ئیمە خۆبەخشانە بوو . ئەویش وتی دەکرێ و من لەهەولێر سکالاکە تۆمار دەکەم و دەنێرمە بەغدا کەدواتر لە ٢٠/١١/٢٠٠٧ گوتی سکالاکە گەیشتۆتە دادگای بەغدا .
لە٧ /١١ / ٢٠٠٧ نامەیەکم بۆهەموو ئەندامانی دەستەی کارگێر نارد و مەیلەکەم لەبەردەستە
کەس رێگر نەبوو ، چونکە بەشیکیان وایان دەزانی وەک هەموو بەیانامە و رەخنەکانی پێشومان تێدەپەرێ. بەلام من دەمزانی ئەمە هەنگاویكی گەورە و میژویە . کەدەکەوێتە ناو میدیاکان ویەکیتی پێ پەست و کاردانەوەی دەبێ . بۆمیژووش دەبێتە سەروەریەکی گەورە بۆئەوریكخراوە . ئەمەجگە لەوەی لەو سەردەمدا سالی ٢٠٠٧ ئەمە خۆدان لەقولەی قاف بوو ، هەلویست و شکاندنی دیوارێکی تری ترس بوو . چونکە لەوکاتدا ئۆپزسیۆنیش بونی نەبوو ، خەلک بەوشێوەیەی ئیستا ترسی نەشکابوو
سەرەنجام لە گەل رۆژنامەی ئاوێنە و سەرنوسەرەکەی (شوان محەمەد) وڕێکەوتین کەهەوالەکە بدەینە ئەوان بەو مەرجەی بیکاتە مانشێتی رۆژنامەکەی ،ئەوەبوو لە ٢٠٠٧/١١/١٣ کردیە مانشیتی رۆژنامەکەی لەگەل بلاوکردنەوەی دەقە سکالاکە کەبەناوی سەرپەرشتیاری ئەوکاتی چاک (عەلی مەحمود) بوو (٣).
بەیانامەکوردیە من نوسیم بەلام هاورێیانی راگەیاند ن بەتایبەتی شاخەوان شۆرش جوانتری کرد ، هاوکات بەزمانی عەرەبیش بەیانامە و نوسینەکان هیشام ئاکرەیی دەینوسی . رێژین ئیبراهیمیش کە ئەوکات لەکوردستان بوو ، چالاکانە کاری لەناو میدیاکانی سلێمانی لەسەر دەکرد
دوای ٢ رۆژ لەبەیانامە و بلاوکردنەوەی لەزۆر میدیای کوردی و هەندێکی عەرەبی ، یەکیتی دەستی بەجموجۆل دژمان کرد . وەک ئازاد جوندیانی قسەی لەگەل براکەم(کاوە) کردبوو ، کەبەپێی گوتەی براکەم گلەیی کردبوو ، گوایە هەوالیان پێگەیشتوە من سەرپەرشتی ئەوکارەم کردوە ، وەنەدەبوو بەرامبەر تاڵەبانی وابکەم .... بۆیە یەکسەر تەلەفۆنم بۆ جوندیانی کرد ورەخنەم لێگرت کەهەق نیە لەسەرە من ، قسە لەگەل براکانم بکات ئەوان چ پەیوەندیان بەو مەسەلەوە هەیە و من ئازادم چی بکەم . ئەو وای باس کرد کەلەرێگای عەونی بەزازەوە بەدواجونیان کردیە راست نیە و سکالا تۆمار نەکرایە ، هەندێک پاساوی بۆ تالەبانی هێنایەوە ئیتر بوە رەخنەمان لەیەک و تەلەفۆنەکەی لەسەر داخستم . هاوکات یەکیتی بۆرۆژی دواتر لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ هەوالێکیان بلاوکردەوە کەئەوە گروپێک لەچاک دابراون ئەوان ئەوکارەیان کردوە رێکخراوی چاک (بەرای یەکیتی چاک ئینفۆ کەلەگەل ئیمە تازە جیاببونەوە ) ئەوان دژی ئەوکارە و دژی لەسیدارەدانن و لێدوانی بەرپرسی سلێمانی ئەوکاتی ئەوانیشیان وەرگرتبوو وەرونکردنەوەی خۆیان بەبەیانامەیەک لەم بارەوە دا (٤) . هاوکات دوورۆژ دواتر بەناوی چاودێرێکەوە دوبارە کوردستانی نوێ کۆمەلێ حەیران و لاوکی بەسەر تالەبانی داهۆنیبۆوە کەئەو دژی لەسیدارەدانە وەک پرەنسیب لەم روانگەوە (٥)..... ئەوەبوو عەلی سیاسی وەلامی چاودێرەکەی کوردستانی نوێی نوسی وبۆ هەموانی نارد هەریەکەی سەرنجی خۆمان لەسەردا بەتایبەتی ئەندامانی راگەیاندنی چاک ، وە بەناوی لەچاودیرێکی چاکەوە بۆ چاودیڕەکەی کوردستانی بەتوندی وەلاممان دانەوە . (٦)
هاوکات فشاریان خستە سەر ئەندامانی چاک کوردستان ، بەپێی ئەو هەوالانەی لەسەرچاوەی نزیکەوە بەدەستە من گەیشت وەبە هەندێ هاورێم ئەوکات گوت (ئازاد جوندیانی) ٢ ئەندامی ئەوکاتی چاک کوردستانی بینیبوو ، قسەی لەگەلیان کرد بوو ، ئەوەبوو دوای ماوەیەک کۆمیتەی کوردستانی چاک کەتائەوکات خۆیان یەکلانەکردبۆوە چی دەکەن و بەشیکیان وایان لەئیمە دەگەیاند لەگەل ئیمە دەبن بەمەیل هەیە . کەچی رونکردنەوەیەکیان دا بە میدیاکان کەئەوان دور نزیک ئاگاداری ئەو مەسەلەیە نین (٧) لەکاتێکدا جگە لەمەیل ، بەخۆم تەلەفۆنم بۆ بەرپرسیكیان کرد وتم ئەگەر فشار خرا سەرتان توشی ئیمە بکەن بەلام لە میدیاکان قسە دژمان مەکەن
چەند نوسەرێک لەدژمان هاتنە سەر خەت وتیروانینی خۆیان لەداکۆکی لەتالەبانی نوسی لەوانەی دیتەوە بیرم (فریاد هیرانی و مەجید سالحی ئیستای گۆران ) (٨)
رادیۆی نەوا (نهایەت عومەر) پەیوەندی پیوەکردم کەبەرنامەیەک دادەنێن لەم بارەوە . دیارە بەهۆی ئەوەوە بوو کەمن لەوکاتدا بەرپرسی راگەیاندن بووم بۆیە پەیوەندیەکی توندوتولم لەگەل زۆرینەی میدیاکان دروستکردبوو هەرچەندە داوام لەهەندێ هاوڕێ کرد ئیوەبیکەن وتیان لەکارین ناتوانین .
بۆیە لەماوەیەکی کەمدا دوو بەرنامە یان لەسەر سازکرد کەجارێک لەگەل (جەمال عەبدولا گوتەبێژی حکومەتی ئەوکات بوو . جارێکی تریش دوای ماوەیەک لەگەل چالاکوانی بواری ئەنفال (لەتیف فاتح فەرەج) بوو کەبەداخەوە ئەوەی کاک لەتیف زۆر نیگەرانی کردم کەئەو لەبنەمالەی قوربانیانە و وەک من خۆی پێ چالاکڤانی ئەو بوارو ئەندامی چاک کوردستان بوو ، کەچی دەیگوت ((هەلەتان کرد سکالاتان لەسەر تالەبانی تۆمار کرد)) وتم ئەی چیمان بکردایە بەرای تۆ ، وەلامی ئەوەبوو لەگەل بەرهەم ساڵح قسەمان دەکرد وئەو قسەی لەگەل تالەبانی دەکرد .... !! تەنیا ئەوەم پێگوت تۆ پێت وایە ئەگەر بەرهەمیش قسە لەگەل تالەبانی بکات ئەو واز لەورەفتارەی دەهێنێ . (٩)
هەست دەکرا یەکیتی فشارەکانی زیاتر کردٶتە ناومانە وە ، لەناوەو لەدەرەوە. رەخنە ی هەندێ هاورێ دەستی پێکرد کەهەیانە تامنیش لەچاک دەرچوم ، لەهەموو کۆنگرە و کۆنفرنسیك دەیوت هەلەمان لەسکالا تۆمارکردنەکە کرد . بەلام ئەوبالەی کەرەخنەگری جدی ئەو دەسەلاتە بوو ئەوکاتەی سکالاکە لەناو چاک (بریاردەر و چالاک و بەهێز بوو) بۆیە هەموو کات نەیان دەتوانی هیچ بکەن
بۆوەستانی ئەو فشارە ئیمەش هەلمەتەکەمان گەورەتر کرد ، ئەوەبوو بەرپرسی کۆمیتەی هەلەبجەی چاک خەبات نەوزاد گوتی ، رۆژنامەنوسێک لەکەناڵی جەزیرە دەناسم ، ناوی (هودا حەمیدە ) لەبەشی ئینگلیزی ئەو کەنالە راپۆرت ئامادە دەکات ، تەلەفۆنەکەی پێدام ، منیش یەکسەر پەیوەندیم پێکرد زۆری پێخۆشوو ، بەلگە و زانیاریەکانم پێدا پەیمانی داکەلەوهەفتەیە دەچیتە بەغدا و دیدار لەگەل هاشمی دەکات لەوبارەوە .
هاوکات کاک شەمال عەقراوی رۆژێک پەیوەندی پیوەکردم وتی لەکەنالی جەزیرە و رویتەر کار دەکەم زانیاریم پێ دەوێ منیش ئەوەی پیویستی بوو پێم دا بەسوپاسەوە بلاوی کردەوە لەمالپەرەکەی جەزیرە لینکەکەی بۆ ناردم دوایی بەلام نازانم لەکەنالەکەیان بلاویان کردەوە یان نا ؟(١٠)
لەتەک ئەو هەڵمەتە راگەیاندنە ، بەلام بۆکار و چالاکی مەیدانی تەنها کۆمیتەی سوێد و بەریتانیا خۆپیشاندانی سازکرد ، هەرچەندە بەیانامە و لێدوانی بەرپرسیكی کۆمیتەی بەریتانیا وتیان ئیمە دژی جێبەجێ نەکردین سزاکەین ، بەلام کۆمیتەی سوید بەیانامە و لێدوانەکانی راشکاوانە رای گەیاند کەخۆپیشاندانەکە دژی تالەبانی و تارق هاشمیە (١١)
ئامانجی سکالاکە ئایا هاتە دی
وەک وتم ئامانجی سەرەکی ئیمە هەژاندنی تالەبانی بوو کەسنورەک بۆلێدوان و رەفتارەکانی دابنرێ بەرامبەر داکۆکیەکانی لەو گەورە جەلادانە ، کەلەبواری راگەیاندن تاماوەیەکی زۆر چاودێریمان دەکرد کەمتر ئەوشیوە لێدوانانەی دەدا بەلام وەک داکۆکی لێیان بەردەوام بوو . وەهەوالمان پێگەیشت کەتالەبانی زۆر بەسکالاکە تێک چوبو بەتایبەتی کەگەیشتبوە جەزیرەی عەرەبی . بەلام ئیمە باش دەمان زانی کەسکالاکە تەنیا هەلمەتێکی راگەیاندن و بەئاگا هێنانەوەی بەرپرسان و سنور نەناسین بەرامبەر هەر بەرپرسێک کەداکۆکی لەتاوانباران دەکات . ئەگەرنا ئەوا جەلادێکی ئەنفال وا لەئاستی بالا رێگری لەجێبەجێکردنی یاسایەک دەکەن کەخۆیان واژویان کردوە .
لەکۆتایشدا دەلێم ئەگەر هەلە و ناهەقیەکم بەرامبەر هەر هاورێیەک کردبێ ، یان ناویانم لەیاد چوبێ و کاریان بۆکردبێ ئاگادار نەبم داوای لێبوردنیان لێ دەکەم بەلام ئەمە میژونوسینەوەیە ، مرۆڤ ناکرێ هەلوێست و راستیەکان باس نەکات ، یان بەزۆرە ملێ خەلکانێک بخاتە ناو دۆسیەیەکەوە کەکاریان لەسەر نەکردبێ .
٢٠١٣/١١/٢٢

------------------------------------------------
(١)یەکەم کەمپینی چاک و دۆستەکانی دژ بەداکۆکی لەسوڵتان هاشم
(٢)یەکەم بەیانامەی چاک دژ بە داکۆکی لەسولتان هاشم

(٣)دەقی سکالا و هەوالەکە بەمانشیت لەرۆژنامەی ئاوێنەوە
(٤) رونکردنەوەکەی چاک ئینفۆ بەداخەوە ئیستا لینکەکە کار ناکات
(٥)

٦/ وەلامی چاودێری چاک بۆ چاودێرەکەی کوردستانی نوێ
٧/بێهەلوێستی خۆ بێ بەری کردنی چاک کوردستان
٨ / هەردوو بابەت لەمالپەری کوردستان نێت بلاوکرایەوە بەداخەوە ئەرشیفی هەموو ئەو سالەی لەمالپەرەکەدا نیە

(٩)بەداخەوە زۆر هەولم دا لینکی ئەو دوو بەرنامەیەی رادیۆی نەوام دەست نەکەوت

(١٠) دەقی هەواڵەکە لەمالپەری فەرمی کەناڵی جەزیرەی عەرەبی:
(١١) بانگەواز و خۆپیشاندانی کۆمیتەی سویدی چاک دژ بەتالەبانی و سولتان هاشم، وەکۆمیتەی بەریتانیا:


بابەتێکی ٢ ساڵ لەمەوبەرم ەسەر هەمان دۆسیەدا کەئاماژەم بەرۆلی ئازاد جوندیانی کردوە:
شەری چاودێرەکانی چاک و یەکیتی نیشتمانی لەسەر سوڵتان هاشم:
کارو چالاکی لەگەرمیان لە سەر هەمان دۆسیەوە:
هەندێ کارو چالاکی تر لەسەر ئەو دۆسیەیە:


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)