" ڕێگایەك بۆدۆزینەوەى ونبۆكان"
Monday, 15/08/2011, 12:00
وەك پەپولەیەكى بێگەرد
ئاشناى وەرزى گوڵەكان بوو
لەناكاو باڕەشى خەزان هات
نەخمەى شالورەكانى
لەگەرویاندا قەتیس كرد
قاسپەى كەوەكانى تاسان
گۆرانى چۆلەكەكانى
لەژوانى گوێسوانە دابڕى
خونچەكانى
لەكازیوەى پشكوتوندا
هە ڵ و ە را ن:
لەوەرزى گوڵ
باخى خستە گەڵاڕێزان
كانیاوەكانى لەتونێتیداخنكان
لێوى پاراوى جۆگەلەى لەت كرد
كەنارى لە ماچى شە پۆل
دوورخستەوە
خەڵوەتگەى زیكرى نخرۆكرد
ئایەتى سورەتەكانى دابەدەم گڤەوە
كۆترە سپێ كانى سەربڕى
دەستى خستە بینى سرووشت
ئاوازوسەمفۆنیاى مەرگى
بەگوێى وەرزەكانداچڕى
* * * *
تیشكى چاوى پڕلەسۆماى
لەدوواڕۆژى
ئەوتاریكستانەى ئەڕووانى
پەیڤەكانى
وەك ئاورینگى دە مەوبەیان
نم نم بەسەر
فریشتەى ڕۆحى پاكیدا
دائەبارى
نەفرە تى
لەئەهریمەن دە كرد
ئەوخەونەڕنگاڵەكانى
خستەژێرچاڵ
* * * *
ئەم هەوارە زێدى باووباپیرانمە
یەكەم مۆمى تەمەنم
لەوكوخە گڵینە داگیرسا
باپیریشم هەر لێرەدا
دووامۆمى تەمەنى خامۆش بوو
ئەم زریانە
بۆكام كەنارتوڕمان ئەدا ؟
كات لەگەڵ لێدانى دڵى
چەساوەكاندا تێ پەڕى
زریانى كۆچ هێدى بۆوە
دڵە پەپولەیەكان
بون بەخۆراكى عەدەم
پیڤە جوانە كان بون بەسەراب
دانیشتوى كوخەگڵینەكان
ناسنامەكانیان لێ ون بوو
* * * *
زەمەن گۆڕا
خونچەهەڵ وە ریوەكان
گۆرانى چۆلەكەكانى
سەرگوێسوانەى
باڵەخانەدێرینەكە
هەروەكوخەنى منداڵى وەبیرئەهات
قەدەرواى بەسەرهێنابوو
پێى شەرم بوو
یادەوەرییەدێرینەكان
لەناخیدا نەسڕێتەوە!!
ئیرادەى وەك پێكى شەراب
بەلێوى جەلادەكانەوەبوو
نیازیان وابوو
لەناوخەونى محاڵیاندا
ئاوێتەى كەن
بیكەن بەخادمى گورگەكان !!!!
* * * *
لەوێدا دوو ڕێگاهەبوو
یەكەم بۆتاریكى عەدەم
ئەوى دى بۆ
دۆزینەوەى ڕۆحى ون بوو
ڕێگاى ژیان وئاسودە یى
ڕێگاى ئازادى وسەربەستى
ڕێگا
ڕێگا ڕێگا
بۆژیانەوەونوێبونەوە
ڕێگا ڕێگا
ڕێگا
بۆ خۆ دۆزینەوە
* * * *
ئیدى لەوێ
بەوشە زێڕنەكانى
حەكیمى زامەكانى خاك
پەروە ردە بوو
نەفرەتى لەڕێى عەدەم كرد
وەك هەڵۆیەكى بەرزەفڕ
تەڤڵى بازى
چنگ بەگڕى چیاكان بوو
تائەوكاتەى
بووبەقەڵخانى گولەیەك
ئاراستەى چراى رووناكى
ماڵە هەژارێكى وڵاتى
كۆترە باڵ شكاوەكان كرا
دڵۆپێ خوێن
ئاوێتەى دەریایەسوربوو
هەنگاوێك بەرەولوتكەچوو
سرودێ لەگەرووى شمشاڵێكى
زامدارەوە
بەئاوازێ زێدە حەزین
هێدى هێدى بەهێمنى
پێى ئەوتین
شەكاوەبێت ئاڵاى كوردستانى مەزن
سەربڵندبێ نەتەوەى كورد
سڵاوسڵاو
لەوگەلەى ئازادى ئەوێ
هەمیشەهەرگەشاوەبێ
مشخەڵەكەى
بەرخۆدانى ڕێبازى نوێ:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست