کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند تێبینى یەك و زانیارى زیاترو ووردتر سەبارەت بە چارەنووسی فەلەک

Tuesday, 08/11/2011, 12:00


چەند تێبینى یەك و زانیارى زیاترو ووردتر سەبارەت بەهەواڵێك كەلە سایتە بوێرەكەتان بڵاو كراوەتەوە لەرێكەوتى 31/10/2011 لەژێر ناونیشانى (تەكەتولەكانى فەرماندەى لەشكرى كوردستان ناسراو بەفلك ، گەندەڵیەكانى ئاشكرا دەبێ بەپێنووسى حسامەدین هەركى).
بەڵگەیەكى حاشا هەلنەگرە كە هەموو ولاتێك ، هەموو میللەتێكى سەر رووى ئەم زەمینە شانازى بەپیاوە ناودارو زاناو سەركردە بلیمەتەكان وژەنەراڵە سەربازى وئەكادیمیەكانى كەوولاتیان پاراستوە لەدژى داگیركەرو دوژمنانى وولات وگەلەكەى خۆى بكات ، جا لەهەربوارێكەوە بێت ، ئێمەى كوردى چەوساوەو دیلى دەستى سەركردەو بەرپرسەكان وسەرمایەدارە خوێن مژەكان ، بەچى سەر بەرز بین ؟؟؟ بەكام كارو كردەوە قێزەوەنەكانیان؟؟ هەرچەندە من سیاسەت مەدارو نووسەر نیم بەڵام ئەفسەرێكى ئەكادیمیم دەزانم رێنمایەكانى سەربازى چین وپلەپایە چۆن دەبەخشرێ وكەى ولەچ كاتێك سەباز یاخود ئەفسەر پلەوپایەى پێدەبەخشرێ وئەركى سەرشانى چیەو چۆنە.
حاڵى حازر من وەك ئەفسەرێكى ئەكادیمى نێو بارەگاى وەزارەت كەلەپێشدا لەفلك بووم چەند تێبینیەك دەخەمە روو سەبارەت بەكاروو كردەوەكانى بەناو فریق شێروان ، هەرچەندە هەڵەو گوناهێكى زۆر گەورەیە كەدەرهەق بەسەربازى ورێنمایەكانى دەكرێ كەدەڵێن فریق شێروان هەقى جندى أوەلیشى نیە چونكە نەبەژن بەعیلم نەمەعریفەت لەم كەسە بەدى ناكەیت، بەڵكو دەرچووى هیچ زانكۆو خولێكى سەربازى نیە ، تەنها بۆ ئەوە باشە لەدەزگایەكى وەك ئاسایش لەبنكەیەك دابمەزرێ كارى راپۆرت نووسین وزانیارى كۆكردنەوە بێت ، هەرچەندە لەوانەیە هێزى ئەوەى نەمابێت كارى سایەق شۆفەڵى بكات بەڵام دامەزراندنى لەبنكەیەكى ئاسایش وەپلەى رئیس عرفاى پێبدرێت پڕبەپێستى بێت ، چونكە گشت ئەوكەسانەى كەسەربازیان كردوە لەكۆندا دەزانن رئیس عرفاكان چ كارێكیان دەكرد لەنێو معسكەرەكان ، لەگەڵ ئەوپەڕى رێزو ستایشم بۆ گشت سەربازو پێشمەرگەیێكى بەشەرف وخاوەن هەڵوێست و دڵسۆزى گەل ونیشتمان.
بەهەرحاڵ ئەم زاتە ناتوانم بڵێم ئەم پیاوە یاخود ئەم مرۆڤە یاخود ئەو كەسە ، چونكە پیاو تەنها كارى پیاوانەى لێ چاوەڕوان دەكرێت ، وەمرۆڤیش كارى مرۆڤ دۆستانە دەكات وبەدواى مرۆڤایەتیە وبەدواى مل شكانى خەڵك ناگەڕێ ، كەناشتوانم بڵێم ئەم كەسە چونكە ئەو كەسە كەسە كە ئەلفێكى بەسە... دەبێ بۆ مسعودى تەزویرچى جێگاى شانازى بێت كە شێروان دەڵێ من دایكم بارزانیە ؟؟ كام بارزانى ؟؟ وەیاخود كاتێ دەڵێ من جێگرى مسعود بارزانیم ، جانازانم لەچ بوارێك جێگرى مسعودە ؟؟ ئایا مسعود دەزانێ فلك بەرەو چ ئاقارێك دەروات بەگەندەڵى وپۆخڵەواتى بەناو فریق شێروان ؟؟ كێ بەرپرسە لەم گەندەڵیانە ؟؟ كێ بەرپرسە بەیانى گەر ووڵاتەكەم رووبەروى شاڵاوێك هات ودوژمنان هەرەسیان بۆ هێنایین ، چۆن بەرەنگارى لەووڵاتەكەمان بكەین بەم لەشكرە پڕ گەندەل وبێ ئەزموونە ؟؟ بەم لەشكرە كەرۆژێك شیروان سەردانى نەكردوە ؟؟ بەم لەشكرە كەنیوەى زیاترى بندیوارەو پلەوپایەى وایان پێبەخشراوە كەلەعەقڵى هیچ كەسێكدانیە ، تەنها لەسەر مەزاجى شیروان بوە ، كەدەمى دەكەیتەوە دەڵێ دلسۆزى پارتیەو خاوەن شەهیدە ، دەك مەسعود ئەم فلك ــەت پیرۆز بێت كەتیایدا شیروان پلەوپایەى تیا ببەخشێت ، دەئەو پاراستنەش هەروا تەمەن درێژ بێت كەشیروان راپۆرتى بۆ دەنووسێ و معتمدیەتى وبەدواى ملشكانى خەلكى دەگەڕێت. ئایا شیروان راپۆرتى ئەوە دەنووسێ یاخود دەزگا تۆقێنەرەكەى پارتى ئاگادار كردۆتەوە كەوا ژنەكەى خۆى تەنها مووچە وەردەگرێ ودەوام ناكات لەبانقى پیرمام ؟؟ ئایا پاراستنى ئاگادار كردۆتەوە كەوا (محى الدین) رەشوە وەردەگرێ و تزویرات دەكات بەمقابل چەند وەرەقەیەك یاخود دەعواتیكى شەوانى عینكاوەو تارین وهاڤانە وڤالانتاین ؟؟ ئایا شایانى ئەوەیە كەوا پلەى مقدم ى پێببەخشرێ ، خاوەن كامە بروا نامەیەو لەكامە داستان بەشدارى كردوەو سەر بەچ رێكخراو لەكامە شانەى شانەى نهێنى ناو شار كارى كردوە ، سوێندى ئەوە دەخۆم كەوا وێنەشى نیە لەگەڵ كلاشنكۆف ، نەك خوا نەخواستە رۆژێك لەژیانى بەرەنگارى لەمیللەتەكەى كردبێ ، سوێندى ئەوە ناخۆم كەوا لەجاشایەتیدا تەقەى كردبێ ، ئەمرۆش بوەتە شیخ محى الدین. بۆدڵنیاییت سەرۆكى بەزۆر سەپێنراو ، سەرۆكى خێڵ ، سەرۆكى لەخشتە چوو ، دڵنیابە ژەنەراڵێكت هەیە وەك شیروان بەیەك سەعات دنیات بۆ دەگرێ وبەهەموو چەكێكى سووك وقوورس شەڕت بۆدەكاو ناهێڵێ دوژمن یەك بست لەخاكى ووڵاتەكەم بگرێت یاخود بێتە پێشەوە ، بەم لەشكرە بندیوارو شەكەتە خۆمان لەئێران وتوركیا ئەدۆزینەوە ، لەشكرێك رۆژێك لەرۆژان مەشقێكى نەكردبێت ونەزانێ مەشق چى یە ، هەمووى هەر راكە راكە بێت لەدواى دلارو پارەو پلە بەرزكردنەوە ، لەشكرێك مەبەستم فلك ـە كەئەندامانى تیایدا رق وكینەیان بەرامبەر یەكترى بێ سنوور بێت وشیروان دژایەتى هەر هەموویان بكات وبەدواى زانیارى كۆكردنەوەو راپۆرت نووسین بێت لەسەریان وباسى كۆبونەوەكان ونهێنى یەكانى نێو فلك بێتە سەرمێزى شەوان وبەگالتەجاریەوە باسى یەكترى بكرێت.
زۆر بەكورتى باسى شیروان :
هەموومان دەزانین كەشیروان كەى وچۆن هاتە نێو پارتى هەڵبەتا ئێمە لەوە دڵنیایین كەوا لەژیانیدا یەك رۆژ حزبایەتى وپێشمەرگایەتیشى نەكردوە كەلەدواى راپەرین هاتە نێو پارتى ئاشكرایە كەكێ پشتیوانى لێكرد بۆ لێدانى كێ بوو ئەم نەخشەو پلانە ، سەرەتا ئازاد میران كارى پێ بەخشى وەك وەزیفەیەك دایمەزراند مەبەستیشى ئەوەبوو بەزەیى پێهاتەوەو وەك مرۆڤێك هەڵسوكەوتیان لەگەڵ كردو بژێوى ژیانیان بۆپەیداكرد ، كەدەستى خۆى بینى كەوتە دژایەتى ئازاد میران و بوە پیاوى عبدالمهیمن بارزانى دزى هەرە هەرە هەرە گەورەى كوردو كوردستان ، بەڵام رق وقینەى هەر لەدڵ بوو بەرامبەر بە نوزاد خۆشناو ئەویش كاتێ باوكى شیروان لەدەڤەرى أرگۆشیان پۆلیس دەبێت ژنێك هەڵدەگرێ بەناوى فهیمە و دەچێتە نێو شۆڕش ، لەوێش لەسەر هەتیووبازى دەستگیر دەكرێت و نوزاد خۆشناو راوێژكارى سەربازى مەسعود بارزانى ئەركى لێكۆڵینەوەى دەخرێتە ئەستۆ لەلایەن مەلا مستەفا وە. شیروان ئیستاو هەزاران ساڵى تریش رقى دونیاى لەنوزاد خۆشناوە ، چونكە هەموو شتێك دەزانێ ، بۆیە رقى لەنوزاد خۆشناوە. وەك چۆن بۆخەڵكیش روون وئاشكرایە بەتایبەتى لەنێو گشت ئەندامانى فلك وپێشمەرگەكانى ، شیروان بۆ ئەوەى ماڵى بارزانى بەڕەگەز جوولەكە لەخۆى رازى بكات هەموو شتێك دەكات ، بۆنموونە خەتێكى هەیە بۆنێو دەزگاى پاراستن لەڕێگاى أدیب ناوێك كە بەدەیان بندیوارو مووچەى پێدەدات بەهەر شێوەیەك بێت ، چونكە بەبەردەوامى راپۆرتى لەسەر نزیكترین كەسى خۆى دەنوسێ ، واتە معتمدى پاراستنە وەك پیشەى كۆنى خۆى (معتمد الحزب والامن). جا ئەوە سەیرە شیروان بەچایچى یەكەى مەكتەب سەرۆكى تەزویر دەڵێ (ئەزبەنى). هەتا بەمەسعودو بنەماڵە ڕادەگات ، ئاى خوایە دەبێ ئەم زاتە تاچ رادەیەك ماستاوچى بێت كەبەچایەچى بڵێ ئەزبەنى ، دەبێ چەند بترسێ و كاسەلێس بێت ، دەبێ چەند كورسیەكەى خۆش بوێت...
سەبارەت بەدژایەتى كردنى شیروان بۆ هەڤالانى زەعیم على ، ئاشكرایە زەعیم وئەندامانى نووسینگەكەى ئەكادیمین وكەسى دڵسۆزو خاوەن ئەزموون و خاوەن شهادەن ، رێك وپێك و لەخوا ترس ولێهاتوون ، لەهەمووى گرنگتر تائێستا جگەرەیەكیان لەكەس وەرنەگرتوە وەك رشوەت ، تا توانیویانە لەخزمەت خەڵك دابوونەو روویان خۆش بوە لەگەڵ خەڵك بەشاهێدى گشت فلك وپێشمەرگەكانى ، راپۆرتیان لەسەر كەس نەنووسیوە بۆ ملشكانى خەڵك ، بەڵام بەپێچەوانەى سكرتیرو ئەندامانى نووسینگەكەى شیروان نە ئەكادیمین ، نەخاوەن شهادەن ، رەشوە خۆریشن شەوانى دەعوات ودەعوات كارى (محى الدین) ـە كەى شیروان شایەتن ، لەعینكاوەو هاڤانەو ڤالانتایین و ئیترو ئیتر...... بۆیە دواى نەمانى زەعیم دارو دەستەكەى شوێنیان نەبۆوە لەنێو وەزارەت چونكە دژایەتى كران. جائایا ئەم دژایەتیە بەتەكبیرى پاراستن بوە یاخود شیروان خۆى چونكە لەوە ترساوە نەوەك كەسێكى نووسینگەى زەعیم پۆستێكى چاكى بەربكەوێت وببێتە كۆسپێك لەبەردەم شیروان ودارو دەستەكەى.
سەبارەت بە أحمد كۆیى یش ، لەخەڵك ئاشكرایە كە ناوبراو براى شهید شیرە خەپەیە كەدكتۆر نوریش بەژنەكەى فێربووە كەمامۆستاى سەرەتاییە تائێستاشى لەگەڵ دابێ ، من نەم دیوە مامۆستا بەئیفاد بچێتە كۆریاو وولاتان ، هەموو شتێكم بیستوەو بینیوە ، بەڵام مامۆستا بچێتە كۆریاو ووڵاتانى دەرەوە بۆ ئیفاد ئەمەیان چۆن ؟؟ بۆمى شیبكەنەوە تكایە... هەڵبەتا لەرێگاى دكتۆر نوری یەوە ، شیروان خۆى لە أحمد كۆیى نزیك كردەوە كەكادرێكى هەواڵگرى فاشیل بوو ، چوە موسڵ لە ئاى ئین جى ، تا دزى كردو بۆ شێروانى هێنا لەچەك وپارەو سەیارەو زۆر شتى تر ، لەهەمووى گرنگتر خەڵكى بێتاوانیان لەموسڵ دەگرت بەپارەیەكى خەیاڵى بەریان دەدا ، هەڵبەتا ئەمە پیشەى تەیب قادرو سید هەژارو زریان شوعیش بوو كاتێ كەلە ئاى ئین جى بوون لەموسڵ. شیروان خۆى جووت كرد بوو لەگەڵ أحمد كۆیى وناردنى بۆ موسڵ بەموقابیلى ئەوەى أحمد كۆیى لەرێگاى دكتۆر نورى یەوە لەنێچیرى گەورە دزو گەندەلى عیار 21 ى نزیك بكاتەوە ، هەموو هیواو ئاواتى شیروان بەلكو خەونى بەوەوە دەبینى كە بگاتە ئەم گەورە دزو گەندەڵ ومافیایە ، بەو ئاواتەبوو لەزەعیم على ونوزاد خۆشناو ئازاد میران بدات بەدەستى نێچیر ـ چونكە هاوكات بەتایبەتى زەعیم على كۆسپ بووە لەبەردەم نەهاتنە دى ئاواتەكانى شیروان لەفلك و وەزارەتى پێشمەرگە. ئیستاش خەریكە ماستاو چیاتى بكات بۆ شیخ جعفر ئەمەیان لەلایەك ، وەلەلاكەى ترى هەوڵى كۆكردنەوەى زانیارى دەدات لەسەر شیخ جعفر لەڕێگاى خالە شیرەوە كەماوەیەك لەمەو بەر پارەیەكى چاكى بەخاڵە شێرە داوە بەڵام شیخ جعفر ئەوە نازانێ ، باوەربكەن دژایەتى بچووكترین كارمەندو پێشمەرگە دەكات ئەوەندە نەفسى نزمە لەهەموو شتێك ترسى هەیە ، كارى لاى یەكێك بێت وەك هەتیوێك دەپارێتەوە ، كاسە لێسە ، دەست ماچ كەرە ، بوختان كەرە ، راپۆرت نووسە، سەرخۆشە ، مسعود خۆت و دەزگاكەت ئاگادارن و هەواڵتان پێ دەگات لەكوێ و كەى سەرخۆش دەبێت وباسى چى دەكرێت لەسەر مێزى مەى خواردنەوەو لەبووجەى كوێش سەرف دەكرێت وچۆن...
جالێرەدا مسعود بارزانى پێویستە پێدا چونەوەیەك بەفلك بكات و لێژنەیەك پێك بهێنێت لەپیاوانى دڵسۆز ئەگەر دڵسۆزتان تیایە وورد بینیەكى ئەم كشوفات وحیساباتە وبڕیارانەو مەسروفاتانە بكات ، مەرد بە تاوان باریش دادگایى بكەو ریسواى دونیاو قیامەتى بكە. ئەگەر مەردو دڵسۆزتان تیایە.. ئەگەر چاك سازى دەكەى دەلەنێو فلك دەست پێ بكە، بۆت دەردەكەوێ بكر ێدیق بەرپرسى حیسابات چۆنەو كێ یە ، ێلاح سەرسپى لەئالیات كێ یەو چۆنەو ئیترو ئیترت بۆ روون وئاشكرا دەبێت.. پێم سەیرەو دەمەوێ بپرسم مسعود بارزانى لافى چى لێدەدەى بەفلك بۆیە بەغداش مەسەلەى پێشمەرگەت بۆجێ بەجێ ناكات چونكە ژمارەى وایان نوسیوەو بەغداش لەوباوەڕە دانیە كەئەم ژمارەیە هەبێت لەپێشمەرگەو خانەنشین وكەمئەندام ، لەو باوەرەدابە نیوەى زیاترى بندیوارو خەڵكى لەدەرەوەى ووڵات و ناوى وەهمین.. ئەمەش گشتى شیروان خۆش بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە