کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتاره‌که‌ی مسته‌فای حه‌سنه‌ گه‌وره‌ دڵسۆزیه‌ بۆ به‌ختیار سه‌عید

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


راسته‌ که‌ به‌ختیار سه‌عید له‌ ده‌زگاکانی پارتیدا کاری ده‌کردو ده‌زگای پاراستنیش نیشتیمانێتیان بۆ دامه‌زراند ، به‌ڵام هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی به‌ختیار له‌ نیشتیمانێت کاری زۆر باشی بۆ ده‌زگای پاراستن و پارتی کرد له‌ دژی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که‌ کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ باسی کردوه‌ن وه‌لێ لابردن و داخستنی نیشتیمانێت له‌سه‌ر پێشنیازی فازڵ میرانی بو بۆ مه‌سعودبارزانی ، وه‌دڵنیاشم که‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی ‌ ئێوه‌ له‌م وتاره‌تاندا خستوتانه‌ته‌ رو ره‌نگه‌ ته‌مه‌نای به‌ختیاریش بێت که‌ مه‌سعود بارزانیتان له‌ دڵسۆزی به‌ختیار دڵنیا کرد، ئه‌و پێسنیازه‌ش که‌ له‌لایه‌ن فازڵ میرانیه‌وه‌ کرا بۆ مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌رکردنی به‌ختیار هیچ کام له‌م دڵسۆزییه‌ ی تیانه‌بو بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ به‌ڵکو ده‌ستێکی مه‌کته‌بی سیاسی بو، که‌وابو گه‌ر مه‌سعود بارزانی ئه‌م زانیاریانه‌ی کاک مسته‌فا ببینێ ره‌نگه‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌ له‌و بریاره‌ی که‌ دای بۆده‌رکردنی، لایه‌کی تر ئێوه‌ خۆتان به‌خه‌ڵکێکی به‌ئاگا و سیاسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا جگه‌ له‌ درۆ کردن له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کانی ناو پارتی راستی به‌ مه‌سعود بارزانی ناڵین و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ قازانجی خۆیانه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ، من لێره‌دا روی پرسیارم ده‌که‌مه‌ کاک مسته‌فاو پێشم خۆشه‌ وه‌ڵامم بداته‌وه‌، ئایا به‌ بروای ئێوه‌ ئه‌وراستیانه‌ی که‌ ئێوه‌ پیشانتان داوه‌ له‌ سه‌ر به‌ختیار به‌ده‌ست مه‌سعود بارزانی بگه‌ شتبایه‌ له‌ کاتی خۆیدا به‌ختیاری له‌ پارتی ده‌ر ده‌کرد یان ئیهتیمامی زیاتری پێ ده‌دا؟ . له‌م لاشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ پیشانتان داوه‌ به‌هه‌رزان به‌ختیار به‌نرخێکی گران بۆی نه‌ده‌گه‌شته‌ ده‌ستی مه‌سعودبارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە