من له‌جیاتی کاك هێمن لهۆنی، داوای لێبووردن له‌کوردی باکوور ئه‌که‌م
Saturday, 19/12/2009, 12:00
کاك هێمن وه‌ك گه‌نجێکی خوێن گه‌رم له‌ووتارێکیدا به‌ناونیشانی(سه‌رۆك تورکی نازانێت) که‌له 1/9/2009 دا له‌سایتی سبه‌ی بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م به‌ڕێزه پێی وایه حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی تورکیای ئیسلامی ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشینه نیه‌و تا بڵێی دیموکراسی وئاشتیخوازه. بۆیه به‌ڕای نووسه‌ر گه‌لێ گه‌شبینی نیشان داوه‌و ته‌نها به‌ڕژاندنی چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێکی سه‌رۆك ، ئێدی کاك هێمن باوه‌ڕی ته‌واوی هێناوه له‌وه‌ی ئه‌م جاره کورد نه‌ك هه‌ر مافه‌کانی ده‌ست نیشان ئه‌کرێت، ڕه‌نگه ئه‌ردۆگان و عه‌بدوڵا گول، به‌زۆری زۆرداریش بێ، حکومه‌تێك بۆ کورد دا‌مه‌زرێنن. جا وه‌رن با پێکه‌وه گه‌شتێك له‌نێو کوچه‌و کۆڵانه‌کانی ئه‌م ووتاره پڕ سۆزه‌ی کاك هێمن بکه‌ین و بزانین ئایا ئێستا مه‌عنه‌ویاتی چۆنه!
کاك هێمن ئه‌ڵێ(حكومه‌تی توركیا له‌میانه‌لای پرۆژه‌ی "ده‌ستپێشخه‌ری توركیا" هه‌نگاده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی "كورد ببێته‌وه هاولاَتی و ناوچه كوردنشینه‌كان ئاوه‌دانبنه‌وه‌و گه‌نجانی كورد بێئومێدنه‌بن".)، هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌یه‌کی تردا ئه‌ڵێ(میلله‌تی كورد له توركیا ده‌بێت زیاتر له‌هه‌مو كه‌سێك بچێت به‌ده‌م پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌رۆدغان و كێشه‌كه‌ی به‌گه‌وره‌تر و پیرۆزتر بزانێت، بزانێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپێك و كه‌سێكی تایبه‌ت.)، دیسان به‌رده‌وام ئه‌بێ و ئه‌ڵێ(ئێستا هیچ ناكرێت له‌باره‌ی مێژوه‌وه، ئه‌مڕۆ كورد و تورك له توركیا پێویسته پێكه‌وه لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه.)، زیاتر جه‌خت ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێ(په‌كه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نشیتیمانیدا، گه‌ر ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ‌َ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و "دوژمنانه‌ی" كورد یه‌كنه‌گرێته‌وه كه ئێستاش باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه كورد هاولاَتی نییه، ئه‌وا ده‌بێت پاڵپشتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات به هه‌ر قوربانیه‌ك بێت.)، بۆ دواجار ئه‌ڵێ(هه‌روه‌ها ده‌بێت كوردیش له‌وه تێبگات كه ئه‌مجاره حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره و سه‌رۆكه‌كه‌ی جدییه و نیه‌ت باشن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی و هه‌مو هه‌نگاوێكی "تورك" به موئامه‌ره و فێڵ تێنه‌گات.)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست