تاڵەبانی دەبێتەوە بە سەروەك كۆماری عێراق و ئەو هەواڵەی سایتی ئاوێنەش چەواشەكاریە
Sunday, 22/11/2009, 12:00
بەندە دەستخۆشی دەكەم لە ستافی بەڕێزی ڕۆژنامەی ئاوێنەو پەیامنێرەكانیان كە توانیویانە ڕاستگۆیانەو جەریئانە كار بكەن بۆ بەرچاو ڕۆشنكردنەوە و هوشیار كردنەوەی خەڵك، لە هەمان كاتدا ناكرێت چاو لە بڵاو بوونەوەی هەواڵی ناڕاست و درۆ بنوقێنینن و ڕەخنە نەگرین لێیان.
ئیستا چومە سەر سایتە بەڕێزەكەتان سەردێڕی هەواڵێكم خوێندەوە كە هیچ كەسێك بە خودی تاڵەبانیشەوە باوەڕ بەو هەواڵە ناكەت، سەردێڕی هەواڵەكەتان بەم جۆرەیە(تاڵەبانی بۆ ڕزگاركردنی دوو زیندانی كورد دەگاتە تاران) ئەمەش لینكی هەواڵەكەی سایتی ئاوێنەیە.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5346
بەڕاستی سەیرە هەواڵێكی ئاوا لە سەرچاوەیەكی ترسنۆك و ناڕاستگۆەوە بكەیتە هەواڵ. بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناتوانێت قەناعەتمان پێ بكات كە ئەوە هەواڵێكی ڕاستە، جەلال تاڵەبانی باش دەناسین كە كوشتنی مرۆڤی كوردی بەلاوە گرنگ نیە، چونكە خودی جەلال تاڵەبانی هەزاران خەڵكی بێ تاوانی لە شەڕی براكوژی و زیندانەكانی حیزبەكەیدا بە كوشتداوە كوشتووە بۆ مەرامە تایبەتەكانی خۆی و ماڵ و منداڵەكانی. جەلال تاڵەبانی سێ گەنجی شاری كفری لە 2003 سەرنوقم كردووە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، كەس نازانێت كوژراون ماون چیان بەسەر هاتووە، كەی چارەنووسی ئەو سێ گەنجە و هەزاران گەنجی تر كە بە دەستی حیزبەكەی و خودی خۆی نادیارو بێسەروشیوێنكراوە بۆمان ئاشكراكرد، ئەوجار باوەڕی پێدەكەین كە ئەو هەواڵە ڕاستە.كەسێك كە خۆی جەلاد و پیاو كوژبێت پێم سەیرە بیر لەوە بكاتەوە گیانی خەڵكی تر لە مەرگ ڕزگار بكات!! ئەو سەرچاوەیە هەواڵكەی بۆ چەواشەكاری داوەتە ئێوە. بۆ ئەوەی مسداقیاتی سایتەكەتان لەلای خوێنەرانتان نەهێڵێت و ڕوحێكی درۆزنانە بگەڕێنێتەوە بۆ تاڵەبانی كە هیچ متمانەیەكی نەماوە لەلای خەڵكی كوردستان، بۆ داپۆشینی ئەو ڕسواییە كە بێگیودانە پەرلەمانی كوردستان ئیمزای لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانكرد، كە ئەوەش لە بەر مەسڵەحەتی شەخسی خۆی بوو و بۆ مانەوەی لە سەر كورسی دەسەڵات،
جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوە چووە بۆ ئێران تاكو بزانێت ئێرانیەكان لە سەر وەعدەكەی خۆی ماوە كە فشار بخاتە سەر شیعەكانی عێراق بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی تاڵەبانی بە سەروەك كۆماری عێراقی، ڕاگەیاندنەكانی حیزبەكەی تاڵەبانی تەنها یەك هەواڵیان لە سەر لە سێدارەدانی ئیحسانی فاتیحیان بڵاونەكردەوە، ئتر چۆن باوەڕ بكەین كە تاڵەبانی بۆ ڕزگار كردنی گیانی دوو زیندانی كورد چووە بۆ تاران!! تاڵەبانی بەوە ناسراوە كە پارێزەر و بەرگریكاری ئەنفال چیەكان و تاوانبارانی ئەنفالە. بۆ نمونە (ڕزگاركردنی تارق ڕەمەزان فڕۆكەوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و بەرگری كردن لە جەلادەكانی ئەنفال وەكو سوڵتان هاشم و عەلی حەسن مەجید و نەزار خزرەجی و چەندین تاوانباری تر و كردنی وەفیق سامەڕائی بە ڕاوێژكاری خۆی و داڵدەدانی مستەشارە ئەنفال چییەكان و تەسلیم نەكردنیان بۆ بەردەم یاسا و دادگای باڵای تاوانەكان لە بەغداد) تاڵەبانی ئێستا پێویستی بە كورد نیە ببێتەوە بە سەروەك كۆماری عێراق، چونكە ئەوەی ئەو دەیكات بۆ دووژمنانی كورد بە تایبەتی ئێرا ن و تورك و عەربە بەعسیەكان، كەسێكی دڵسۆزی خۆیان بۆی ناكرێت، بۆیە ئێستا تاڵەبانی كاندیدی دووژمنانی گەلەكەمانە و هیچ پێویستییەكیشی بە كورد نیە و دەبێتەوە بە سەروەك كۆمارو سەردانەكەشی بۆو مەبەستەیە.مەبەستێكی تریشی لە سەردانەكەی ئەوەیە كە قسە لە گەڵ ئێران بكات بۆ ڕزگاركردنی سێ ئەمریكیە دەستگیركراوەكە. نەك ڕزگاركردنی گیانی ئەو دوو زیندانییەی كوردی ڕۆژهەڵات.نامەوێت چیتر لاپەڕە ڕەشەكانی تاڵەوبانی هەڵبدەمەوە ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی كە باوەڕ بە ئاوا هەواڵێكی چەواشەكەرانە نەكەین.
لە كۆتایدا داوا لە ڕۆژنامەی ئاوێنە دەكەم كە بەوریاییەوە هەواڵ داببەزێنن و خۆیان نەخەنە نێۆ گۆمی چڵپاوی یەكێتی و پارتیەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست