کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەستدرێژى كردنەسەر ئەحمد تورك، قەیرانی كرانەوەی دیموكراتی لە توركیادا

Saturday, 17/04/2010, 12:00


ئەحمد تورك یەكێكە لەو سەركردە بە توانایانەی كورد كە لە باكوری كوردستانا بۆ مەسەلەی دۆزی كورد كەسێكی كاریگەر بووە، لە هەمان كاتیشدا خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەهێزیش بووە، وە هەروەها یەكێكە لەو ڕیش سپیو پیاو ماقوڵو ناودارانەی (جەزیرە بۆتان) تا دەگاتە نزیكی ئامەد كە پێگەی جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەی كە لەساڵانی حەفتاكاندا بزووتنەوەیەكی جەماوەری كە بە پێشەنگایەتی (P.K.K) دروست بوو، ئەویش وەك خەباتگێڕێك دەركەوت لە پەرلەماندا بووە هاوڕێی خەتیب دیجلەو لەیلا زانا كە پێكەوە كوردایەتیان كردووەو وە درێژەیان بە خەباتیان داوە، بۆ یەكەم جار لەكاتی سوێندخواردندا بە بەرپرسیارێتی یەوە بە كوردی سوێندیان خواردووە بەمەش پەرلەمانی توركیایان هەژاندو هەر ئەمەش لە مێژووی توركیادا هێڵى سورە بۆ توركە شۆڤێنیەكان وەك خۆیان ئاماژەى پێ دەكەن، یەك ناسنامە، ئاڵا، نەتەوە، كە ئەویش تاك ڕەوی توركەو هیچی تر، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هزری كوردایەتی لە باكوری كوردستان بەڕێز ئەحمد توركیش سەرەڕای زیندانی كردنی وە دورخستنەوەی لە سیاسەت بە تاڵانبردنی موڵًكو ماڵى بكەری نادیار كردن بەرامبەری بەڵام ئەوەشمان لە یاد نەچێت، ئەو سەركردەیە لە تێكۆشان بەردەوام بووە تا ڕۆژى ئەمڕۆش، ئەوەی لێرەدا دەمەوێ ئاماژەى پێ بكەم، بەڕێز ئەحمد تورك تا ئێستا ڕێبەرایەتیو سەركردایەتی چەندین بزووتنەوەی سیاسیو مەدەنی لە باكوری كوردستاندا كردووە، شایانی باسە دواهەمینیشیان كە هاوسەرۆكی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی داخراو بوو، خاڵى بنەڕتی لێرەدا كردنەوەی دۆز بەرامبەر داخستنی پارتەكەی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرامبەر كارێكی وەها لەسەروەختێكی وەهادا كە حكومەتەكەی ئوردوغان داوای كرانەوەی دیموكراتی دەكاتو بەردەوام بانگەشەی بۆ دەكات، بەڵام چۆن كرانەوەیەكی دیموكراتی، كە پڕە لە ڕووە شاراوەكانی ئاكەپە من دەمەوێ لێرەدا بە چەند خاڵێك ئاماژەى پێ بكەم:-
1. لە باكوری كوردستاندا لە كاتێكی وەهادا كە بوونی كوردان پەسەند نەدەكرا، كوشتن هەبوو، لەو كاتەدا خودی ئەم زاتە هەردەم ئاماژەى بەوە دەكرد كە من كوردم، زمانم كوردەو، چاندم كوردە، هەر بۆیە خۆی گوتەنی گەر ملیۆنان كەس بڕژێنە سەر شەقامەكان بە پیر بانگەوازی ئاشتی یەوە دێنو ئەوە ئەوانیش كوردن.
2. ناردنەوەی گروپەكانی گەریلا كە وەك نیازپاكی (P.K.K) بوو، كە بۆ كرانەوەی دیموكراتی بوو، كەواتە ئامادەیە بۆ چارەسەری، ئەحمد توركو پارتەكەشی خاڵێكی وەرچەرخان بوون كە لە باكوری كوردستاندا لەگەڵ گروپەكانی ئاشتیدا كۆڵان بە كۆڵان شەقام بە شەقام شار بە شار دەگەڕانو بۆچوونی خۆیان بە گەلو ڕای گشتی توركیا ڕادەگەیان، بەڵام ئەوشەمان لە بیر نەچێ داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی سڕینەوەو سزای قەدەغەكردنی سیاسەتی كە لێكرا ئەم باجە بوو كە لە خودی ئەو كرانەوەیەدا دڵسۆزانە تێًكۆشانی بۆ دەكرد ، ئەوە دەرەنجامی ئەو كاردانەوەیە بوو كە حكومەتەكەی ئوردوغان بەرامبەر هەڵوێستی ئەحمد توركو پارتەكەی بوو لە ئاست كرانەوەی دیموكراتی دا هەر بۆیە، بە بڕیارێكی سیاسی پارتەكەی داخستو ئەحمد توركیش دۆزی بۆ كرایەوە.
3. لە دەستوری توركیادا پێناسەیەك بۆ دەستور كراوە هەموو شتێك لەپێناو توركیاو، توركچێتی، زمانی تورك، چیتر بەو لاوە هیچی تر نیە، كەواتە ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە ئەوانەی باس لە كرانەوەی دیموكراتی دەكەن تەنها فریودانی ڕای گشتیەو پێویستە هەنگاوی كرانەوە سەرەتا لە دوستوردا بكرێت، هەربۆیە داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی، دۆز كردنەوە لە سیاسەتمەدارانی كورد، خەباتی كورد بە تیرۆریست ناوزەند كردن هەمان ئەو عەقڵیەتەیە كە دەوڵەتی شاراوە بە دەستی حكومەتەكەی ئوردوغان بەڕێوەی دەبات.
دەرەنجام:-
دەبێ هەموو كەسو ڕای گشتی لەوە دڵنیا بن توركیا بە حكومەتەكەشیەوە تا ئێستا ڕازی نیە دان بە گەلی كوردا بنێ، لە بەرامبەر ئەوەشدا هەر كارێكی دیبلۆماسی جودا لەیەك بوونی ستراتیژى كوردان، ئەوە بە دژی گەلی كورد دەوەستێتەوە، سازش كردن لە پێناو پارچەیەكدا بە دراوسێ پەسەند كردن بە دۆستی دێرین پەسەند كردن هێنانی بازرگانە فاشستەكانیان، وەكو (ئۆزچەلیك و ئۆیاك و خاوەنەكانی كۆلێژى عەشقو سەلاحەدین) ئەمانە خۆی لە خۆیدا نە تەنیا باكووری كوردستان داگیركردنە بەڵكو باشووری كوردستانیش داگیركردنە، دەبێ ئەوە باش بزانین گەر بیست ملیۆن كورد لە باكوری كوردستاندا تیرۆریست بنو سیاسەتیان لێ قەدەغە بكرێت ئەی كەوابوو بۆ سەرانی دەوڵەتی تورك لەگەڵ كۆمەڵێ كوردی هەرێمی كوردستاندا دانوستان دەكەن، لە هەمان كاتیشدا باشووری كوردستان بە هەرێمی كوردستان ناو نابەنو بە كوردستانی نازانن، دەبێ ئەو برا كوردانەی هەرێمی كوردستان بە هەڵوێستی خۆیانا بچنەوە، نا بۆ (بیست ملیۆن) كورد لە باكور بەڵێ بۆ كۆمەڵێ بازرگانانی هەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتی كوردی لە مەڕ خۆمان، دە كەواتە ئەحمد تورك كە جەنگاوەرانە دەڵێ من كوردم لە دەوڵەتێكی وەك توركیای عەسكەرتاریەتدا چارەنووسی هەروا دەبێ، گەر بێتو دەسەڵاتەكەی لای خۆشمان ڕۆژێ بە ئاشكرا خەبات لە پێناو گەلی كوردا بكات دۆزی ڕەوای باكور هەڵسەنگێنێو هەڵوێستی كوردانەی هەبێ لەسەری ئەوا بێگومانم لە چارەنووسەكەی ئەحمد تورك خراپتریان بەسەردا دێ.
کوردستانپۆست : تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م یوتوبه‌ بکه‌ که‌ چۆن هێرشده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌حمه‌د تورک وچۆن ئاماده‌بوویه‌ک له‌ مه‌یدانی هیرشه‌که‌ په‌لاماری ئه‌و فاشیسته‌ ده‌دا شێرئاسا لیی دیته‌ده‌ست:




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە